📊 بابەت 375,967 | وێنە 59,701 | پەڕتووک PDF 11,153 | فایلی پەیوەندیدار 44,506 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,078
لەم کاتەدا 9 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 03-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📆30-07-2020
📆29-07-2020
📆28-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەهرام ئەمیری
شەهرام ئەمیری (لەدایکبووی 08-11-1977کرماشان – 03-08-2016) زانایەکی ئەتۆمیی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، لە 03-08-2016 لەلایەن حکوومەتی ئێران لە تاران لەسێدارەدرا. دوای ئەوەی لە بەهاری 2009 شوێن بزرکرا لە ڕێگەی چوونی بۆ مەککە بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکە ئاینییەکانی. دوای نزیکەی ساڵێک دوو پارچە ڤیدیۆی بڵاوکرانەوە، لە پارچە ڤیدیۆی یەکەم دەردەکەوێت کە لەلایەن سعودییەکان و ئەمەریکییەکان ڕفێندراوە و ئازاردراوە، بەڵام لە ڤیدیۆی دووەم وا دەردەکەوێت کە لە شوێنێکی ئەمەریکایە و بە ئارەزووی خۆی ئەوێی هەڵبژ
📅 03-08-2014 - رۆژی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی
باشووری کوردستان
- کاتژمێر سێی شەوی رابردوو چەکدارە توندڕەوەکانی داعش بە تۆپ و دۆشکە و چەکی قورسەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی شنگال بێ ئەوەی زەرەرو زیانی گیانی بەدواوە بێت، بەڵام پێشمەرگە لە حەوت شوێنی ئەو شارۆچکەیە کشاوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانی بە داعش گەیاندوە.
- داعش شارۆچکەی شنگاڵی داگیرکرد و خەڵکەکەشی ئاوارەبوون.
- داعش ژمارەیەکی زۆری لە ئێزیدییەکانی شنگاڵ کوشت.
- چەکدارەکانی داعش مەزارگەی سەیدە زەینەبیان تەقاندەوە.
- چەکدارانی داعش، ماڵی پەرلەمانتا
👫 سابیر محەمەد ئەحمەد - سابیر کوردستانی
لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد.
👫 ماجید مستەفا
کوڕی مستەفا ئەفەندی کوڕی مەحمود مورادی مەردۆخییە و بنەماڵەکەیان هاوکارێکی نزیکی پاشاکانی بابان بوون، خوێندنی سەربازی لە ئەستەمبوڵ تەواو کردووە و لەساڵانی جەنگی جیهانی یەکەمدا وەک ئەفسەرێک لەبەرەکانی خۆرهەڵاتدا بەشداری شەڕەکانی دەوڵەتی عوسمانی کردووە.پاش هەرەس هێنانی دەوڵەتی عوسمانی گەڕایەوە سلێمانی و هێندەی نەبرد بوو بە شەخسیەتێکی سیاسی ناسراو. ئەو ساڵەی کە بەریتانیا عێراقی داگیر کرد، مێجەرسۆن لە سلێمانی ئەم ئەفسەرە لاوەی زیندانی کرد چونکە ئامادە نەبوو سڵاوی سەربازی بۆ مێجەرسۆن بکات. پاشان ناچار
👩 “دەستدرێژی سێکسی لە سلێمانی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار” | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

“دەستدرێژی سێکسی لە سلێمانی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار”


حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنانی سلێمانیسلێمانی دڵەڕاوکێی خستووەتە ناو خێزانەکان
ڕۆژی چوارشەمە 06-11-2019، سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەری توندوتیژی دژ بە ژنانی سلێمانی ڕاگەیاند، ئه و حاڵەتانەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان و کچان کە لە ماوەی ڕابردوو لە سلێمانی ڕوویاندا، لە دەرەوەی خێزان بوون و لە بنکەکانی پۆلیس ئه و سکاڵایانە تۆمار کراون.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئەوەی کە ڕووی داوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندان حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان و کچان تۆمار کراون، زیاتر هۆکارەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و بەلای ئێمەوە ئه و جۆرە دەستدرێژییانە نوێن و پێشتر نەبوون.
“ئه و حاڵەتانە مەترسیدارن بۆ ناوچەکە و دەمانەوێت لە داهاتوو قسە لەسەر ئەوە بکەین هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن لە پێوەندی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”. سەرکەوت عومەر وای گوت.
زیاد کاکە ڕەزا ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی روونی دەکاتەوە، ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو لە سلێمانی ڕووی داوە حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچان و ژنانی سلێمانی، دڵەڕاوکێ و ترس دەخاتە ناو خێزانەکان و دەروونی هاووڵاتییان تێکدەدات و هاووڵاتییان لە پارێزراوی کچ و ژنی خۆیان دڵنیا نابن.
وەک ئاماژەی پێ دەدات، ئه و جۆرە حاڵەتانەی دەستدرێژی دەبێتە هۆی تێکدانی لایەنی کۆمەڵایەتی لە سنوورەکە و لەسەر لایەنە پێوەندیدارەکان و یاسا و پۆلیس و لایەنی تەناهییە هەوڵی چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی ئه و حاڵەتانە بدەن.
هێزە تەناهییەکانی سلێمانی ڕایان گەیاند، کەسێکیان گرتووە بە ناوی ئەندامی دەزگای هەواڵگری، چەندان کچ و ژنی هەڵخەڵەتاندووە و دەستدرێژی کردووەتە سەر 15 کەسیان، هەروەها کەسێکی تریان گرتووە کە شۆفێری تاکسی بووە و دەستدرێژی کردووەتە سەر کچان و ژنان.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ژن مەگەزین

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: دەستدرێژیی سێکسی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
96%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Nov 12 2019 1:40PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 12 2019 2:00PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Nov 12 2019 10:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 798 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

“دەستدرێژی سێکسی لە سلێمانی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار”

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️دەستدرێژی کردنی سێکسی و رفاندنی هاوڵاتیان لە باشووری کوردستان لە ساڵی 2019دا
🏰 شوێنەکان
1.👁️سلێمانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574