دوای ئەوەی هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئیپەک یۆلوی شاری وانی باکوری کوردستان دەستگیر کران، دادگای ڕژێمی تورکی فاشی سزای زیندانی بەسەریاندا سەپاند.
=KTML_Bold=شازادە کورت و ئازیم یاجان=KTML_End= هەردوو هاوسەرۆکی شارەوای پارتی گەلانی دیمۆکراتیک لە ناوچەی ئیپەک یۆلوی شاری وان ڕۆژی هەینی لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی و بە تۆمەتی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' و 'پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن' دەستگیر کران.
دوای ڕۆژێک لە تێپەڕبوونی دەستگیرکردنیان قیوومێک لە پۆسەکەیاندا جێگیر کراو دواتر لە دادگا سزای زیندانیان بەسەر دا سەپێنرا.[1]