هەڵبژاردنی د. ئیبتسام ئیسماعیل وەک یەکەمین ژن بۆ سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ ڕوداوێکی گرنگە، هەقە هەمووان دڵمان پێخۆش بێت، پشتیوانی بین، بیر لەوە نەکەینەوە، دکتۆرە ئیبتسام ئایدیاو بژاردەی فکری و سیاسی چییە، بەڵکو ڕووداوەکە وەک هەلێک تەماشا بکەین بۆ فراوانکردنی بەشداری کارای ژنان لە بواری ڕوناکبیری و ناوەندی بڕیاردان.
د. ئیبتسام لە پاڵ ئەم ئەرکەیدا وەک ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەردەوامە، ئێمە وەک سەنتەری METRO و ڕێکخراوی IMS دانیمارکی بە پرۆژی ڕۆژنامەنوسی بنکۆڵکاری لە بەشی ڕاگەیاندن پشتیوان بوین بۆ کارەکانی. لەم ئەرکە نوێیە پشتیوان و هاوکار دەبین.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,569 gånger