موتابچی ئەو کەسە بووە کە (مووی) بزنی لە ئیشەکەیدا بەکار هێناوە و (گوریس) و (قەیاسە) و (خەرار) یان لێ دروستکردوە، لەو خەرارەش، تورەکەی ئالیکی وڵاخ و کۆپان و خەرار کە بۆ توتن داگرتن و گواستنەوە لەلایەن قەتار چییەوە بەکار هێنراوە.
ئەو ئامێرانەی موتاب چیەکان بەکاریان هێناون ئەمانە بوون :
1 شانە: بۆ موو شیکردنەوە.
2 مەندەف: ئامێری شیکردنەوەو گرێ لابردنی مووە، ئەمیش یاریدەدەری ڕستنی چەرخە، چوونکە موو دەکات بە گڵۆیەک کە بە ئاسانی بڕێسرێ.
3 چەرخی موو ڕستن: ئەو ئامێرەیە کە موو دەڕێسێت و دەیکات بە بەن.
4 خەڕەک: ئەم ئامێرە بەن هەڵدەکاتە سەر لوولو بۆ پۆی شانەکە
ئەم پیشەیە زیاتر هی (دیان) ە کانی #سلێمانی# بووە لەگەڕەکەکانی خۆیان کە بەری بەرەڵا بووە، یان حەوشەی گەورەیان هەبووە ئەم کارەیان تێدا کردوە.
سەرچاوە: ئەکرەمی سالحی ڕەشە، شەجەرەی بنەماڵەکانی سلێمانی، شەجەرەی موتابچی، سلێمانی نوێ ژمارە (26) ی ڕۆژی 2002/6/3 [1]
Note: Kurdipedia veut rassembler «tous» les mots et expressions de tous les dialectes kurdes. S'il vous plaît aider Kurdipedia ...
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,313