بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمانی کوردستان 11-11-2019
پشت بەستن بە حوکمی برگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاسایی ساڵی یەکەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان عێراق، لەکاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 2019/11/13، تکایە لەکاتی دیاریکراودا ئامادە بن.
لەگەڵ ڕێزدا
د.رێواز فایق حسێن
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
11-11-201911-11-2019
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!