=KTML_Bold=لە 24 کاتژمێری ڕابردووی ڕۆژی 09-11-2019دا 5 چەتە کوژران و تانکێک گورزی لێدراوە.=KTML_End=
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەنجامەکانی چالاکی شەڕڤانانیان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە 24 کاتژمێری ڕۆژی شەممە 09-11-2019ی ئاشکرا کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لانی کەم 5 چەتە کوژران و 6 دیکەش بریندار بوون، هاوکات گورز لە تانکێک وەشێندراوە.
قەسەدە ئەوەشی ڕاگەیاند کە 2 شەڕڤانیشیان شەهید بوون.
سوپای داگیرکەر لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ئاگربەست پێشێل دەکەن، بە هەر شێوەیەک هێرشەکانیان بۆ بەرفراوانکردنی داگیرکارییەکانیان زیاتر دەکەن.
$تل تەمر$
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی لەیلان و گوزەلی هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و هەوڵیان دا هەندێک ناوچە داگیر بکەن.
$ئەبوورێسەن$
سوپای داگیرکەر و گرووپە چەتەکانی بە هێزێکی گەورەوە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تەل وەرد و ئوم شیبا و تەل محەمەد.
$عەین عیسا$
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی، بە ئامانجی داگیرکردنی ناوچەی نوێ کە ڕێگەی M4ی نێودەوڵەتیشی تێدایە، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی خربەت کەریم، دبس و خالدیە. هێزەکانمان وەڵامیان دایەوە و لە ئەنجامدا شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامی شەڕەکەدا 2 چەتە کوژران و 2 دیکەش بریندار بوون، گورز لە تانکێک درا. گرووپە چەتەکانی سەربە داگیرکەر لە گوندی شێرگرات، تبێنا و مەسعودییە بە پشتیوانی چەکی قورس و بۆردومانی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی. هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕەشدا 3 چەتە کوژران و 4 دیکەش بریندار بوون.
بە گشتی لە ئەنجامی وەڵامدانەوە هێزەکانمان، 5 چەتە کوژران و 6ی دیکەش بریندار بوون.
لەو بەرخۆدانەدا 2 شەڕڤانمان شەهید بوون.[1]