جەماوەی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە لە ساڵانی ڕابردو تاقمی پاک بە ڕێبەرایەتی حسین یازدانپەنا بە بیانوی جوراجۆر چەندین ڕۆڵەی کورد کە لە ڕۆژهەڵاتی کورددستانەوە
بە مەبەستی شوڕش و پێشمەرگایەتی ڕویان لە باشوری کوردستان کردبوو کوشتوە و بێسەر و شوێن کردوە.
ئەورۆکە ئەو تاقمە لە باشوری کوردستان و شاری هەولێر لە ژێر سێبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵیان لێ داوتەوە و بێ ئەوەی مل کەچی هیچ یاسا و ڕێساێک ببن و بۆ تەنیا جارێک سێبەری ڕوژهەڵاتی کوردستانیان بینیبێت و شارەزای جوغرافیای کوردستان بن بە بیانوی کوردایەتی بە درۆ و دەلەسە و وەعدە و وەعید لاوانی ڕوژهەڵات هەڵدەخەڵتێنن و ئەیانکیشنە ڕێزێ خۆیان.
ئەو لاوانە بە کچ و کورەوە کاتێک دەچنە ڕێزی تاقمی پاک بە ڕێبەری حسین یەزدانپەنا و ڕاستیەکانیان بۆ دەر دەکەوێت کە ئەو تاقمە هیچ پێوەندیان بە کورد و کوردایەتیەوە نیە و تەنیا و تەنیا دەزگاێکن بازرگانی بە لاوانی خۆێن گەرمی کوردەوە دەکەن بۆ بەرژەوەندی کەسێک کە هیچ کات لە ئەلفابای کوردایەتی تێ نەگەیشتوە و تێ ناگات هەولی ڕویشتن و دەرباز بوون دەدەن، بەڵام لە لاێەن باندی تاوانکاری یەزدانپەناوە توشی جۆرها ئەشکەنجە و زیندان و بێرێزی دەبن و ڕێگای ڕویشتنە دەرەوەیان پێ نادرێت..
ئێمە لە ڕوژانی ڕابردو نێو و وێنەی ئەو کوردە یارسانیەمان داوەتە مانگی سووری، نێودەوڵەتی، ئەمنستی ئەنترناسیوناڵ و زۆرێک لە دام دەزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئێستاش لە ڕێگای ئەم بانگەوازەوە خەڵک و هێز و لاێەنە کوردیەکان ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو برا کوردە یارسانیەی ئێمە لای تاقمی پاک و حسین یەزدانپەنا دەست بەسەرە و ئەوان بەرپرسن لە گیان و ژیانی و داوایان لێ دەکەین بە زوترین کات ئازادی بکەن و ڕێگای بدەن بگەرێتەوە بۆ لای بنەماڵەی..
ئێمە لە ڕێگای ئەم بانگەوازەوە داوا دەکەین لە هێزە سیاسیەکانی ڕوژهەڵاتی کوردستان کە خاونداریەتی بکەن لە لاوانی ڕوژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و لاوانی ئیلام و کرماشان بە تایبەتی کە لە ساڵانی ڕابردو کەوتونەتە داوی درۆ دەلەسەی ئەو باندە قاچاخچیەوە و هەر لە لاێەن ئەو تاقمەیشەوە کوژراون و بێسەر و شوێن کراون، بێدەنگی ئێوە بە واتای ڕەزامەندیتانە بەرانبەر ئەو جنایەتانەی لە پاڵ دەستانەوە بەرانبەر لاوانی کورد جێبەجێ دەکرێت.
شایەنی بیر هێنانەوەێە تاقمی پاک و حسەین یەزدانپەنا هەرەشەیان لە ئەو کوردە یارسانیە کردوە گەر بێت و هیچ لێدوان یان ڕونکردنەوەێک بدات دەیکوژن
رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد.
#24-09-2019#