بەشێک لەخوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازی لەخوێندکارانی وەرگیراو لەزانکۆکە دەکەن، خاوەنی بیرۆکەکەش ڕایدەگەیەنێت، هەموو ساڵێک بەشێوازێکی شایستە پێشوازی لەخوێندکاران دەکەین.
لەوبارەیەوە =KTML_Bold=شاجوان هیدایەت=KTML_End= خاوەنی بیرۆکەکە ڕاگەیاند: ئێمە کۆمەڵێک خوێندکارین لە زانکۆی سلێمانی کۆلێجی بازرگانی، لە ژێر ناوی گروپی (ڕەهەندە جیاوازەکان) کار دەکەین، لە ساڵانی ڕابردوودا بە گوڵ و شیرینی پێشوازیمان لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەکرد، بەڵام ئەمساڵ ویستمان جیاوازتر پێشوازیان لێ بکەین ئەویش بەڕوواندنی نەمام بۆ هەر خوێندکارێکی وەرگیراو.
وتیشی:سەرەتا لە بەشی بازرگانی و گەشت و گوزار دەستمان پێکرد و ئەمڕۆ 50 نەماممان بۆ خوێندکاری وەرگیراو بەبەشداری خوێندکارە وەرگیراوەکان و سەرۆک بەش و مامۆستایان لە باخچەی بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆ لە کەمپی نوێ ڕوواند کە هۆتێل ڕامادا دابینی کردبوو.