حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پەنابەران کردووە و پێداویستیی پێشکەشکردوون و بۆ کەمپەکانی گواستوونەتەوە.
لە ڕاگەیەنداراوەکەیدا وەزارەتی ناوخۆ داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کۆمەک و هاوکاری خێرا بگەیەننە پەنابەران کە بەهۆی جەنگ و ماڵوێرانییەوە ئاوارەبوونە و بەشێکی زۆریان ڕوویان لە کوردستان کردووە.
بەوتەی هۆشەنگ محەمەد بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان, لەئیستادا نزیکەی (1,1) ملیۆن کەس ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەری سوریی لە هەرێمی کوردستان دەژین و 20%ی ئەو پەنابەرانە لە کەمپەکان نیشتەجێکراون.
ڕاشیگەیاند: بەهۆی کەمبوونەوەی کۆمەکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانیەکان فشارێکی زۆر کەوتووەتە سەر هەرێمی کوردستان.
وتیشی: بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاوارەکان حکومەتی هەرێم پێویستی بە بڕی 81 ملیۆن دۆلار و ساڵانەش بڕی 971 ملیۆن دۆلاری پێویستە تاوەکو بتوانێت پێویستیەکانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکانیان بۆ دابین بکات.[1]