گەریلاکانی هەپەگە لە خواکورک زەبری کوشتندەیان لە هێزە داگیرکەرەکان دا (07-1...
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی
هەپەگەهەپەگە لێدوانێکی بڵاو کردەوە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید باگەر و شەهید رۆنیا دا، هێزەکانمان لە 7ی تشرینی دووهەم کاتژمێر 19:15 خولەک لە ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرێمی پاراستنی میدیا لە دژی خالێکی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی شەهید ساریا چالاکیەکیان ئەنجام دا و زەبری کوشتندەیان لە سەنگەر و سەربازگەی دوژمنیان دا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان نەزانرا.
لە هەمان رۆژدا سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشێکی هەواییان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا فڕۆکە جەنگیەکان لە کاتژمێرەکانی نێوان 11:30 و 13:00 گوندی هۆرێی زاپ و لە کاتژمێر 15:20 خولەکیشدا ئەشکەوتی بریندارانیان بوردومان کرد.
هەورها فرۆکە جەنگیەکان لە کاتژمێر 19:30 خولەک گوندی یەکماڵەی هەرێمی مەتینا و کاتژمێر 20:00یش گوندی گوزێی هەرێمی گارەیان بوردومان کرد
[1].
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!