ڕونکردنەوەیەک لەلیژنەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەنوسی ومافی ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە کارنەکردن بەیاسای ژمارە 35 ساڵی 2007 ی ڕۆژنامەگەری هەرێمی کوردستان
هەرچۆن ڕاگەیاندنی کوردی و ئەم ژینگە ئازادیەی کاری ڕۆژنامەگەری لەباشوری کوردستاندا یەکێکەلەدەسکەوتە گرنگەکانی ڕاپەڕین و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهەمان شێوە یاسای ژمارە 35 دەسکەوتی گرنگی ئەم هەرێمە و سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە کەفاکتەرو بنەمای سەرەکی ئه و ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەریە بوە، لەساتەوەختی دەرچونی تا هەنوکە چەترێکی پاراستن و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و ئارام بوە بۆ ڕژنامەنوسان.
هەڵبەتە سەرکەوتنی ئەم یاسایه و دەسکەوتەکانی بەتەنها هەوڵی سەندیکاو تاک لایەنە نەبوە بەڵکو شایەنی ڕێز و پێزانینە بۆ هەمو لایەنە پەیوەندی دارەکان و دادگاکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی کەلەساڵانی ڕابردودا پشتیوان و جێبەجێ کەرو سەرخەری ئەم یاسایە بوون لەمامەڵەکردنیان لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان لەسکاڵاو کەیسەکانیان. بەڵام بەداخەوە لەم چەند ڕۆژانەی ڕابردودا کۆمەڵێ کەیس و سکاڵا بۆ لیژنەکەمان هاتوە کە دادگاکان مامەڵە بەیاسای ژمارە 35 ناکەن و پەنا بۆ یاساکانی تری هەرێم یان عێراق دەبەن لەیەکلاکردنەوەی کەیسەکانی ڕۆژنامەنوسان.نمونەی وەک یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان و یاساکانی سزدانی عێراقی. دوبارە بونەوەی ئەم حاڵەتانە ترسی ئەوەمان لا دروست دەکات ببێتە دیارده و مەترسی بۆسەر ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەنوسان، وە سیمای جوانی هەرێمەکەمان و پڕوسەی دیموکراسی پخاتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە ئێمە لەلیژنەی داکۆکی داواکارین لەهەمولایەک کە ڕێز لەبەندەکانی یاسای ژمارە 35 بگیرن و دادگاکان کاری پێ بکەن لە مامەڵەی کەیسەکانی ڕۆژنامەنوسان، تا پێکەوە ژینگەیەکی ئارام و تەندروست بۆ ڕاکەیاندنی کوردی فەراهەم بکەین.
لیژنەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان-سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، #هەولێر#
#04-11-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,969 times
Write your comment about this item!