بەشێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن هەواڵێکی چەواشەکارانەیان بڵاو کردۆتەوە کە گوایە لە دوایین دیداری سەرۆک بارزانی و بەڕێز ئەیاد عەللاوی، باس لە دەستکاریکردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق و ئەگەرەکانی گۆڕینی دەستوور کراوە و گوایە سەرۆک بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر ئەوە دەربڕیوە کە مادەی 140 دەستکاری بکرێت.
لەکاتێکدا سەرلەبەری ئەو هەواڵە چەواشەکارییە ڕەت دەکەینەوە، ئەوەش ڕوون دەکەینەوە کە خەڵکی کوردستان دەزانن سەرۆک بارزانی داکۆکیکار و خەمخۆری ڕاستەقینەی خاک و گەلی کوردستان و مافە ڕەواکانییەتی هەرگیز سازش لەسەر ئەو ماف و دەستکەوتانە ناکات.
سەرۆک بارزانی لە چەندین بۆنەدا بەڕوونی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە هەر گۆڕانکارییەک لە دەستووردا بکریت، نابێ لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و تایبەتمەندیی هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە. هەموو خەڵکی کوردستانیش زۆر چاک دەزانێ کێن ئەوانەی سازش دەکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
#03-11-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,462
Ваше мнение о предмете!