باکووری کوردستان
- عەدنان تۆپچوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی کۆپی مووش کە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەستگیرابوو لە مووشەوە بەرەو مەڕاش دوورخرایەوە.
[1]
باشووری کوردستان
- عەمید سامان تاڵەبانی، بەرپرسی هەمئاهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، کرایە فەرماندەی فیرقەی ئاڵتوونی دژەتیرۆری عێراق و شوێنی فازڵ بەرواریی گرتەوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- لە نزیک ناوچەی عەین عیسا لە نێوان گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێزەکانی ڕژێمی سوریا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا.
[1]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی بیرکەتیک و کۆپرلیکی
گرێ سپیگرێ سپی، هێرشیان کردە سەر گوندی سەلیبێی ئەو ناوچەیەیش. هەروەها گوندەکانی مەراناز و ئەلقاسمیەی ناوچەی شەرای
عەفرینعەفرینیش بە سەختی تۆپباران دەکرێن.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان هێرشێکی ئاسمانیان بۆسەر پێنج بنکەی کەتایبی حیزبوڵڵا لە سووریا و عێراق ئەنجامداوە.
[2]
- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ڕایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بارەگای لیوای (45)ی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە قائیم (4) چەکداری حەشد کوژران و (30)ی دیکە بریندار بوون.
[4]
- ئەمڕۆ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە تا ئێستا 300 چەتەی دەوڵەتی تورک خۆیان گەیاندووەتە لیبیا و هەزار چەتەی دیکەش کە لە ئێستادا لە بارەگاکانی سوپای تورک پەروەردە دەبینن، چاوەڕێ دەکەن بگوازرێنەوە لیبیا.
[2]