لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 23-12-2019
باکووری کوردستان
- دوای ئەوەی ئەمڕۆ فیلیز بولوت تەکین و جەمال ئوزدەمیر هەر دوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سوور راپێچی بەردەم دادگا کران و بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچوو، هەر یەک لە سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیمۆکراتەکان و زەیات جەیلان هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپەی شاری
ئامەدئامەد و ئەندامانی شارەوانی ناوچەی سوور و بەرێوەبەرانی هەدەپە ویستیان لە بەردەم دادگا لێدوانێک بۆ رای گشتی بڵاو بکەنەوە، بەڵام رووبەرووی هێرشی هێزەکانی پۆلیسی تورک بوونەوە. ئەندامانی هەدەپە کە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە گەمارۆ دران، بە دروشم و چەپڵە گەمارۆ و گرتنەکانیان شەرمەزار کرد. هەروەها هێزەکانی پۆلیس رێگایان نەدا رۆژنامەنووسان رووداوەکە بگوازنەوەو چالاکییەکە تۆمار بکەن و بە لێدان لە ناوچەکە دووریان خستەوە و هەتا مایکی هەندێک رۆژنامەنووسیش لەدەستی ئەندامانی هەدەپەدا مانەوە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- مانگرتنی مامۆستایان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دژی جێبەجێ نەبوونی داخوازییەکانیان دەستیپێکرد.
[3]
باشووری کوردستان
- کۆنگرەی چوارەمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سێیەم رۆژیدا بەردەوامە و ئەمڕۆ ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن و وەفدێکی باڵای کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق چاودێری پڕۆسەی دەنگدانەکە دەکات..
[1]
- مەلا یاسین رەئوف وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، درەنگانێکی ئەمشه و پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی لەناو کۆنگرە کۆتایی دێت و سبەینێ ئەنجامی دەنگدانەکە رادەگەیەنین. وتیشی: یەکێتی بەسەرکەتوانە هەنگاوەکانی کۆنگرەی خۆی بەڕێ کردو لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا هیچ کێشە و گرفتێک نەهاتوەتە پێشەوه و کۆنگرە زۆر بەباشی بەڕێوەچووە.
[5]
- بە ئامادەبوونی نوێنەری زانکۆکانی
هەولێرهەولێر و رێکخراوە مەدەنییەکان، ئەمڕۆ لە هۆتێل دیدمان لە شاری هەولێر، یەکەمین دیداری زانکۆکانی هەولێر کە لەلایەن رێکخراوی چاوی زانکۆ سازکرابوو بەڕێوەچوو. دیداری زانکۆکانی هەولێر، لە شاری هەولێر بە پشتیوانی سندوقی نیشتمانی ئەمریکی بۆ دیموکراسی بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە لە داهاتوودا دیداری هاوشێوە لە شاری
سلێمانیسلێمانی بەڕێوەبچێت.
[3]
پڕۆسەی دەنگدان لە کۆنگرەی 4ەمی یەکێتی
- ئەمڕۆ لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی گشتی
گەرمیانگەرمیان، لە شارۆچکەی
کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، مامۆستایانی وانەبێژ، دژی دانەمەزراندن و بە هەمیشەیی نەکردنیان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داواکارییەکانیان خستە روو.
[3]
- دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە مەبەستی ئاشکراکردنی ناوی دامەزرێندراوەکان جارێکی دیکە لەبەردەم پەروەدەی
کەرکوککەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڕێوبەری پەروەدەی کەرکوکیش دەڵێت: لەم هەفتەیەدا ناوەکان ئاشکرا دەکرێت.
[3]
-
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت ئێستا بەرەی سەرەکی چەکدارانی
داعشداعش زنجیرە چیاکانی
حەمرینحەمرینە و شارەزاییان زیاترە و مەترسیشیان لە رێکخراوی قاعيدە زیاترە و ئەگەر دۆخەکەش وا بڕوات داعش لەساڵی 2020دا باشتر خۆیان رێکدەخەنەوە.
[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئێوارە یادێکدا بەهاوکاری ماڵی سۆفی کەریم، ناوەندی ڕۆشنبیری سارا، کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستان، دەنگی ڕەسەنی کوردی هونەرمەندی کۆچکردوو،
محەمەدی ماملێمحەمەدی ماملێ بەبیرهێنرایەوە.
[3]
- یاداشتنامەی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان دەستەی گشتی گومرگەکانی ئێران و گومرگی هەرێمی کوردستان، لە لایەن میر ئەشرەفی، بریکاری وەزیری دارایی و ئابووری و سەرۆکی گشتی گومرگەکانی ئێران و ساماڵ عەبدورەحمان، بەرێوەبەری گشتی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان لە تارانی پایتەختی ئێران واژۆ کرا.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- گروپە چەتەکانی سەمەرکان کە سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە، لە گوندی ئاشکان-ی سەر بە ناوچەی جندرێس، دوو هاوڵاتیان رفاند بە ناوەکانی محمد کەماڵ عومەر و عبدۆ کەماڵ عومەر. هەروەها لە گوندی ئانقەلی سەر بە ناوچەی شییێ-ی سەر بە
عەفرینعەفرینیش دوو هاوڵاتی دیکە رفێنران بە ناوەکانی رەشید جەرکۆ و محمد جەرکۆ.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- شاندێکی پێشمەرگەی کوردستان بەسەرۆکایەتی عەزیز وەیسی، فەرماندەی هێزەکانی زێرەڤانی بە فەرمی بانگهێشتی پاریس کراون و لە رێوڕەسمێکدا لەگەڵ هێزی سەربازیی فەرەنسا ئاگری سەرکەوتنیان لەسەر مەزاری سەربازی ون کردەوە.
[6]
- بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان کە لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی نزیک لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە بڵاوکراوەتەوە،
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوەی کردووە، ئەگەر گوشاری زیاتری بخرێتەسەر، بۆ راسپاردنی کاندیدێکی سەرۆک وەزیران، کە دژی خواستی خۆپیشاندەران بێت.
[2]
پێشمەرگە ئاگری سەرکەوتن لەسەر مەزاری سەربازی ون لە پاریس دەکاتەوە
- کوردانی فەیلی لە گۆرەپانی تەحریر خێوەتێکیان داناوە و داوا دەکەن کە کۆتای کورسی پەرلەمانیان بۆ زیاد بکرێت لە یەک کورسیەوە بۆیان بکرێت بە سێ کورسی و دابەش بکرێت بەسەر شارەکانی بەغدا, دیالە و کوت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کوتلە شیعیەکان هەواڵی ئەوەیان دەدا ئەو کورسیە کۆتایەش کەم بکەنەوە و بە هاوبەشی بیدەن بە کوردانی ئێزیدی و فەیلی، فراکسیۆنە کوردیەکانیش ئەوەیان رەتکردەوە.
[2]
- پۆلیسی یۆنان رایگەیاند ئوتۆمبێلێکی دیبلۆماسی تورکیا لە یۆنان سوتێنراوە، رووداوەکەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو بارگژییە توندەی کەوتۆتە نێوان وڵاتی تورکیا و یۆنان، کە هەردووکیشیان ئەندامن لەپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (
ناتۆناتۆ).
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان