كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
باکووری کوردستان
- بەبۆنەی 41 ساڵەی کۆمەڵکوژیی مەڕاش، چالاکییەکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. سەدان کەس لە گۆڕەپانی نەخۆشخانە لە گەڕەکی یۆرک سەلیمس مەڕاش کۆبوونەوە، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی کرایەوە و هەتا جەمخانەی ئەرنلەران بە رێپێوان چوون. نوێنەرانی کۆمەڵە و فیدراسیۆنەکانی عەلەویان، پەرلەمانتەرانی
هەدەپەهەدەپە زەینەل ئوزەن، کەمال پەکۆز و سەمرا گوزەلیش بەشداری چالاکی یادکردنەوەکە بوون.
[2]
باشووری کوردستان
- کۆنگرەی چوارەمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبەشدارییی زۆرتر لە هەزار ئەندام لە شاری
سلێمانیسلێمانی بەڕێوەدەچێت. لەم کۆنگرەیەدا 121 ئەندامی ئەنجوومەن هەڵدەبژێردرێت.
[1]
-
کۆسرەت رەسوڵ عەلیکۆسرەت رەسوڵ عەلی، لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ئه و حزبە هەڵبژێردرا. هاوکات
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد،
مەلا بەختیارمەلا بەختیار، قادرحەمەجان و
جەعفەر شێخ مستەفاجەعفەر شێخ مستەفا و
عیماد ئەحمەدعیماد ئەحمەد و
عومەر فەتاحعومەر فەتاح و
ئەرسەلان بایزئەرسەلان بایز و
دلێر سەید مەجیددلێر سەید مەجید ئەندامن لەو ئەنجوومەنەدا تێیدا.
[1]
کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- کارەکانی رۆژی یەکەمی کۆنگرەی یەکێتی بە دەستنیشانکردنی هەریەک لە
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح،
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی و
رێواز فایەقرێواز فایەق، بۆ سەرکردایەتی حزبەکە کۆتایی هات.
[1]
- مەلا یاسین وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: یەکێتی دەتوانێت بەسەرکەوتوویی کۆنگرەی خۆی ببەستێت و بەفۆرمێکی نوێوە دێتەوە مەیدانی کوردایەتی. وتیشی: سەرکردایەتییەکی بەهێز لەناو یەکێتییەکی بەهێزدا بارودۆخەکان باشتر دەکات و ئاشتی و ئارامی مسۆگەر دەکات. هەر لەکۆنگرەکەدا مەلا یاسین ئاماژەی بەوەشدا، لەکۆنگرەکەدا هیچ بڕیارێکی مەرکەزی نەدرا و بڕیارەکان بە دەنگدان دەرچوون.
[5]
- لە چوارچێوەی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکیدا ژنانی گەنج لە ناوچەی
رانیەرانیەی سلێمانیی لە ژمارەیەک کۆڵان پۆستەری بایکۆتیان هەڵواسی. لە سەر پۆستەرەکان ناوی هەموو کۆمپانیا و مارکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نووسراون بۆ ئەوەی گەل کەلوپەل و خواردەمەنیەکانیان بایکۆت بکەن.ژنانی گەنج پۆستەرەکانیان لە زۆر دەڤەری شارەکە هەڵواسی.
[2]
- لە کۆمەڵگای شاوێسی شاری
هەولێرهەولێر برایەک هەستاوە بەکوشتنی براکەی خۆی کە هۆکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.
[3]
- بەهۆی ئاژاوەی نێو یاریگەکان فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سەرجەم چالاکییەکانی بۆ کاتێکی نادیار راگرت، خولەکە دەست پێناکاتەوە تاوەکوو سەرجەم یانەکان بەڵێنی سەلامەتی یاریزانان و هاندەران و ناوبژیوانان نەدەن.
[4]
-
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان مەراسیمێکی بۆ
شەوی یەڵداشەوی یەڵدا رێکخست. لە مەرایسمەکەدا 200 کەس بەشداربوون و چەندین شیعر و گۆرانییەک پێشکێشکران. دواتر خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە چەند هونەرمەند و شاعیرێک.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامەو بەم چورچێوەیەدا گوندی سەیدای سەر بە ناوچەی عەین عیسای بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا 3 کەسی مەدەنی بریندار بوو.
[2]
- سەدان هاوڵاتی دانیشتووی ناوچەی
عەفرینعەفرین، تەرمی هەردوو شەهید بەناوەکانی (رەمەزان عەفرین- جوان عەفرین) و (ئیبراهیم ئەحمەد- جوودی چیا) کە لە 18 کانونی یەکەم لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم شەهید ببوون، لەبەردەم نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی ناوچەی فافین-ی کانتۆنی شەهبا وەرگیران و بە کاروانێک بەرەو گۆرستان بەڕێکران.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- باری ناوخۆییی ئێڕاقی عەرەبی خراپتر دەبێت و شەوی رابردوو لە ناسریە چەندین بارەگای حیزبی سووتێندران.
[1]
- دۆناڵد ترامپ پێشنیارنامەی بودجەی 2020ی وڵاتەکەی واژۆکرد. لەو پێشنیارنامەیەدا دەوڵەتی تورک لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەکانی 'ئێف-35' دەرکراوە، جگە لەوەش لە پیشنیارنامەکەدا چەند سزایەکی دیکەش بەسەر دەوڵەتی تورکدا سەپێنراوە.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان