تەرمی کۆڵبەر فەرهاد خوسرەویی-ی تەمەن 14 ساڵ لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان ...
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورکیا، لەشاری
ئامەدئامەدی باکوری کوردستان، فیلیز بۆلۆتەکین، هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سوری ئامەدیان له سەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) لە ماڵەکەی دەستگیر کرد. لەهەمانکاتدا، پۆلیسی تورک، یەلماز ئیکەن، ئەندامی شارەوانی سوریان لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر کردووە و هەڵیانکوتاوەتە سەر شارەوانی سوری ئامەد و دەستیان بە گەڕان و لێکۆڵینەوە کردووە.
[1]
- پارێزگاری روحا بۆ مانگێک رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەنووسی، میتینگ و هەموو چالاکیەکی قەدەغەکرد. پاڕێزگاری روحا ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکە ئەو چالاکیانە ناگرێتەوە کە لە لایەن قایمقام و پارێزگارەوە رێگەیان پێدەدرێت. قەدەغە تا
17-01-202017-01-2020 بەردەوام دەبێت.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوای 4 گەڕان، تەرمی
کۆڵبەرکۆڵبەر فەرهاد خوسرەویی و تەمەنی 14 ساڵ لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان دۆزرایەوە. ڕێوڕسمی بەخاکسپاردنی ئەو کۆڵبەرە تەمەن 14 ساڵەیە، بە بەشداریی هەزاران کەس لە هاووڵاتییانی
مەریوانمەریوانی بەڕێوە چوو و هاووڵاتییان، دژی گیانلەدەستدانی ئەو کۆڵبەرانە، دژی حکوومەتی ئێران دروشمیان دا.
[4]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕەحیم عەباسی خەڵکی هەرزەنێی
سەردەشتسەردەشت، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزایی بەربووەوە. ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
[8]
باشووری کوردستان
-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆرینەی ئامادەکارییەکانی بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی تەواوکردووە و سەرکردەکان و دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حزبەش جەخت دەکەنەوە کە کۆنگرە لە کاتی دیارکراوی دا دەبەسترێت.
[2]
- ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ریزبەندی ناوی ئەو کاندیدانە دەکرێت کەخۆیان بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی گشتی یەکێتی کاندید کردووە و ئەندامێکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، تیروپشکەکە لە کەشێکی ئازاد و بەئامادەبوونی میدیاکانی یەکێتی دەکرێت.
[3]
- لە
سلێمانیسلێمانی، پەردە لەسەر پەیکەری
محەمەد عومەر عوسمانمحەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە جەنەڕاڵی پایز لادرا.
[3]
- لە
جەلەولاجەلەولا، سێ برا لەلایەن ئامۆزایەکیانەوە کوژران، چونکە ئامادەنەبوون خوشکەکەیان بدەنە ئەو ئامۆزایەیان.
[4]
- لە
هەولێرهەولێر، دیداری گەشەپێدانی حەج و عومرە لەلایەن
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە سازکرا.
[2]
- لە
شنگالشنگال و ناوچە ئێزدی-نشینەکان، جەژنی رۆژوو بەڕێوەدەچێت.
[4]
جەژنی رۆژوو بەڕێوەدەچێت
- لە
کەلارکەلار، وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە پرۆژەی چاکسازیی حکومەتی هەرێم، بەتایبەت لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان، کەسوکاری ئەنفالکراوەکان گردبوونەوە.
[5]
- بەشێک لە کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە لەبەردەم ماڵی
عومەری خاوەرعومەری خاوەر گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەیان خستەڕوو، دەستبردن بۆ موچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان بەناوی چاکسازییەوە هێڵی سورە و هەڵوێستی توندمان دەبێت.
[1]
- دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بڕی یەک ملیۆن دیناری عێراقی دەدات بە هەر خێزانێک لە خێزانی خۆپیشاندەرە کوژراوەکانی بەغدا، سەرۆکی دەزگەکەش دەڵێت، ناوی 115 خانەوادەیان تۆمارکردووە و لە بەرنامەیاندایە هاوکارییەکان بگەیەننە دەست کەسوکاری سەرجەم کوژراوەکان.
[7]
- مەراسیمی
شەوی یەڵداشەوی یەڵدا لەهۆلی تەلار شاری سلێمانی ئەنجامدرا، کە تێیدا چەندین چالاکی جۆراو جۆر و کوردەواری ئەنجامدرا.
[3]
- لە شارۆچکەی کەلار، بەبۆنەی شەوی یەڵداوە، ئاهەنگێکی گۆرانی و مۆسیقا و شیعر خۆێندنەوە ئەنجامدرا، کەتێدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان ئامادەبوون.
[5]
- مەراسیمی شەوی یەڵدا لەقاوەخانەی ماڵی کلتوری
خورماتووخورماتوو بە ئامادەبوونی گەنجان و هاووڵاتیانی سنوورەکە بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین چالاکی رۆشنبیری و کلتوری و پارچە میوزک و شیعر و گۆرانی پێشکەش کران.
[3]
- هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی دیکە، لە
چۆمانچۆمان-یش بە مەراسیمی ئەدەبیی و هونەریی شەوی یەڵدا بەڕێکرا.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی کەفیفای داگیرکراوەوە گوندی قزەلیی
گرێ سپیگرێ سپییان تۆپباران کرد.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان، راسپاردنی کەسێکی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دواخرا.
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، پەیامێکی بەپەلەی بۆ دادگای فیدڕاڵی ناردووە، بۆ یەکلاییکردنەوەی دیاریکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی.
[2]