له سلێمانی مۆزهی خۆڕاگری كرایهوه، کوردیپێدیاش هاوکار بوو
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ماوەی سێ رۆژە هاووڵاتییانی خەڵکی
مەریوانمەریوان و گوندەکانی مەریوان و هەورامان، لە ملەی تەتە، بە دوای
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی ونبووی خەڵکی گوندی نێی مەریوانن و هەتا ئێستا هەوڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە. هاووڵاتییانی خەڵکی مەریوان و گوندەکانی ئەو شارە و هەورامان، بۆ سێهەمین رۆژە کە لە حاڵی گەڕان بە دوای کۆڵبەری ونبوو فەرهاد خوسرەوین کە لە ملەی تەتە بەهۆی سەرما و سۆڵەوە ون بووە.
[5]
وێنەی رۆژ: 19-12-2019، رەقبوونەوەی کۆڵبەرێک
-
موژگان کاووسیموژگان کاووسی، نووسەر و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری
کەلارکەلاردەشتی مازندەران بۆ دادگای نەوشەهر و دادگا ئەو ژنە نووسەرە کوردەی بە 69 مانگ زیندان مەحکووم کرد.
[5]
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ناوچەی
برادۆستبرادۆست لە سنوری پارێزگای
هەولێرهەولێریان کردووە. بەهۆی بۆردوومانەکەشەوە زیانی زۆر بەر موڵک و زەوی هاوڵاتیان کەوتووە و ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە. بە پێی زانیارییەکان تا درەنگانێکی شەو، فڕۆکە جەنگییەکان زۆر بە نزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سووڕاونەتەوەو ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە درووست کردووە.
[1]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستیان بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی وەڵاتوکان، سێوێس، شێخان و خۆرانی-یان لە بناری
قەندیلقەندیل کرد. دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەستیان کرد بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی قوبەی سەرداران، شاخی دڕەبی، گۆڕی قەڵاتی و کۆسپی کەوەتێ-ی سەر بە شارەدێی
وەرتێوەرتێی سەر بە شارۆچکەی
رواندزرواندز لە پارێزگای هەولێر.
- هاوکات لەگەڵ بۆردوومانی گوندەکانی قەندیل، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە بۆردوومانکردنی وەرتێ کرد.
[4]
- چالاکوانان و رێکخراوەکانی ژنان لە هەولێر لەدژی روونکردنەوەیەکی لیژنەی فەتوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. لەخۆپیشاندانەکەدا چالاکوانان و رێکخراوەکانی ژنان داوایان لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە رێگە نەدەن لیژنەی فەتوا لەدژی تاک، فەتوا بدات و ئازادییەکانی تاک کەمبکاتەوە.
[3][1]
فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی قەندیل دەکەن
- دژ بە 'فەتوای تەکسی'ی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان، لە شاری سلێمانی رێپێوانێک بۆ بەردەم نووسینگەی پەرلەمان ئەنجامدرا و هیچ پەرلەمانتارێکیش ئامادەنەبوو پێشوازیی لە چالاکوانان بکات.
[4]
- فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: درەنگانی شەوی رابوردوو، فرۆکەکانی هاوپەیمانان 12 بنکە و بارەگای
داعشداعشیان لە سنوری چیای قەرەچوغ بۆردومان کردووە.
[2]
- لەبارەی سەوز کردنی چیای
گۆیژەگۆیژەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ پارێزگارو قائیمقامی
سلێمانیسلێمانی ئەنجامدراو تێیدا پرۆسەی سەوزکردنی چیای گۆیژە راگەیەنرا.
[3]
- لە مۆزەخانەی نیشتمانیی
ئەمنە سوورەکەئەمنە سوورەکە، لە مەراسیمێکدا مۆزەی خۆڕاگری کرایەوە، کە تێیدا مێژووی زۆرێک له و جوامێر و قارەمانانی کوردی بەرجەستەکراوە کە رۆژگارێک لەژێر چەپۆکی دڕندانەی رژێمی بەعسی رووخاودا و لەکونجی زیندانەکاندا کوردستانیان لەناو دڵیاندا دەپاراست.
[3]
- بەهۆی رێگەنەدان بە دروستکردنی خانوو، لە
رانیەرانیە هاووڵاتیەک لەناو بیانی سەرۆکایەتی شارەوانی رانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
[2]
- لە شەنگال چەتەیەکی داعش لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێزدیخانەوە دەستگیرکرا و دوای لێپرسینەوە، رادەستی پۆلیسی عێراق کرا.
[4]
- لەبەرامبەر داخستنی گەراجی پاسەکانی داون تاون، خاوەن پاسەکان لەبەردەم بازاڕی داون تاون گردوبوونەتەوەو مانگرتنیان راگەیاند و شەقامی 30 مەتریان داخست.
[2]
بۆردوومانی تورکیا وەرتێشی گرتەوە
- کۆبەندی ژنان دەتوانن – کوردستان بە هاوکاریی ریکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان گفتوگۆیەکی کراوەی لەژێر ناونیشانیوێنای ژنان لە ریکلامە بازرگانییەکاندا لە
ئەمنە سوورەکەئەمنە سوورەکەی سلێمانی بۆ هەریەک لە د.ئاشتی حەمەساڵح، مامۆستای بەشی راگەیاندن لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی،
هانا شوانهانا شوان رۆژنامەنووس و لوقمان وەرتی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕێکخست. لە گفتوگۆ کراوەکەدا باس لە بەکارهێنانی ژنان کرا بە شێوەیەکی نەشیاو دوور لە دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان، کە زۆرێک لە بازرگان و خاوەن کۆمپانییە ڕیکلامییەکان، بۆ بەدەستهێنانی داهات و دوور لە بەها مرۆییەکان، وەک کاڵا مامەڵە لەگەڵ ژن دەکەن.
[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی عەلییە رەش سەر بە شارۆچکەی
مەخموورمەخموور لە سنووری نێوان هەولێر و موسڵ.
[2]
- بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک 12 پاڵاوگەی نایاسایی داخران.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- شاندێکی دانیمارکی بەسەرۆکایەتی سوندەر سورین کە پەرلەمانتارێکی دیاری دانیمارکە سەردانی خۆسەری دیموکراتی لە رۆژئاوا دەکەن، جەختیشیان کردۆتەوە کە پاڵپشتی هاوکاری رۆژئاوای کوردستان دەکەن و ئیدانەی هێرش وپەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکە دەکەن.
[3]
- بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتیی شاری رەقا و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی شەهید عەبدولعەزیز محمد ناسراو بە 'مۆرۆ رەقا' لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا.
[1]
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە تل حەلەف لە باشووری رۆژئاوای
سەرێکانیسەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان، پێنج کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا تەقینەوەکەی خستە ئەستۆی
شەڕڤانشەڕڤانانی
یەپەگەیەپەگە و ئاماژەی بەوەشکرد، سێ کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵ بوون.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- چوار کۆنگرێسمان داوایەکیان ئاڕاستەی کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە کە بەپەلە لێپێچینەوە لە تورکیا بکرێت بەهۆی بەکارهێنانی چەکی فسفۆری سپی لە دژی کوردەکان لە باکوری سوریا.
[2]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد لەبەر هۆکاری ئەمنی، ژمارەی دیپلۆماتکارەکانی لە عیراق، کەمدەکاتەوە.
[3]
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەبدولقاسم سەڵاواتی و موحەممەد موقەیسە سزادراون، ئەوەش لەبەرامبەر ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیانی ئێرانی و کەسانی خاوەن دوو وڵاتینامە.
[6]