$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ماوەی سێ ڕۆژە هاووڵاتییانی خەڵکی #مەریوان# و گوندەکانی مەریوان و هەورامان، لە ملەی تەتە، بە دوای #کۆڵبەر#ێکی ونبووی خەڵکی گوندی نێی مەریوانن و هەتا ئێستا هەوڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە. هاووڵاتییانی خەڵکی مەریوان و گوندەکانی ئەو شارە و هەورامان، بۆ سێهەمین ڕۆژە کە لە حاڵی گەڕان بە دوای کۆڵبەری ونبوو فەرهاد خوسرەوین کە لە ملەی تەتە بەهۆی سەرما و سۆڵەوە ون بووە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374867/0019.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وێنەی ڕۆژ: 19-12-2019، ڕەقبوونەوەی کۆڵبەرێک=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وێنەی ڕۆژ: 19-12-2019، ڕەقبوونەوەی کۆڵبەرێک=KTML_ImageCaption_End=
- #موژگان کاووسی#، نووسەر و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری #کەلار#دەشتی مازندەران بۆ دادگای نەوشەهر و دادگا ئەو ژنە نووسەرە کوردەی بە 69 مانگ زیندان مەحکووم کرد.[5]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ناوچەی #برادۆست# لە سنوری پارێزگای #هەولێر#یان کردووە. بەهۆی بۆردوومانەکەشەوە زیانی زۆر بەر موڵک و زەوی هاوڵاتیان کەوتووە و ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە. بە پێی زانیارییەکان تا درەنگانێکی شەو، فڕۆکە جەنگییەکان زۆر بە نزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سووڕاونەتەوەو ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە درووست کردووە.[1]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستیان بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی وەڵاتوکان، سێوێس، شێخان و خۆرانی-یان لە بناری #قەندیل# کرد. دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەستیان کرد بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی قوبەی سەرداران، شاخی دڕەبی، گۆڕی قەڵاتی و کۆسپی کەوەتێ-ی سەر بە شارەدێی #وەرتێ#ی سەر بە شارۆچکەی #ڕواندز# لە پارێزگای هەولێر.
- هاوکات لەگەڵ بۆردوومانی گوندەکانی قەندیل، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە بۆردوومانکردنی وەرتێ کرد.[4]
- چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەولێر لەدژی ڕوونکردنەوەیەکی لیژنەی فەتوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. لەخۆپیشاندانەکەدا چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژنان داوایان لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە ڕێگە نەدەن لیژنەی فەتوا لەدژی تاک، فەتوا بدات و ئازادییەکانی تاک کەمبکاتەوە.[3][1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374867/0018.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی قەندیل دەکەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی قەندیل دەکەن=KTML_ImageCaption_End=
- دژ بە 'فەتوای تەکسی'ی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان، لە شاری سلێمانی ڕێپێوانێک بۆ بەردەم نووسینگەی پەرلەمان ئەنجامدرا و هیچ پەرلەمانتارێکیش ئامادەنەبوو پێشوازیی لە چالاکوانان بکات.[4]
- فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت: درەنگانی شەوی ڕابوردوو، فرۆکەکانی هاوپەیمانان 12 بنکە و بارەگای #داعش#یان لە سنوری چیای قەرەچوغ بۆردومان کردووە.[2]
- لەبارەی سەوز کردنی چیای #گۆیژە#وە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ پارێزگارو قائیمقامی #سلێمانی# ئەنجامدراو تێیدا پرۆسەی سەوزکردنی چیای گۆیژە ڕاگەیەنرا.[3]
- لە مۆزەخانەی نیشتمانیی #ئەمنە سوورەکە#، لە مەراسیمێکدا مۆزەی خۆڕاگری کرایەوە، کە تێیدا مێژووی زۆرێک له و جوامێر و قارەمانانی کوردی بەرجەستەکراوە کە ڕۆژگارێک لەژێر چەپۆکی دڕندانەی ڕژێمی بەعسی ڕووخاودا و لەکونجی زیندانەکاندا کوردستانیان لەناو دڵیاندا دەپاراست.[3]
- بەهۆی ڕێگەنەدان بە دروستکردنی خانوو، لە #ڕانیە# هاووڵاتیەک لەناو بیانی سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.[2]
- لە شەنگال چەتەیەکی داعش لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێزدیخانەوە دەستگیرکرا و دوای لێپرسینەوە، ڕادەستی پۆلیسی عێراق کرا.[4]
- لەبەرامبەر داخستنی گەراجی پاسەکانی داون تاون، خاوەن پاسەکان لەبەردەم بازاڕی داون تاون گردوبوونەتەوەو مانگرتنیان ڕاگەیاند و شەقامی 30 مەتریان داخست.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374867/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بۆردوومانی تورکیا وەرتێشی گرتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بۆردوومانی تورکیا وەرتێشی گرتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- کۆبەندی ژنان دەتوانن – کوردستان بە هاوکاریی ڕیکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان گفتوگۆیەکی کراوەی لەژێر ناونیشانیوێنای ژنان لە ڕیکلامە بازرگانییەکاندا لە #ئەمنە سوورەکە#ی سلێمانی بۆ هەریەک لە د.ئاشتی حەمەساڵح، مامۆستای بەشی ڕاگەیاندن لە #زانکۆی سلێمانی#، #هانا شوان# ڕۆژنامەنووس و لوقمان وەرتی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕێکخست. لە گفتوگۆ کراوەکەدا باس لە بەکارهێنانی ژنان کرا بە شێوەیەکی نەشیاو دوور لە دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان، کە زۆرێک لە بازرگان و خاوەن کۆمپانییە ڕیکلامییەکان، بۆ بەدەستهێنانی داهات و دوور لە بەها مرۆییەکان، وەک کاڵا مامەڵە لەگەڵ ژن دەکەن.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی عەلییە ڕەش سەر بە شارۆچکەی #مەخموور# لە سنووری نێوان هەولێر و موسڵ. [2]
- بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، لە سنووری پارێزگای #دهۆک# 12 پاڵاوگەی نایاسایی داخران.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شاندێکی دانیمارکی بەسەرۆکایەتی سوندەر سورین کە پەرلەمانتارێکی دیاری دانیمارکە سەردانی خۆسەری دیموکراتی لە ڕۆژئاوا دەکەن، جەختیشیان کردۆتەوە کە پاڵپشتی هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و ئیدانەی هێرش وپەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکە دەکەن.[3]
- بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتیی شاری ڕەقا و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی شەهید عەبدولعەزیز محمد ناسراو بە 'مۆرۆ ڕەقا' لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا.[1]
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە تل حەلەف لە باشووری ڕۆژئاوای #سەرێکانی# لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێنج کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا تەقینەوەکەی خستە ئەستۆی #شەڕڤان#انی #یەپەگە# و ئاماژەی بەوەشکرد، سێ کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵ بوون. [6]
$دەرەوەی کوردستان$
- چوار کۆنگرێسمان داوایەکیان ئاڕاستەی کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە کە بەپەلە لێپێچینەوە لە تورکیا بکرێت بەهۆی بەکارهێنانی چەکی فسفۆری سپی لە دژی کوردەکان لە باکوری سوریا.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد لەبەر هۆکاری ئەمنی، ژمارەی دیپلۆماتکارەکانی لە عیراق، کەمدەکاتەوە.[3]
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەبدولقاسم سەڵاواتی و موحەممەد موقەیسە سزادراون، ئەوەش لەبەرامبەر ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیانی ئێرانی و کەسانی خاوەن دوو وڵاتینامە.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表