رۆژی ئاڵای کوردستان
باکووری کوردستان
- لە 46 گوندی ناوەندی
بەدلیسبەدلیس قەدەغەی هاتوچوو راگەیەنرا. پارێزگاری بەدلیس لەبارەی قەدەغەکەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە 46 گوندی سەر بە ناوەندی بەدلیس تا فەرمانی دووەمین قەدەغەی هاتووچوویان راگەیاندووە.
[1]
- هێزەکانی پۆلیس لە مەڵەتی هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵی تر و عایشە ئیشک هاوسەرۆکی پێشووی ئەسەپەی مەلەتی و ساییمە تونجەل بەرێوەبەری کۆمەڵەی کلیوری پیر سوڵیان عەبداڵ، هاتیجە زەنگین و بەتول کورناز کاندیدی پەرلەمانی
هەدەپەهەدەپە و گولێ دۆغان، رەیهان باکیر و خاتون ئایدن ئەندامانی هەدەپەیان دەستگیرکرد.
[1]
- رۆژنامەنووسان و رێکخستنە پیشەییەکان لە شاری
ئامەدئامەد، لەسەر دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس
عەزیز ئۆروچعەزیز ئۆروچ لێدوانیاندا و داوایانکرد کە دەستبەجێ سەربەست بکرێت.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە شاری شاباد لە پارێزگای
کرماشانکرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزێکی دەمامکدار هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ژنە چالاکوان،
ئانیسا جەعفەری مێهرئانیسا جەعفەری مێهر و دەستگیریان کرد. بەپێی وتەی کەسوکارەکەی، ئەو هێزە دەمامکدارە لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی ئانیسا جەعفەری مێهر، دەستیان گرتووە بەسەر کەلوپەلی تایبەتی، مۆبایل، لابتۆپ و کتێبەکانی-دا.
[6]
ئانیسا جەعفەری مێهر دەستگیرکرا
- تەرمی هاووڵاتییەکی خەڵکی
سەوڵاواسەوڵاوا بە ناوی ئێرشاد رەحمانیان کە لە خۆپێشاندانەکانی
مەریوانمەریوان دەستبەسەر کرابوو، لە بەنداوی گاڕان دۆزرایەوە.
[2]
- والی دروودی و عومەر ئیمامی، دوو زیندانیی سیاسیی کورد، بە رەزامەندیی دادستانی و ئیدارەی ئیتلاعاتی یەزد لە زیندان ئازاد کران.
[7]
باشووری کوردستان
- رۆژی
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان لە باشووری کوردستان بەرز رادەگیرێت. لە زۆرینەی خوێندنگا و فەرمانگەکان ئاڵای کوردستان بەرزکرایەوە.
[4]
- دوو منداڵی شەهید
هوجام سورچیهوجام سورچی ئاڵای کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەکەنەوە.
[4]
- ماوەی زیاتر لە دووساڵە لە زانکۆی
کەرکوککەرکوک رێگری لەخوێندکارانی کورد دەکرێت، کە بۆنە نەتەوایەتییەکانیان ئەنجام بدەن وەکو هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و پۆشینی جلی کوردی و رۆژی ئاڵا و بۆنەکانی نەورۆز.
[2]
دوو منداڵی شەهید هوجام سورچی ئاڵای کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەکەنەوە
- پاش یەکلاکردنەوەی کەیسی بێسەروشوێن بوێکی دیکەی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە لە دادگا و کەرتەکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا خەلیل ساڵح محەمەد، بەخێزانەکەی شاد بووەوە و لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجەوە ناسنامەی پێ بەخشرا.
[5]
- هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، خۆپیشاندانێکی فراوانیان لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بەڕێوەبرد و بانگەوازییان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەڵوێست بنوێنن و بە ئەرکی خۆیان هەڵسن.
[6]
- بەرپرسانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان دەڵێن ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانیی بزووتنەوەکە تەواو نەبوون، بۆیە ئەم مانگە فریای بەستنی کۆنفرانسەکە ناکەون کە پێشتر بڕیاریان لێ دابوو، بەرپرسێکی بزووتنەوەکەش پێشبینی دەکات کۆنفرانسەکە بکەوێتە مایسی 2020.
[3]
- فەرماندەیەکی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: لە سنووری چیای
قەرەچووغقەرەچووغ لە شارۆچکەی
مەخموورمەخموور لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، مۆڵگەی چەکدارانی
داعشداعش بۆردومان کران.
[2]
- لە
خانەقینخانەقین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چەکدارێکی داعش دەستگیر کرا کە پێشتر لەبەر تێوەگلانی لە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە لایەن دادگاوە داواکراوبووە.
[2]
- ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنن: کە مەترسی هەیە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەرێگەی بەغداوە و ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق، هەڵبوەشێندرێتەوە.
[2]
- بەشی سێیەمی شەقامی (120م)ی شاری
هەولێرهەولێر، کە بازنەییە و بە دەوری هەولێردا دەسووڕێتەوە، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
[5]
پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی سێ شەهید لادەدرێت
- لە یادی 34 ساڵەی شەهیدان ئارام و سەردار و هیوادا، بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی و خانەوادەی شەهیدان و لێپرسراوانی حزبی و حکومی و ژمارەیەک لە کەسایەتی و مامۆستا و خوێندکارانی ئامادەیی رۆشنبیری کوڕان لە
سلێمانیسلێمانی ڕێوڕەسمێک بۆ ڕۆژی ئاڵا ڕێکخرا.
[8]
- هیمداد سەباح سەرۆکی فراکسیۆنی
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی بەرزڕاگرتنی ئاڵا، ئامادە نەبوو ئاڵای هەرێمی کوردستان لە مل بکات.
[6]
- لە گەڕەکی تەیراوای شاری هەولێر پیاوێک بەناوی حەیدەر ئەسعەد تەمەن 34 ساڵ، هاوسەرەکەی خۆی و خوسووەکەی کوشتووە، دواتریش خۆی کوشتووە. هاوسەری بکوژەکە ناوی وەلا موحسین بووە و تەمەنی 26 ساڵ بووە، دایکیشی، کە دەکاتە خەسووی وەلا، ناوی سەمیرە کازم بووە و لە ساڵی 1964 لەدایکبووە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. سوپای تورکی داگیرکەر گوندی قزەلیی
گرێ سپیگرێ سپی تۆپباران کرد. لە لایەکی ترەوە سوپای داگیرکەر بە چەکی قوڕس هێرشی کردە سەر گوندی خربەت کە 15 کیلۆمەتر لە
کۆبانیکۆبانیەوە دوورە.
[1]
-
مەزڵوم عەبدیمەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (
هەسەدەهەسەدە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، خەباتی ئەوان بۆ دروستکردنی یەکڕیزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا، هەنگاوی دروستکردنی متمانە لەنێوان لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوی کوردستان دەستپێدەکات. مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگی لەمبارەیەوە هەبووە و سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکات.
[5]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەین عیسا هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێڵیکی هێزەکانی ڕژێمی سوریای داگیرکەر.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتی: پێویستە من قسە لەگەڵ هاوتا تورکەکەم بکەم، بۆ ئەوەی بەڕاستی لە مەبەستی لێدوانەکانی
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا تێبگەم، کە گوتبووی بنکەی سەربازی ئینجەرلیک دادەخەم، کە هێزی سەربازی ئەمەریکا له و بنکەیە جێگیرکراون.
[5]
- عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە وەڵامی پرسیاری کچە کوردێک رایگەیاند، هیچ کەسێک ناتوانێت ناسنامەی نەتەوایەتی کورد بسڕێتەوە و گوتی: گەلی کورد بە درێژایی 60 ساڵی رابردوو ناڵاندوویەتی.
[5]
- یاسین رەئووف، نوێنەری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قاهیرە، سوپاسنامەیەکی ئاڕاستەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کرد لەپای هەڵوێستە دیارەکانی و پشتیوانییەکانی بۆ پرسی کورد و مافە رەواکانی.
[8]