پاش 31 ساڵ لە ونبوونی، منداڵیكی دیكەی هەڵەبجە دۆزرایەوە
باکووری کوردستان
- پارێزگاری شاری مێردین بڕیاری قەدەخەکردنی چالاکی و گردبوونەوەی لە شارەکەو ناوچەکانی دەوروبەری درێژ کردەوە.
[3]
- دانیشتنی دادگاییکردنی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش و
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ بێ ئەوەی پارێزەرەکانیان لێ ئاگادار بکرێنەوە، بەڕێوە چوو، لە دانیشتنی دادگاشدا،
سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند: ❞لە کاتێکدا کە بکوژ ئازاد دەکرێت من داوای ئازادبوون ناکەم❝.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوکانی کاوە ساڵحی و حەمزە عەزیزی، خەڵکی
جوانڕۆجوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران.
[2]
ئازاد خوسرەوی
- شەوی رابردوو،
ئاکۆ جەلیلیانئاکۆ جەلیلیان، نووسەر، زمانزان و فۆلکلۆرناسی بەتوانای کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو نووسەرە کوردە و پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە. هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئەم نووسەرە کوردەیان دەسبەسەر و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو ناڕوونە.
[2][5]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئازاد خوسرەوی کوڕی عوسمان و خەڵکی گوندی نێی
مەریوانمەریوان، لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان، بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا و فەرهاد خوسرەوی کە برایەتی لەو رووداوەدا ون بووە. لەو ڕووداوەدا، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی حوسێن کەرەمی بەسەختی تووشی سەرمابردوویی بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە. بە وتەی شایەتحاڵەکان، چەند کۆڵبەرێکی دیکە لەو ڕووداوەدا بێسەروشوێنن و گەڕان بە دوای کۆڵبەرانی ونبوو درێژەی هەیە.
[2]
باشووری کوردستان
- سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئەنجامی ئەو پشکنینانە گەڕاونەتەوە کە بۆ منداڵێکی ونبووی هەڵەبجە بەناوی خەلیل محەمەد ساڵح ئەنجامدرابوو، دەرکەوتووە کە لە%100 منداڵی ونبووی هەڵەبجەیە و خەڵکی شارەدێی
بیارەبیارەیە.
[1]
- ئەنجومەنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوایین کۆبوونەوەی خۆی بەرلە بەستنی کونگرەی چوارەمی یەکێتی بەست و تاوتوێ ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی کرد.
[4]
- بەهۆی ئەو تەمومژەی شەوی رابردوو
هەولێرهەولێری گرتەوە و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیرا.
[4]
- بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پلە باڵاکان و پێداچوونەوە بە یاسای چاکسازی گردبوونەوەیەک لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
[5]
-
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا پڕۆژە یاسای ریکلامی بازرگانی پەسەند کرد.
[4]
- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی 100 مەتری
سلێمانیسلێمانی لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە و لەداهاتوویەکی نزیکدا بەئەنجام دەگات.
[1]
- رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی هەولێر بەڕێوەچوو. خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بە شانۆکار نەهرۆ محەممەد لە شاری سلێمانی بەخشرا، هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بە خانمە شانۆکاری مەغریبی رەشیدە بەخشرا. خەڵاتی باشترین دەرهێنەری شانۆیی بە ئیدریس شەوکەت لە شاری
چەمچەماڵچەمچەماڵ بەخشرا، هەروەها خەڵاتی باشترین چارەسەری درامی بە محەممەد جەمیل لە شانۆگەری شەرەف بەخشرا، دواین خەڵاتیش خەڵاتی باشترین بەرهەم بوو، کە بە سینان عەزاوی لە بەغدا بەخشرا.
[6]
- دەستەی دەستپێشخەری بۆ کۆنفرانسی یەکێتی نەتەوەیی، لە لایەن کۆمەڵێک چالاکوان و نووسەر و کەسایەتییەوە بە خستنەڕووی نەخشە رێگایەک ڕاگەیەندرا، بڕیارە لە باشوری کوردستان بەشێوازی جیاواز کار بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بکات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبونەوە ئەنجامدەدات.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- جەنەڕاڵ مەزڵوم
کۆبانێکۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (
هەسەدەهەسەدە) لە تویتێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دوایین هەڵوێستی خۆیانی سەبارەت بە چەکدارە زیندانیکراوەکانی
داعشداعش ئاشکراکردو رایگەیاندووە، گومانی تێدانییە کێشەی 12 هەزار چەکداری دەستگیرکراو لای ئێمە چارەسەر ناکرێت، ئەگەر لە جنێڤ و لەسەر مێزی گفتوگۆی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان بڕیار لەسەر چارەنووسیان نەدرێت لەچوارچێوەی چارەسەرە سیاسیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا.
[4]
- هەزاران خوێندکار و مامۆستا لە کۆبانێ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی راپۆرتێکی دیکەی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لە خۆپیشاندانەکاندا 304 کەس کوژراون.
[3]
لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 16-12-2019
- تادێت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا زیاد دەبێت و کەشتییەکی جەنگی و مووشەک هاوێژی ئەمریکا گەیشتووەتە دەریای رەش.
[5]
- شانەی راگیاندنی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکدارانی رێکخراوی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە 5 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران.
[6]
- سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد، رایگەیاند، تورکیا تێوەگلاوە لە فرۆشتنی نایاساییانەی نەوتی سووریا.
[6]
-
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە یەکەمین لوتکەی جیهانی پەنابەران کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە جنێڤ بەڕێوە دەچێت، سەردانی جنێڤی کرد، بەڵام لە لایەن هیچ بەرپرسێکی سویسراوە پێشوازی لێنەکرا.
[3]
- همایون عەباسی سەرنووسەری گۆڤاری ژیلوان لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
[5]