لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 07-12-2019
باکووری کوردستان
- لە گوندی سۆگوکپنار (مووشیان)ی سەربە ناوچەی توتاکی
ئاگریئاگری، سەربازانی تورک ئۆپەراسیۆنێکیان دستپێکردبوو، لە پێدادانی دوای ئۆپەراسیۆنەکە، کەسێک بەناوی موراد کایا کە باوکی 3 منداڵە، کوژرا. ئەوەش زانراوە کە لە گوندەکە 10 کەس دەستگیر کراون، کەسێک بەناوی جەمال ئاکسۆی-ش بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوەی وان کراوە. هەروەها ئەوەش وتراوە کە سەربازانی تورک هاوڵاتیانی گوندەکەیان ئەشکەنجە داوە.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو ئەندامی گرووپی شاخەوانی هەڵۆی شاری
سەقزسەقز بە ناوەکانی فایەق یووسفی و هادی محەممەدزادە، لە لایەن دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارەوە بە زیندان مەحکووم کران. بە پێی ئەو بڕیارە، ئەو دوو کەسە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام لە رێگای بڵاوکردنەوەی تراکتەوە بە تاوانبار ناسراون.
[4]
باشووری کوردستان
- سەرچاوەیەکی ئەمنی رایدەگەیەنێت: شەوی رابوردوو چەکدارانی
داعشداعش لە سنوری شارەدێی گوێر جوڵەیان کردووە و هێزەکانی پێشمەرگەش خراونەتە ئامادەباشی.
[1]
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 07-12-2019
- شەپۆلێکی بەفر بارین سنووری حاجی ئۆمەران و چیای ئەزمەڕ و چیاکانی
شارباژێڕشارباژێڕ و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی گرتوەتەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.
[3]
-
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەیمس جێفری، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکە، هەریەک لە وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی ئەمەریکا لە
هەولێرهەولێر و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بەشدارن.
[5]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش بەقۆستنەوەی کەشوهەوا ی ناوچەکە هێرشیانکردوەتە سەر چەکدارانی لیوای 56ی حەشدی
حەویجەحەویجە لەناوچەی دەنادیشی قەزاکە. روبەڕوبونەوە لەنێوانیان رویداوە و بەهۆیەوە دوو چەکداری حەشد کوژراون.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- رەوشی ناوخۆییی ئێڕاقی عەرەبی زۆر خراپ تێکچووە بە تایبەتی شاری بەغدا، لە پاش رووداوەکانی شەوی رابردوو کە زۆرتر لە 30 کەس کوژران و زۆرتر لە 100یش برینداربوون، سوپا هێزەکانی خۆیی لە گەڕەکەکانی بەغدا بڵاوە پێکردووە.
[2]
- فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بارەگای موقتەدا سەدر لە نەجەف بۆردومان دەکات.
[2] ⚠️ Denna post har skrivits in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Händelseförlopp