پێشمەرگە شەهیدەکانی شەوی رابردوو لە دەکەی سەرچەم؛ خانەقین
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورک لە
موشموش هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی
هەدەپەهەدەپەی شارەکەیان دەستگیر کرد بە ناوەکانی محەمەد دەمیر و محەمەد شاکر تۆغروول کە پێشتر لەسەر کار لادرابوون.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە رووداوێکی تەقینەوە گاز لە ئاهەنگی هاوسەرگیری لە
سەقزسەقز 11 کەس کوژراون و تاوەکو ئێستا 34 کەس بریندارن. بە گوتەی حوسێن خۆش ئێقباڵ جێگری، سیاسی، ئەمنیی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری
سنەسنە، لە تەقینەوەکەدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە کە پێنجیان منداڵن، پێنجیان ژنن و یەکێکی دیکە لە کوژراوەکان پیاوە. 34 کەسی دیکەش برینداربوون و دۆخی 3 لە بریندارەکان باش نییە.
[4]
باشووری کوردستان
- لە هێرشەکەی دوێنێ شەوی
داعشداعش بۆسەر دەکەی سەرچەم لە باشووری رۆژئاوای
خانەقینخانەقین لە
گەرمیانگەرمیان، 3 پێشمەرگە بە ناوەکانی لوقمان نەجم تاهیر لەدایکبووی 1986ە و خەڵکی شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخان، زیاد خەلیفە سوڵتان لەدایکبووی 1986ە و خەڵکی شارۆچکەی
کفریکفری و مەعروف محەمەد مەحمود لەدایکبووی 1957ە و خەڵکی شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵە. بریندارەکانیش ناویان شوان مەجید و سەڵاح ئیبراهیم محەمەدە.
[3]
چالاکییەکانی شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی
- چالاکییەکانی شەشەمین ساڵیادی تیرۆری رۆژنامەنووس
کاوە گەرمیانیکاوە گەرمیانی دەستیپێکرد، لە یەکەم چالاکییشد لەسەر مەزارەکەی تاجە گوڵینە دانرا و خانەوادەکەی ئاشکرایانکرد، کە لەبەر ئەوەی بڕوایان بە دادگا نەماوە، خۆیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە کەیسەکەدا و چەند سەرەداوێکیان دەستکەوتووە و لە داهاتوودا ئاشکرای دەکەن.
[6]
- ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدا کۆنگرە بۆ 21-12-2019 دوابخات.
[3]
- بەشێک لەکادران و لایەنگرانی یەکێتی بۆ دووپاتکردنەوەی هەڵوێستیان لەسەر بەستنی کۆنگرە و دوانەخستنی، لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی گردبوونەوە و ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن، تا سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری بەستنی کۆنگرە نەدات لەئەمساڵدا بەردەم مەکتەبی سیاسی چۆڵناکەین.
[5]
- تەرمی ژنێکی 35 ساڵە لە
خورماتووخورماتوو دۆزرایەوە کە بە فیشەک کوژراوە.
[5]
- لەژێر دروشمی
ئەگەر چەک نەبم هونەر ئەبم بۆ رۆژئاوا، رێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان کردەوە.
[6]
- کاتژمێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی سوڵتانێ دێ-ی سەر بە شارەدێی
ژاراوەژاراوەی شارۆچکەی پشدەر،
رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانرێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-رژاک سمینارێکی لە سەر 25ی نۆڤەمبەر و وشیارکردنەوەی ژنان لەسەر توندووتیژییەکان بەرێوە چوو.
[6]
- لە مەراسیمی شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی-دا، شەشەمین خەڵاتی کاوە گەرمیانی بەخشرایە نوسەر و سیاسەتمەداری کورد لە باکوری کوردستان،
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، خەڵاتەکە لەلایەن نوێنەرایەتی هەدەپەوە وەرگیرا.
[6]
- لە دوایین چالاکی بۆ شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، ئەمشەو لەو خانووەی کە کاوە گەرمیانی تێیدا شەهیدکرا، لە گەڕەکی سەرکەوتن لە شارۆچکەی
کەلارکەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، کاتژمێرێک پێش کاتی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی تا کاتی تیرۆرکردنەکەی گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. لە گردبوونەوەکەدا، لە ساتەوەختی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیدا، هەموو ئامادەبووان ساتێک بە بێدەنگی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆحی کاوە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی وەستان.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە شەوی رابردووەوە هێرش دەکەنە سەر گوندی ئاریدای
گرێ سپیگرێ سپی. هێرشی داگیرکەری لە لایەن
قەسەدەقەسەدەوە تێکشکێنرا و داگیرکەرەک کوژرا.
[1]
- شەوی رابوردوو لە ئەنجانی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا لە جەرابلوس 5 سەرباز کوژران و 12ی دیکە برینداربوون.
[2]
کۆمەلکوژی تەل رەفعەت شەرمەزارکرا
- لە هەریەک لە شارەکانی (قامشلۆ،
حەسەکەحەسەکە، تەل کۆچەر، دێرە زۆر، تەل حەمیس، گرکێ لەگێ، ترپەسپی، عامودا، رەقا، دربێسی) رێپێوانی جەماوەری بەڕێوە چوو و بە دروشم و بەرزکردنەوەی پانکارت کۆمەڵکوژیی تەل رەفعەت شەرمەزار کرا.
[1]
- دوای نێوەڕۆ لە ناوەندی شاری
سەرێکانیسەرێکانی دوو تەقینەوە رویداوە. بە گوێرە زانیاریەکان بە هۆی تەقینەوەکە کوژراو بریندار هەیە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- بابەتی کوشتنی کچێک بەناوی وێلما، تەمەن 17 ساڵان و پارچەپارچەکردنی تەرمەکەی و ئاشکرابوونی بکوژەکەی کە کوردێکی باشووری کوردستانە بەناوی تیشکۆ شاباز، بووەتە بابەتی گەرمی مێدیاکانی سەید و دیسان هەستی تووڕەیی بەشێک لە سوێدییەکانی بەرامبەر کۆچبەران جوڵاندووە.
[4]
- لە شاری شاریقەی ئیمارات دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی شاری
دهۆکدهۆک بە ناوی زانکۆی دهۆکەوە بە بەڵگەفیلمێک بەشداریی فیستیڤاڵی فیلمی زانکۆکانی کرد و خەڵاتی یەکەمی بەڵگەفیلمی وەرگرت.
دەرهێنەری بەڵگەفیلمەکە ناوی رێبەر روشدییە و بە بەڵگەفیلمی چاڵێنج بەشداریی فیستیڤاڵەکەی کردووە.
[4]
- وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، پرۆسەی کشاندنەوەی سەربازەکانیان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کۆتاییهاتووە و ئێستا 600 سەربازیان لە چەند ناوچەیەکی دیکەی سووریادا جێگیرکردووە.
[4]
- زیاتر لە 100 هونەرمەند، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار و نوێنەری ڕێکخراوەکان ئاشکرایان کرد، کە لەپێناو پێکهاتنی یەکێتی نەتەوەیی کورد ڕێپێوانێک لە لۆزانەوە بۆ جنێڤ ئەنجامدەدەن.
[6]