ئیبراهیم حەبیب ناسراو بە (مەزڵوم دۆغان)
ئیبراهیم حەبیب مەولود (مەزڵوم دۆغان) لەساڵی 2000 لە کەرکوک لەدایکبووە، کوڕی دووەمی خێزانەکەیەتی. تەمەنی تەنیا هەشت ساڵ بوو کاتێک دایکی بە نەخۆشی لەدەستدا.
وەک خزمەکانی دەیگێڕنەوە، منداڵێکی هێمن و ژیر بووە، زۆرینەی کاتەکانی لەپاڵ خوێندنەکەیدا بە خوێندنەوەی کتێبی نەتەوەیی بەسەربردووە.
بەرلەوەی بچێتە ڕۆژئاوای کوردستان، ئیبراهیم لەگەڵ باوکی کاریکردووە. هاوکاریی و بەردەستی کردووە لە فیتەریی.
تا پۆلی چوارەمی ئامادەیی دەخوێنێت، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی
داعشداعش لە سوریا و عیراق، بیر لە گەیشت بە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکاتەوە لە (رۆژئاوا).
زەید برای ئیبراهیم، لە باسی براکەیدا بە (کەرکوک ناو)ی وت نەرم و نیان و لەسەرخۆ بوو، هەمیشە هەڵسوکەتەکانی لە منداڵ نەدەچوو، دوای نەمانی دایکمان، هەر وەک دایکمان مهرەبان بوو، هەمیشە دوای خوێندنگە لە دوای شەشی سەرەتای سەرقاڵی خوێندنەوە بوو، بەزۆری ئەو کتێبانەی دەخوێندەوە کە لەسەر پرسی کورد بوو.
مەزڵوم دۆغان کەرکوک جێدەهێڵێت
لە ساڵی 2017 ئیبراهیم حەبیب (مەزڵوم دۆغان) کەرکوک جێدەهێڵێت، لە رۆژێکدا کە باوکی لەسەر کاربوو، براکانیشی بەو هەوڵەیان نەدەزانی.
حەبیب مەولود، باوکی ئیبراهیم دەڵێت شەوێک دوای ئەوەی لە کار گەڕامەوە ئیبراهیمم نەبیینی، زۆر تەلەفۆنم بۆی کرد مۆبایلەکەی داخرابوو، ئەو شەوە تا درەنگان تەواو بێچارە بوم کە ئاخۆ کوڕەکەم چی بەسەرهاتووە.
کاتژمێر 11ی ئەو شەوە، زەنگی ژمارەیەکی نەناسراو بۆ حەبیب دێت، ئیبراهیم بەورەیەکی بەرزەوە دەڵێت باوکە ئیراهیمم، من دەچمە رۆژئاوای کوردستان و ئێستا نزیکم لەگەڵ کۆمەڵێک لە خەڵکی تر.
ئەوە کۆتا جار دەبێت کە حەبیب گوێی لەدەنگی ئەو کوڕەی بێت.
ساڵی 2014، کاتێک داعش هێرشدەکاتە سەر کەرکوک، ئیبراهیم دەیەوێت چەک هەڵبگرێت و شەڕ بکات، بەڵام باوکی رێگریی لێدەکات، بەهۆی ئەوەی ئەوکات تەمەنی تەنیا 14 ساڵ بوو.
ئەو رۆژەی مەزڵوم دۆغان گەڕایەوە کەرکوک
ئێوارەی 17ی ئەم مانگە، زەنگێکی تر بۆ حەبیب دێت و پێی دەڵێن هەواڵ لە ئیبراهیمەوە هەیە.
حەبیب بەو هەواڵە دڵخۆشدەبێت، وەک خۆی دەڵێت دوای ئەو ماوەیە لە هەواڵپرسین، بە کوڕەکەی شاددەبێتەوە.
بڕیارەکە بەو شێوەیە دەبێت کە کەسوکاری ئیبراهیم بچنە
سلێمانیسلێمانی بۆ بینینی رۆڵەکەیان، لەوکاتەدا ژمارەیەک لە کۆمیتەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، دەچنە ماڵی حەبیب.
حەبیب وتی هەر کە بینیانم زانیم هەواڵی خۆش لەبارەی ئیبراهیمەوە بەڕێوە نییە، پاش چەند خولەکێک وتیان بەداخەوە کە ئیراهیم شەهید بووە، من تا ئەوکاتەش چاوەم لەسەر روناهی تیفی بوو تا پێش ئەوەی بمرم نەوەکەم ببینمەوە، بەڵام ئیتر نەمبینی.
من جەرگم سوتا بەڵام زۆر سەربەرزم، من لە ڕێگای ئێوەوە دەڵێم تورکیا دۆستی ئێمە نین، ئێمە جگە لە خوا کەسی ترمان نییە، حەبیب وایوت.
مەزڵوم دۆغان، لەشەڕی وەڵامدانەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بۆردومانێکدا گیانیلەدەستدا.
ئیبراهیم و هەڤاڵانی قارمانانە دەجەنگان، شەڕی دەست و یەخەیان دەکرد، بەڕادەیەک بەرگری دەکەن لە ماوەی کەمتر لەنیو کاتژمێردا 21 کەس لە هێرشبەران دەکوژن، ئەمە وادەکات بۆردمانی ئاسمانی ناوچەکە بکرێت، پاش بۆردمانی چڕ، ئیبراهیم چەند پارچەیەک لای راستی سکی دەکەوێت و شەهید دەبێت،
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!