=KTML_Bold=سەمەر سەڵاح=KTML_End=، جەستەی تەواو شێوێنرابوو، سەری لە جەستەی جیاکرابۆوە، لە ڕۆژی 01-10-2019 و بەدوری چەند سەد مەترێک لە پشت ماڵەکەی خۆیدا تەرمەکەی بە فڕێدراوی هەڵگیرایەوە.
ماڵی باوکی سەمەر دەکەوێتە گوندی تۆپزاوا لە ناحیەی یایچی -12کم لە خۆرئاوای کەرکووک-، لە خانوویەکی تەواونەکراودا کرێچین، دوای ئەوەی لە گوندەکەیان لە قەزای حەویجه ئاوارە دەبن.
کاتێک سەمەر لە بەردەرگا دیارنەما، هەموو شوێنێک گەڕاین بەدوایدا و نەماندۆزییەوە، دەزگا ئەمنییەکانمان ئاگادارکردەوە هەر هیچ هەواڵێک نەبوو، تا تەرمەکەیمان لە پشتی ماڵی خۆماندا دۆزییەوە باوکی سەمەر وای وت.
=KTML_Bold=مریەم حەمود، =KTML_End= لەناو حەوشەکەی ماڵەکەیدا؛ بێهێز کەوت بوو، خۆڵی سەر زەوییەکە ڕەنگی ڕەشی جلەکانی کردبووە خۆڵەمێشی، لە سنگی خۆی دەدا و بە دەنگێکی بەرزتر لە ئامادەبوان، مەرگی کچەکەی دەلاواندەوە.
زۆر ناخۆشی و کاری نامرۆڤانەم بینیووە، بەڵام بەم شێوەیە نەبووە، منداڵێکی تەنیا تەمەن شەش ساڵ، کە تەمەنی پەپولەیەکە بۆ بەوشێوە دڕندانەیە سەری لە لاشەی لێبکرێتەوە.
کچەکەی مریەم، ئێوارەی 29-10-2019، لە چەند خولەکێکدا لەبەر بەردەرگا لەبەرچاو وندەبێت، هەرچی شوێن هەیە بەدوایدا دەگەڕێن بێئەوەی هەواڵێکی بزانن، تا لە سێیەم ڕۆژی دیارنەمانیدا تەرمەکەی دەدۆزنەوە.
=KTML_Bold=سەڵاح حەسەن، =KTML_End= سەربازه، 10 ساڵە هاوسەرگیریکردووە و جگە لە سەمەر؛ باوکی کچێک و چوار کوڕی ترە.
لەگەڵ بەرێکردنی تەرمی کچەکەیدا بەره و گۆڕستان، سەڵاح بە کوڵ دەگریا و دەیوت، زۆر جێی داخە.. سەری لە جەستەی کراوەتەوە و هەموو جەستەیشی شێوێنراوە.
سەرمی سەمەر لە گۆڕستانی گوندی تۆپزاوە بە خاکسپێردرا، بەڵام کەسوکاری گەڕانەوە بۆ حەویجە، لەوێ و لەنێو کەسوکاریاندا پرسەیان دانا.
ئای کە دڵخۆش بوو بە چوونە خوێندنگە، زۆر تامەزرۆ بوو، بەداخەوە دەستی ڕەشی تیرۆر نەیهێشت به و ئاواتەی بگات مریەم، لە نێو لاوانەوەی مەرگی کچەکەیدا، جاربەجارێک ڕادەوستا و باسی لە خولیاکانی سەمەر دەکرد.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374765/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=جلوبەرگی خوێندنگە و جانتاکەی سەمەر لەبەردەستی باوکیدا کە بۆ یەکەم ڕۆژی خوێندنگە بۆی کڕی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=جلوبەرگی خوێندنگە و جانتاکەی سەمەر لەبەردەستی باوکیدا کە بۆ یەکەم ڕۆژی خوێندنگە بۆی کڕی=KTML_ImageCaption_End=
سەمەر جلوبەرگ و جانتای خوێندنگەی بۆ کڕدرابوو، یەکەم ساڵی خوێندنی بوو، چاوەڕێی بوو 30-09-2019، لەگەڵ منداڵەکانی گەڕە کدا بۆ یەکەمجار لەسەر کورسی قوتابخانە دابنیشێت.
بەیانی ئه و ڕۆژە ی ڕفێنرا باوکی جلوبەرگ و جانتای بۆ کڕیبوو، ئه و ڕۆژە سێ بۆ چوار جار جلەکانی لەبەرکرد، جانتاکەی دەکردە شان و دایدەنایەوە، زوو زوو پرسیاریدەکرد کەی دەچێتە خوێندنگە، ئێمەش دەمانوت چاوەڕێبە زۆری نەماوە مریم وای وت.
=KTML_Bold=حەسەن شاهر، =KTML_End= باپیری سەمەرە و باسی لە کێشەیەکی کۆنتری خانەوادەکە کرد، پێیوایە کوشتنی کچەزاکەی پەیوەندی به و ڕووداوەوە هەیە.
لە سەردەمی داعشدا تیرۆریستان مامێکی سەمەر و مامێکی باوکی سەمەریان کوشت، بەڵام تیرۆریستەکانمان دەناسی کە کێن و خەڵکی کوێن پلە و پۆستیان چییە، کاتێک بارودۆخەکە گۆڕا و حەویجە کۆنتڕۆڵکرایەوە، لەکاتی مامەڵەی شەهیدانەدا لە دادگا بکوژەکانمان ئاشکراکرد، بۆیە گومان دەکەین بنەماڵەی ئەوان سەمەریان کوشتبێت.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374765/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=باوکی سەمەر لەسەر گڵکۆی کچەکەی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=باوکی سەمەر لەسەر گڵکۆی کچەکەی=KTML_ImageCaption_End=
باپیری سەمەر بە پێویستی زانی دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچون بۆ گومانەکانی ئەوان بکەن، کێشەکەش لەوەدایە چۆن تیرۆریستان دەستیان گەیشتە ئێمە و توانییان به و شێوەیە پەلامارمان بدەن.
ئازاری سەمەر هێشتا نوێیە؛ کەسوکاری چاوەڕێی بینینی ڕاپۆرتی پزیشکی دەکەن تا بزان بۆچی چونە بەردەرگایەک ئەوەنە باجەکەی قورس کەوتەوە.[1]