کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 10-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-04-2020
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅10 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,795) پەڕتووک||
📅 09-04-2020
باکووری کوردستان
- لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئامەد تووشبووییەکی دیکەی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 12 کەس بەرزبووەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شارام سەفەری، رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی راوێژ پرس، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ زەهاو کرا.[6]
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “پەروین ئەدوایی“، چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی کەوتنە بەر لێبوردنی گشتی لە زیندان ئازاد کرا.[7]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە
📅 09-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ملازم جوامێر
شەهیدی نەمر (جوامێر سایەمیر) کە ناسراوە بە ملازم جوامێر ساڵی 1948 لە گوندی (کەپراد)ی سەر بەشاری مەندەلی لە دایک بووە.
لە گوندەکەی خۆیدا دەستی کردوە بە خوێندن و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردوە پاشان قۆناغی ناوەندی لە خوێندنگەی مەندەلی و ئامادەیی لە شاری بەغدا تەواو کردووە.
ساڵی 1968 پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ساڵی 1972 کۆلێژی سەربازی بە پلەی یەکەم تەواو کردووە و بووە بە ئەفسەر.
ساڵی 1973 بووە بە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەشی خانەقین، ساڵی 1975 پەیوەندی کردووە بە کۆم
✌️ ملازم جوامێر
🏷️ پۆل: شەهیدان
ملازم جوامێر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,240 | وێنە 58,223 | پەڕتووک PDF 10,795 | فایلی پەیوەندیدار 40,368 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,088 |
📝 چەند پەرلەمانتارێک داوای ناردنی هێز بۆ رۆژئاوای کوردستان دەکەن | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
چەند پەرلەمانتارێک داوای ناردنی هێز بۆ رۆژئاوای کوردستان دەکەن
📝 بەڵگەنامەکان

عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، لیژنەکەیان پێشنیازی کردووە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی بار ودۆخی رۆژئاڤای کوردستان ساز بکات دەبێت پەرلەمانی لەم دۆخەدا قسەی جدی هەبێت، چونکە هێرشکردنە سەر کوردی رۆژئاوا هیچ پاساوێکی نییە.
ئه و پەرلەمانتارەی یەکێتی بە ئەرکی پەرلەمانی کوردستانی دەزانێ بەیاننامەی ئیدانەکردن دەربارەی هێرشەکەی تورکیا دەربکات، بەڵام دەشڵێت: ئیدانەکردن بەس نییە، پێویستە پەرلەمانی کوردستان رەزامەندی بنوێنێ بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ رۆژئاڤا. گوتیشی من وەک پەرلەمانتارێک ئامادەم بۆ شەڕ بچمە رۆژئاوای کوردستان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2019 سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی باسی دانیشتێکی پەرلەمان لەبارەی پرسی رۆژئاوای کوردستان بکەن.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە دەبێت لە چواچێوەی یاسادا مامەڵە لەگەڵ ئه و دۆخە هەستیارە بکەن و دەڵێت: پێویستە هەموو فراکسیۆنەکان پێکەوە بگەینە بڕیارێک و لە چوارچێوەی یاسا رێگەپێدراوەکاندا مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەین.
لەبارەی بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ رۆژئاڤا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: سۆزی نەتەوەیی شتێکە و واقیعی حاڵ شتێکی دیکەیە. ئایا بۆ کارێکی وەها یاسا رێگەمان پێدەدا؟ ئایا ئەگەر هەنگاوێکی وەها بنێین بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتێکی دیکە هەژمار ناکرێت؟ وەکو چۆن ئێستا دەڵێن هێرشەکەی تورکیا دەستێوەردانە لە کاروباری وڵاتێکی دیکە، جگە لەوەش ئێمە شەڕی دەوڵەتێکی وەک تورکیامان پێدەکرێت؟ بۆیە دەبێت بە وریایی و بەپێی یاسا رێگەپێدراوەکان مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین.
ساڵی 2014 کاتێک داعش پەلاماری کۆبانێی دا، پەرلەمانی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر ناردنی هێز بۆ پشتیوانی لە شەڕڤانان لە کۆبانێ. دواتر هێزێکی پێشمەرگە بە نێو خاکی تورکیادا چوونە ئه و شارە کە داعش بەشێکی داگیرکردبوو.
شاخەوان رەئوف. لە فراکسیۆنی گۆڕان و بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێ: پێویستە پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی رۆژئاوای کوردستان ساز بکات.
ئه و پەرلەمانتارەی گۆڕان لەگەڵ ناردنی هێزە بۆ رۆژئاوای کوردستان و دەڵێت: بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوا باشترە بۆچوونی حکومەتی ناوەندیش وەربگرین، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ بە باشی دەزانێت شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکات. عەبدولستار مەجید گوت: دەبێت پەرلەمان بەزوویی دانیشتنێک سازبکات و شاندێک بنێرێتە رۆژئاوا و دوای گەڕانەوەیان و ئامادەکردنی راپۆرتێک، ئەوکاتە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان ساز بکرێت، له و دانیشتنەشدا هەڵوێستی پەرلەمانی کوردستان رابگەیەنرێ.
شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2019 سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە: له و دانیشتنەدا بڕیار لەسەر بۆچوونی پەرلەمان دەدرێت، لەسەر ئه و دۆخەی لە رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێ.
بەبڕوای سەرۆکی پارتێکی تورکمانی، بۆ ئه و پرسە کە لە دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستانە، لەڕووی یاساییەوە، پەرلەمانی کوردستان ناتوانێ دانیشتنی تایبەت رێکبخات. محەممەد سەعدەدین، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان گوت: بەپێی یاسا، ئیشوکاری پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندایە. پەرلەمان ناتوانێ دانیشتنی تایبەت بۆ دۆخی رۆژئاوا ساز بکات، بەڵام دەکرێت لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ گەیاندنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی مرۆیی کۆببنەوە.[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 14-10-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-10-2019
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە📄 پەڕڵەمانی کوردستان
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Oct 14 2019 9:31PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2019 10:00PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2019 10:00PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 103 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
چەند پەرلەمانتارێک داوای ناردنی هێز بۆ رۆژئاوای کوردستان دەکەن
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-10-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئومێد خۆشناو
2.👁️شاخەوان ڕەئوف بەگ
3.👁️شێرکۆ جەودەت
4.👁️عوسمان سێدەری
5.👁️عەبدولستار مەجید قادر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574