فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی عەین عیسایان بۆردوومان کردووە و هەوڵ دەدەن ڕێگای نێوان شارەکان ببڕدرێت، بەڵام تاکوو ئێستا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هۆشداریی دەدات، دۆخەکە مەترسیدارە و نزیکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت.
بەپێی دوایین ئامار و داتاکان هەتا ئێستا 130 هەزار هاووڵاتی لە ناوچە جیاجیاکانی باکووری سووریا بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا ئاوارە بوون، 150 هاووڵاتیی سڤیل و #شەڕڤان#یش لەو شەڕەدا شەهیدبوون.
هاوکات بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان لە ڕەوشێکی خراپدان و لەڕووی ئیمکانات و بەتایبەتی ئاوی خواردنەوەیان پێ ناگات.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 5,127 مرة