حەسەن ئەمین، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین لە تلتەمر، ئاماری ئەو شەهید و بریندارە مەدەنییانەی ڕاگەیاند، کە لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی هێرشی تورکەکان بۆسەر شارەدێی سەرێکانی گەیاندراونەتە نەخۆشخانەکەیان.
حەسەن ئەمین، ڕایگەیاند: لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابروو هەتا ئێستا، 75 شەهید و 450 برینداری خەڵکی سڤیل گەیشتووەتە نەخۆشخانەکەمان، کە بەشێکیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیر بووە و نێردراون بۆ نەخۆشخانەی
حەسەکەحەسەکە.
[1]