لە شەڕ و پێکدادانی پێش نیوەڕۆی 13-10-2019، 7 چەتەی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی پیشەسازی لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی کوژراون، هاوکات ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر تێکشێندراوە.
لە ڕۆژئاوای سەرێکانیش، هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیان فرۆکەیەکی چاودێری سوپای تورکی داگیرکەر بخەنە خوارەوە. شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی سەربە سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە نزیک یەکتربری گوندی تەل خەلەف لە ڕۆژئاوای سەرێکانی و لە کێڵگەی مەجی لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی.[1]