=KTML_Bold=17:32=KTML_End=
دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی 25 ئۆتوبوسەوە چەتەکانی خۆی لە عەزاز دەگوازێتەوە بۆ ڕەحا و لەوێیەوە ڕەوانەی کانی خەزاڵانی کرد.
=KTML_Bold=17:15=KTML_End=
هەوالنێری ئاژانسی هەواڵی فورات لە ناوەندی شاری سەرێکانی لەگەل فەرماندەی #قەسەدە# دژوار عامودێ قسەیکرد. فەرماندەی مەیدانی قەسەدە ئەوەی خستەڕوو کە شار لە کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە و هیچ داگیرکەرێک نەکەوتنەتە ناوشاری سەرێکانی. ورەی #شەڕڤان#ان بەرزە. ئێمە دوو زرێپۆشمان تێکشکا ند و ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژراون.
=KTML_Bold=17:00=KTML_End=
قەسەدە لە ڕۆژی سێهەمی بەرخۆداندا 11-10-2019، 118 سەرباز و چەتەی تورک کوژراون.
بە گشتی 23 شەڕڤان شەهید بوون و 37شەڕڤانی تریش برینداربوون.
لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی #هەپەگە# ویەژاستار لە ناوچەی دێرکی مێردین 7سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران. لەو شەڕەدا گەریلایەک شەهید بوو.
=KTML_Bold=15:10=KTML_End=
ئەمڕۆ کاتژمێر 17:00 فەرماندەیی گشتیی قەسەدە ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە.
=KTML_Bold=14:57=KTML_End=
سوپای داگیرکەری تورک بە تانک وتۆپ ناوەندی شاری #گرێ سپی# تۆپباران دەکات.
=KTML_Bold=14:54=KTML_End=
لە ناوچەی شەداد چەتەکانی #داعش# لە ڕێگەی متۆرسیکلێتێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە. ئەوهێرشەدا زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.
=KTML_Bold=13:03=KTML_End=
کوردستانیانی نیشتەجێی سیدنی هێرشە داگیرکەریەکەی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد.
=KTML_Bold=12:46=KTML_End=
لەبارەی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا شاندێکی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ڕیاز دڕاڕ هاوسەرۆکی مەسەدە سەردانی میسڕی کرد لە گەڵ سەمیح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر کۆبووە.
=KTML_Bold=12:27=KTML_End=
لە عەزاز کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، لە تەقینەوەیەکدا 9 کەس بریندار بوون.
=KTML_Bold=12:25=KTML_End=
پارتی مۆدەراتی سوید کە پارتێکی دۆستی ئاکەپە بوو، نیگەرانی بەرامبەر هێرشە داگیرکەریەکان نیشاندا.
=KTML_Bold=12:11=KTML_End=
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵیاندا لە ڕۆژئاوای سەرێکانی بچنە ناو شارەکەوە، بەڵام لە لایەن شەرظانانەوە تێکشکێنران. زڕێپۆشێکی دوژمن و چەکێکی قوڕس تێکشکێنران.
=KTML_Bold=12:05=KTML_End=
ناوەندی ڕافەیاندنی قەسەدە ئاماژەی بەوەدا، دوێنێ ڕێگەی نێودەوڵەتی بە هۆی هێرشی قوڕسی داگیرکەران کەوتبووە دەستی دوژمن بەلام ئەمرۆ کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.
=KTML_Bold=12:04=KTML_End=
جەمیلە هەمێ یەکێک لە بەڕێوەبەرانی مانگی سوور ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7 نەخۆشخانەی سەرێکانی بۆمبەباران کردووە و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی کرد.
=KTML_Bold=11:58=KTML_End=
سکرتێری پارتی داهاتووی سوریا هەفرین خەلەف لە سەر ڕێگەی قامشلۆ لە کەمینی گرۆپێکی داعشدا شەهید بوو.
=KTML_Bold=11:52=KTML_End=
لە سەرێکانی شەڕێکی قورس هەیە
هەواڵنێرمان ئەرسین چاکسوو لە ناوەندی شاری سەرێکانی ڕایگەیاند، بانگەشەی دەولەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی شارەکە دوورن لە ڕاستیەوە و وتی، لە شارەکە شەڕێکی قوڕس هەیە و سوپای تورکی داگیرکەر لە ئاسمانی و زەمینی هێرش دەکات.
=KTML_Bold=11:51=KTML_End=
رۆژی 11-10-2019 لە دژی فڕنێکی نان هێرش ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا 2 کەس شەهید بوون و 6 کەس ژی بریندار بوون.
=KTML_Bold=11:35=KTML_End=
سەرۆکی گشتی پارتی #مەسعود بارزانی# ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکەریەکانی ڕۆژئاوا هەڕەشەیەکی گەورەن و لەدژی هەموو هەرێمەکەیە. بارزانی داوای کرد هێرشەکان کۆتاییان پێبێت و وتی، کاتی ئەوە هاتووە ڕێگە لە گۆڕینی دیموۆگرافیای هەرێمەکە بگیرێت.
=KTML_Bold=11:25=KTML_End=
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ناوچەی تل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبایان تۆپباران کرد.
=KTML_Bold=10:49=KTML_End=
بە بیانووی ئەوەی لە سەر هەژمارە تایبەتەکانیان، لەدژی هیرشی داگیرکەری تورکیا هەڵوێستیان نیشانداوە، 5 کەس لە شرنەخ دەستگیرکران.
=KTML_Bold=10:14=KTML_End=
پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەڵمانیا هەوڵی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەرمەزار دەکەن.
=KTML_Bold=10:11=KTML_End=
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە #هەولێر# لە لایەن گەل و پارتە سیاسیەکانی باشوور شەرمەزار کران.
=KTML_Bold=9:38=KTML_End=
سوپای تورکی داگیرکەر بازاری ڕۆناهی سەرێکانی بۆمبەباران کرد
=KTML_Bold=9:36=KTML_End=
سوپای تورکی داگیرکەر کە ژمارەیەکی زۆری لێکوژراوە هێزی زیاتر بەرەو سنورەکان دەگوازێتەوە. لە دوێنێ شەوەوە سوپای تورک سەرباز و چەتەکانی بەرەو ڕۆژهەڵاتی گرێ سپی جووڵاندووە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374662/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دیمەنی تۆپبارانی گوندەکان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دیمەنی تۆپبارانی گوندەکان=KTML_ImageCaption_End=
=KTML_Bold=9:19=KTML_End=
لە هاتای هولیا ئاتەشی #هەدەپە#یی، بەلگین ئایرانجی سەکەیەپەیی و هەواڵنێر بورجو گونایدن بە هۆی ئەوەی هێرشی دەوڵەتی تورکیان داگیر کرد، دەستگیرکران
=KTML_Bold=9:17=KTML_End=
لە گرێ سپی هاوڵاتی مەدەنی دەکرێنە ئامانج
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گرێ سپی 10 مەتر نزیک لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیەکانی بۆمبەباران کرد کە لە منبج و تەبقا و ڕەقا هاتبوونە ئەو دەڤەرە.
=KTML_Bold=9:15=KTML_End=
سوپات داگیرکەری تورک لە قامشلۆ لە خەڵکی مەدەنی دا. لە گەڕەکی غەربی شوێنی نیشتەجێبوون بۆردومان کرا و بە پیی زانیاریەکان بریندار هەیە.
=KTML_Bold=8:56=KTML_End=
ئەندامی کۆمییەت چاند و هونەری #پەکەکە# نورەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، شەڕ لە نێوان مڕۆڤایەتی و فاشیزمدا ڕوودەدات. لەدژی شەڕ پێویستە لە هەموو دەڤەرێک بەرەیەکی چالاکی بەرخۆدان دروست بکرێت. ئێمە لەکوێ و بە چ شێوەیەک وڵامی فاشیزم بدەینەوە ڕەوایە.
=KTML_Bold=8:23=KTML_End=
لە گەڕەکی شەریفیە نێوان ئارمووش و وان خۆپیشاندان لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا. لە خۆپیشاندانەکەدا گەل درووشمی بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوایان وتەوە.
=KTML_Bold=7:30=KTML_End=
لە بەرەی سەرێکانی شەڕ سەختە
لە سەرێکانی شەڕێکی سەخت ڕوودەدات. لە ئاسمان و زەمینیەوە بۆردومان بەردەوامە و چەکی قوڕس بەکاردەهێنرێت. لە سەرێکانی زیاتر لە هەرێمی پیشەسازی و مەرجە و یل خەلەف شەڕ ڕوودەدات.
فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندی ئاریشی نیوان سەرێکانی و تلتەمەر بۆمبەباران دەکات.[1]