د.#بەرهەم ساڵح#، سەرۆک کۆماری ئێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدا و داوایکردووە دەستبەجێ شەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بووەستێ و ڕێگەچارەی ئاشتی و دیپلۆماسی بگیرێتەبەر.
سەرۆککۆماری عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا داوای لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، ڕێگری لەو کارەساتە مرۆییە بگیرێت کە کوردانی ئەو ناوچەیە لەسەر دەستی تورکیا ڕووبەڕووی بوونەتەوە.
بەرهەم ساڵح بە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە، عێراق هاوکاردەبێت و ئامادەی ڕۆڵگێڕانی کردەییە بۆ وەستانی شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان. شەڕ بەقازانجی بووژانەوەی #داعش# یان سەرهەڵدانی داعشێکی دیکە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,335 mal angesehen