پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,660
وێنە 106,368
پەرتوک PDF 19,233
فایلێن پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,376
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چیرۆکی سەرکەوتنی نۆژین لە کۆبانیەوە بۆ بەرلین
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: دۆزا ژن | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیرۆکی سەرکەوتنی نۆژین لە کۆبانیەوە بۆ بەرلین

چیرۆکی سەرکەوتنی نۆژین لە کۆبانیەوە بۆ بەرلین
=KTML_Bold=نۆژین مستەفای تەمەن 19 بەهار، =KTML_End= ڕەنگە هەرگیز بە خەیاڵیدا نەهاتبێت کە ڕۆژێک لە ڕۆژان چیرۆکی ژیانی ببێتە کتێبێک و خانەکانی چاپ و بڵاوکرنەوە داوای لێبکەن وەریبگێڕنە سەر 13 زمانی جیهان و وێنەشی کەناڵە تەلەفزیۆنە جیهانییەکان و سایتەکان دابپۆشێت و خۆشی لەبەردەم جەماوەردا بوەستێت و ئەزمونی خۆی لە گەورەترین و بەناوبانگترین بەرنامەی جیهانییدا بگێڕێتەوە و ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەک ” هیومان ڕایتس وۆچ ” و ” یەکێتی ئەوروپا” دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەن.
هەموو ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانەشی بە زمانی دایک نە بەڵکو بە زمانی ئینگلیزی، کە خۆی بەبێ ئەوەی لە ژیانیدا چوبێتە خوێندنگە فێری بووە و پەرەی پێداوە و لەلایەن ” بی بی سی” شەوە بخرێتە لیستی ساڵی 2018ی ” 100 ژن” کە کاریگەریان لە جیهاندا هەبووە.
$خۆفێرکردن$
نۆژین کە خەڵکی شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانە ئەو شارەی ساڵی 2014 بەشێکی زۆری لەلایەن #داعش#ەوە ڕووبەڕووی وێرانکاری بووە، کاتێک باس لە ژیانی خۆی دەکات لە حەڵەب، هەوڵدەدات سروشتێکی خۆشی و گەشبینی بەسەر ئەو ژیانە پڕ لە ئازارەی تێکەڵاو بە بەرەنگاری و زەردەخنە بدات بۆئەوەی گەشبینی و ورە لە دڵی خەڵکدا زیندوو بکاتەوە.
نۆژین بەهۆی ئیفلیجبوونی هەردوو قاچییەوە نەیتوانیوە لەگەڵ منداڵاندا یاریی بکات، پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا بریتی بووە لە دانیشتن لە باڵکۆنی نهۆمی پێنجەمی باڵاخانەیەکی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەڵەب.
نۆژین دەربارەی سەرەتای فێربونی زمانی ئینگلیزی دەڵێت:” لە سەرەتادا براکانم پیتەکان و خوێندنەوەی چەند وشەیەکیان فێرکردم، پاش ماوەیەک کە دورودێژ نەبوو، خۆم پەرەم بە زمانەکەمدا لە ڕێگەی بینی بەڵگە فیلمەکانی بی بی سی و بەرنامە زانستییەکانییەوە و هەروەها سەیری زنجیرەی ئەمریکی دڵخوازی خۆم ” Days of our lives ” دەکرد کە زۆر هاوکاری کردم لە فێربوونی گفتوگۆ و قسەکردندا و پاشان دەستمکرد بە خوێندنەوەی کورتە چیرۆک و ڕۆمان و کتێبی زانستی زانا بەناوبانگەکانی وەک ئەنیشتاین”.
هەروەها بوونی ئینتەرنێت هەندێکجار ئاسانکاری بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی کردووە و لە ڕێگەی بەکارهێنانی گوگڵەوە بەدوای هەر زانیارییەک یان وتارێک یان هەر ڕێنماییەکدا گەڕاوە کە پێویستی پێبووە و ئەوەش یارمەتیداوە لە خۆ ڕۆشنبیرکردن و فێربوونی هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لەپاڵ زمانی دایکدا کە زمانی کوردییە.
لەو بارەیەوە دەڵێت:” لە ڕێگەی زیادکردنی دەنگی تەلەفزیۆنەوەکە و بینینی بەرنمە دڵخوازەکانم، خۆم بە دووردەگرت لە دەنگی تەقەو تەقینەوەکان، کە چەند میلێک لە دووری ماڵەکەمانەوە ڕوویدەدا”.
کاتێک ساڵی 2012 شەڕی سویا دەستپێدەکات، ئەوەی کە زۆر نۆژین دەترسێنێت، ئەوەیە کە لەوانەیە ئەو ببێتە هۆکارێک کە خێزانەکەی نەتوانن بەهۆی زەحمەتی گواستنەوەی لەسەر کورسییەکەی ڕابکەن کاتێک شەڕەکە دەگاتە ناوچەکەیان، لەبەرئەوە بڕیاردەدات لەگەڵ خوشەکە گەورەکەیدا ئەزمونی کۆچکردن بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی دەریاوە تاقیبکاتەوە، بۆئەوەی بگاتە کەمپێک لە کەمپەکانی کۆچبەران لە ئەڵمانیا کە براکەی لێ نیشتەجێیە.
لەو بارەیەوە نۆژین دەڵێت:” بیرم لەوە کردەوە کە هەلی خۆم بۆ دەستکردن بە ژیانێکی نوێ تاقیبکەمەوە، هەموو مرۆڤێکی شایستەی ئەوەیە هەلی ژیانی هەبێت”.
نۆژین بە دوو وشەی ئازاربەخش ” ببورە سوریا” ماڵئاوایی لە وڵاتەکەی دەکات، چونکە لە حاڵەتی شەڕدا بەجێیدەهێڵێت، ئەو شەڕەی کە هێشتا ڕۆحی ڕۆڵەکانی دروێنەدەکرد و پاشان لە وێستگەی یەکەمی گەشتەکەیدا ڕوودەکاتە تورکیا.
$کتێبی ژیان$
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374639/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=نۆژین-=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نۆژین-=KTML_ImageCaption_End=
کۆتایی 2016 و دوای گەیشتنی بە ئەڵمانیا، نۆژین چیرۆکی ژیانی خۆی بە زمانی ئینگلیزی لە کتێبێکدا دەنوسێتەوە و ژنە نوسەری بەریتانیی ” کریستینا لامپ” بەشدار دەبێت لەگەڵیدا.
کتێبەکە پڕە لە ڕوودا و ئازار و هەندێکجاریش وردەکاری زۆر غەمگین و هەندێکجاریش تۆقێنەر، خوێنەر سەرەتا واتێدەگات کە چیرۆکەکە خەیاڵە، بەڵام هەرزوو درک بەوە دەکات کە ئەوە چیرۆکی ئەو ژیانەیە کە نۆژین لە کاتی جەنگدا بەسەری بردووە.
کتێبەکە تەنها گەشتێکی ژیانی پڕ لە ئاڵنگاریی و وردەکاری تێپەڕاندنی بەربەستەکانی هەموو قۆناغێک ناگرێتەوە، بەڵکو پەیامێکیشە بۆ جیهان، مامەڵەی مرۆیانە لەگەڵ کۆچبەران ڕووندەکاتەوە کە بە ناچاری و بەهۆی جەنگەکانەوە وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە و هەروەها ئەوەش ڕووندەکاتەوە کە ئەوان ئەو ژمارەیە نین کە خۆرئاوا لێیان بترسێت، بەڵکو ئەوان مرۆڤن و جەنگ ستەمی لێکردوون و هەروەها باسیشی لە وەکردووە کە ئەوان دەتوانن ڕۆڵ ببینن لە بونیاتنانی ئەو کۆمەڵگەی و وڵاتانەی پەنایان بۆ بردووە.
نۆژین لە کتێبەکەیدا باس لە سەرەتای ڕووداوەکانی سوریاش دەکاتن هەرچەندە ئەو کاتە واتە ساڵی 2012 منداڵێکی تەمەن 13 ساڵان بووە، باسی ئەوەشی کردووە کە دواتر چۆن ڕووداوەکان بەرەو توندوتیژی چوون و باجەکەشی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و کەسانی بەتەمەن و هاوڵاتیانی سڤیلی بێ تاوان داویانە و تیشکیشی خستوەتە سەر دۆخی دەروونی خۆی و هاوڵاتیانی سوریا لە دۆخێکدا کە فڕۆکە و موشەکەکان باڵیان بەسەردا کێشاوە.
لە بەشێکی کتێبەکەیدا نۆژین دەربارەی ” دێوەزمەتی ترس” نوسیویەتی دەربارەی گەشتەکەی بەبەلەمێکی لاستیکی کە خۆی و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی گواستوەتەوە بۆ دوورگەی لیسبۆسی یۆنان و چۆن بیرۆکەی مەترسیدار و تۆقێنەر بە خەیاڵیدا هاتووە، بۆنمونە کەسێک کورسییەکەی کە هاوکاری ڕۆیشتنی دەکات هەڵبداتە ناو دەریاوە بۆئەوەی کێشی بەلەمەکە کەمێک سوکتر بکات.
هاوکات لەو کتێبەدا ئاماژە بەوەدەکات کە ناچاربوون مامەڵەبکەن لەگەڵ کەسانی قاچاخچی و بازرگانەکانی مرۆڤ و باسیشی لە دۆخی پەنابەران لە کەمپەکاندا کردووە کە جەنگ ناچاریکردوون ڕابکەن و لەوێ لە هەموو لایەکەوە بوونەتە ئامانجی سوکایەتی پێکردن.
نۆژین لە کتێبەکەیدا مرۆڤایەتی پەنابەران بە جیهان دەناسێنێت کە قەدرێک کۆیکردووەنەتەوە ئەویش بێ لانە بووە و دواتر چۆن بە ڕێکەوت وەک خێزانێک لە ڕێگایاندا بەرەو جیهانێکی نادیار کۆبونەتەوە و بوون بە یارمەتیدەر و پشتیوانی یەکتر.
لەو بارەیەو نۆژین دەڵێت:” هەندێک لە کۆچبەرانی کاروانەکەمان کە لە گەشتەکەدا لەگەڵمدا بوون، بەنۆر کورسییەکەمیان هەڵدەگرت، وەک ئەوە وابوون کە ئەندامی خێزانەکەم بن”.
پاشان نۆژینی تەمەن 15 بەهار دەبێتە پردی پەیوەندی نێوان پەنابەران و ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوە جیهانییەکان، چونکە سەرەڕای ئەوەی نەچوەتە قوتابخانە، بەڵام زۆر بەباشی بە ئینگلیزی قسەیکردووە و دەڵێت:” ئەوە یەکەمجار بوو لە ژیانمدا کە هەستم کرد سودبەخشم، و دەتوانم شتێک بۆ کەسەکانی چواردەورم بکەم”.
$هاوڕێ$
لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ” بی بی سی ” نۆژین دەڵێت کە لە ژیانیدا هەرگیز وەک منداڵانی وڵاتەکەی نەچوەتە قوتابخانە، بەهۆی ئەوە توشی ئیفلیجی مێشک بووە و بەوەش هەردوو قاچی ئیفلیج بوون و خێزانەکەشی نەیتوانیوە خوێندنی بۆ دابین بکەن، یان ئامێری یارمەتیدەر بۆ چوونی بۆ قوتابخانە بۆ دابین دەکەن.
ئەو لە نهۆمی پێنجەمی باڵاخانەیەکی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەڵەب نیشتەجێبووە کە ئەسانسۆریشی نەبووە، لەبەرئەوە زۆربەی ژیانی بە گۆشەگیری لە ژوورەکەیدا بردووەتە سەر و جگە لە ” کتێب و تەلەفزیۆن” هیچ هاوڕێیەکی تری نەبووە و تەنها لە ڕێگەی باڵکۆنی باڵاخانەکەوە مامەڵەی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا کردووە و سەرنجی داوەتە جوڵەی خەڵک لە شەقامەکەدا.
نۆژین کەسایەتییەکی زۆر سادە و ڕۆح سوکە و بووەتە ئیلهام بەخش بۆ چەندین ملیۆن کەس کە چیرۆکی ژیانیان لە ڕێگەی کەناڵە جیهانییەکانەوە بینیوە، کە سەرەتا کەناڵی بی بی سی بوو کە لە سنورەوە لەگەڵیدا بووە و وردەکاری سەرنجڕاکێشی دەربارەی کەسایەتی گواستنەوە کاتێک کە تەمەنی 15 ساڵان بوو، ئەوەش لە کۆتایی ساڵی 2015دا بوو، ئەوەش بووە مایەی سەرنجی چەندین کەسایەتی بەناوبانگی جیهانی لە بوارەکانی سیاسەت و وەرزش و ڕاگەیاندن و ئەستێرەکانی سینەما و کەناڵە جیهانییەکان و خاوەن پێداویستییە تایبەکان و کچان و کوڕانی هەرزەکار لە سەرتاسەری جیهاندا.
نۆژین بە جۆرێک لە شۆخییەوە دەڵێت:” دوای پێنج خولەک لە گەیشتنم بە ئەوروپا بووم بە کەسێکی بەناوبانگ، کاتێک وێنەگری کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران وێنەی منی لە ساتی ڕزگارکردنم لە بەلەمێکی لاستیکی لە دوورگەی لیسبۆسی یۆنان بڵاوکردەوە و بەوەش هەواڵی من بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە”.
دەشڵێت:” ئەمڕۆ دەنگم دەبیسترێت و دەتوانم هاوکاری خەڵک بکەم، بە تایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت”.
نۆژین گەشتەکەی لەم ڕستەیەکدا کورتدەکاتەوە ” ئامانجەکان بە ئاسانی بەدەستنایەن، پێویستە لە پێناوی گەیشتن پێیان بجەنگین و کۆچکردنم لە نیشتمانە سەرەڕای ئازارەکەی، گەشتێک بوو بۆ ژیانێکی نوێ”.
$ئاوارەبوون$
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374639/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=نۆژین=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نۆژین=KTML_ImageCaption_End=
ئیفلیجبوونی قاچەکانی نەبوونە ڕێگە لەبەردەم نۆژین بۆ بڕینی هەزاران کیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا لە گەشتێکدا کە ئەو بە ” خۆش” وەسفیدەکات لە پێناوی ژیانێکی نوێدا، دوای ئەوەی شەڕ زۆرینەی شارەکانی سوریای وێرانکرد.
نۆژین دەڵێت:” سەرەڕای ئەوەی نەمدەتوانی بڕۆم، بەڵام نەبووە هۆی ئەوەی کە نەرێنی بم بەرامبەر بە پەککەوتنم، بەڵکو پاڵنەرێکی بەهێز بوو بۆئەوەی خۆم پەرەپێبدەم، لەبەرئەوە پەنام بۆ زانست و کتێب برد و کاتێک بیرم لە گەشتەکەم بەنێو دەریادا دەکردەوە بەخۆمم دەوت یان لە سفرەوە دەستپێدەکەم یان بە زەردەخەنەوە دەمرم، بەڵام سوربووم لەسەر ئەوەی کە ئەو ئەزمونە تاقیبکەمەوە.”
دەشڵێت:” دیمەنی زۆر ناخۆش و زەحمەتمان بینی کە هەندێک لە پەنابەران لە سنوری سربیا و هەنگاریا ڕووبەڕووی بووەنەوە کە لەبەر ناشیرینیان وەسفناکرێت، چەندە غەمگین بوو، کاتێک هەستت دەکرد کەسانێک هەن لە تەنها چونە ناو وڵاتێکی نوێوە لێت دەترسێن”.
سەرەڕای ئەوەش لە قسەخۆشی خۆی بەردەوام دەبێت و بە خۆشیەوە دەڵێت:” لە مەکدۆنیان نانی بەیانیمان خوارد، نانی ئێوارەش لە سربیا، ئێستا ئێمە بوین بە شارەزا لە جوگرافیای ئەوروپا گەشتە دوورودرێژەکاندا”.
$نۆژین دەربارەی یەکەمجارەکان لە ژیاندا قسەیکرد، $ و گەشتەکەی زۆر بە خۆش وەسفدەکات، چونکە بەلای ئەوەوە هەموو شتەکان یەکەمجارە ڕوودەدەن، ئەو یەکەمجارە شارەکەی بەجێدەهێڵێت، و بۆ یەکەمجار دەچێتە نێو دەریا و بۆ یەکەمجار سواری شەمەندەفەر دەبێت و بۆ یەکەمجار سنوری هەشت دەوڵەت دەبڕێت و بۆ یەکەمجار چاوی بە خەڵکی خاوەن ڕەگەزی جیاجیا دەکەوێت و بۆ یەکەمجار کامێراکان وێنەی دەگرن و بۆ یەکەمجاریش دەچێتە قوتابخانە و لەسەر کورسی خوێندن دادەنیشێت.
نۆژین هەردوو بووە دەبێتە مایەی سەرنجی ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی ڕێکخراوە جیهانییەکانی ئەوانەی کە ڕووماڵی هەواڵی پەنابەران دەکەن، باش قسەکردن بە ئینگلیزی و ئازایەتی و زیەرەکی لە قسەکردن لەگەڵیاندا نۆژینی کردووەتە کەسایەتیی و سەرکردەی گروپەکەی سەرەڕای بچوکی تەمەنی.
$یەکەم قوتابخانە لە ئەڵمانیا$
نۆژین ئەیلولی 2015 گەیشتوەتە ئەڵمانیا، ساڵێک دواتر بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا دەچێتە قوتابخانە و لە پۆلێکدا لەگەڵ هاوڕێکانیدا دادەنیشێت یاری دەکەن و دەخوێنن، بەبێ ئەوەی قاچەکانی ڕێگرییەکی بۆ دروست بکەن.
لەوەڵام بە پرسیاری ئەوەی ئایا هاوڕێکانی لە قوتابخانە ئاگادارکردوەتەوە دەربارەی ناوبانگی خۆی و کتێبەکەی کە بۆ 13 زمانی جیهانی وەرگێڕدرا و لەگەڵ چالاکییەکانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ومافەکانی مرۆڤ و چاوپێکەوتن و دیداری لەگەڵ کەسایەتییە بەناوبانگەکانی جیهاندا دەڵێت:” نامەوێت بە شێوازێکی جیاواز ڕەفتاربکەم لەگەڵ هاوڕێکانمدا، دەمەوێت تەنها نۆژین بم و کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێکانمدا بەسەربەرم بەبێ ئەوەی جیاواز بمینین، لەبەرئەوە هاوڕێکانی قوتابخانەم هیچ دەربارەی ئەوە نازانن، تەنها بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و 44 مامۆستاکەم ئەوە دەزانن”.
دەربارەی خەون و خولیای دەڵێت:” لە ڕابردوودا کاتێک منداڵ بووم، هیواداربووم ببمە کەشتیوانی ئاسمانی، بەڵام کاتێک پێویستە جەستییەکانی ئەو خەونەم درک پێکرد، گۆڕم بۆ پلانی بی کە خوێندنی دەرونزانی و تێگەیشتنی مرۆڤە، چونکە بڕوام وایە کە خودی مرۆڤ گەورەترین مەتەڵە”.
دەشڵێت:” بە هەموو جیهانی نیشاندەدەین، کە ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەسەر حەق بوو، کاتێک دەروازەکانی وڵاتەکەی بۆ پەنابەران کردەوە و ڕۆژێک لە ڕۆژان شانازیمان پێوەدەکات”.
نۆژین دەیەوێت بە جیهانی خۆرئاوا بڵێت کە ئەوان پێویستیان بەوەیە پێش پەناگەیەک هاوسۆز بن لەگەڵ پەنابەراندا، ئەوان تەنها ژمارە یان قورسایی نین، بەڵکو پەنابەران دەتوانن بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی ئابوری ئەو وڵاتانە و دەتوانن بگەنە بەرزترین پلەی زانستی”.
$کەسایەتییە بەناوبانگەکان:$
ئەکتەر و میدیاکاری بەریتانی جۆن ئۆلیڤەر لە ڕێگەی بەرنامەی ” Last week Tonight ” ئەڵقەیەکی بەرنامە بەناوبانگەکەی لەسەر کەناڵی ” HBO ” ئەمریکی بۆ نۆژین مستەفا تەرخانکرد و داوایکرد دیمەنی کۆتایی زنجیرەی دڵخوازی نۆژین ” Days of our lives ” نمایشبکەن، بۆئەوەی دیمەنی کۆتایی زنجیرەکە کە بەهۆی مردنی پاڵەوانەکەوە نۆژینی غەمبارکردبوو بگۆڕن، لەبەرئەوە پاڵەوانەکە گەڕێنرایەوە بۆ دیمەنی کۆتایی بۆئەوەی کۆتاییەکی خۆشی هەبێت و خۆشی بۆ دڵی نۆژین بگەڕێتەوە.
پاڵەوانی دیمەنی کۆتایی زنجیرەکە لە ئاماژەیدا بۆ چیرۆکی نۆژین دەڵێت:” قورس نییە لە مردنەوە بگەڕێیتەوە بۆ ژیان، قورستر ئەوەیە کە لە سوریاوە و لەرێی هەشت دەوڵەتەوە لەسەر کورسی گەڕۆک بێیت بۆ ئەڵمانیا، بەڵام کتێبەکەی نۆژین مستەفام خوێنەوە کە ئیلهامی پێ بەخشیم و هانیدام بەرگری بکەم و بگەڕێمەوە بۆ ژیان”.
مەلالە یوسفزای پاکستانی کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە دەڵێت:” نۆژین فێریکردم کە خەونەکان سنوریان نییە، ئەو پاڵەوان و ئیلهامبەخشی ئێمەیە، ئامۆژگاری هەموان دەکەم کە کتێبەکەی بخوێننەوە, کە هێز دەبەخشێت”.[1]
نوسینی: هێڤار حەسەن
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,314 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ئاشتی
فایلێن پەیوەندیدار: 2
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: کۆبانی
جورێ ئاریشەیا ژنێ: پێشکەفتنا ژنان
وەڵات - هەرێم: ئەڵمانیا
وەڵات - هەرێم: رۆژئاوای کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) ل: 12-10-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 12-10-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ڤە: 12-10-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,314 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.188 KB 12-10-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,660
وێنە 106,368
پەرتوک PDF 19,233
فایلێن پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!