بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: هونەرنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 10-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-04-2020
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅10 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,795) پەڕتووک||
📅 09-04-2020
باکووری کوردستان
- لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئامەد تووشبووییەکی دیکەی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 12 کەس بەرزبووەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شارام سەفەری، رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی راوێژ پرس، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ زەهاو کرا.[6]
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “پەروین ئەدوایی“، چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی کەوتنە بەر لێبوردنی گشتی لە زیندان ئازاد کرا.[7]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە
📅 09-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ملازم جوامێر
شەهیدی نەمر (جوامێر سایەمیر) کە ناسراوە بە ملازم جوامێر ساڵی 1948 لە گوندی (کەپراد)ی سەر بەشاری مەندەلی لە دایک بووە.
لە گوندەکەی خۆیدا دەستی کردوە بە خوێندن و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردوە پاشان قۆناغی ناوەندی لە خوێندنگەی مەندەلی و ئامادەیی لە شاری بەغدا تەواو کردووە.
ساڵی 1968 پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ساڵی 1972 کۆلێژی سەربازی بە پلەی یەکەم تەواو کردووە و بووە بە ئەفسەر.
ساڵی 1973 بووە بە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەشی خانەقین، ساڵی 1975 پەیوەندی کردووە بە کۆم
✌️ ملازم جوامێر
🏷️ پۆل: شەهیدان
ملازم جوامێر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,282 | وێنە 58,225 | پەڕتووک PDF 10,795 | فایلی پەیوەندیدار 40,394 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,091 |
👩 چیرۆکی سەرکەوتنی نۆژین لە کۆبانیەوە بۆ بەرلین | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

چیرۆکی سەرکەوتنی نۆژین لە کۆبانیەوە بۆ بەرلین

فایلی پەیوەندیدار 📂
نۆژین مستەفای تەمەن 19 بەهار، رەنگە هەرگیز بە خەیاڵیدا نەهاتبێت کە رۆژێک لە رۆژان چیرۆکی ژیانی ببێتە کتێبێک و خانەکانی چاپ و بڵاوکرنەوە داوای لێبکەن وەریبگێڕنە سەر 13 زمانی جیهان و وێنەشی کەناڵە تەلەفزیۆنە جیهانییەکان و سایتەکان دابپۆشێت و خۆشی لەبەردەم جەماوەردا بوەستێت و ئەزمونی خۆی لە گەورەترین و بەناوبانگترین بەرنامەی جیهانییدا بگێڕێتەوە و رێکخراوە جیهانییەکانی وەک ” هیومان رایتس وۆچ ” و ” یەکێتی ئەوروپا” دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەن.
هەموو ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانەشی بە زمانی دایک نە بەڵکو بە زمانی ئینگلیزی، کە خۆی بەبێ ئەوەی لە ژیانیدا چوبێتە خوێندنگە فێری بووە و پەرەی پێداوە و لەلایەن ” بی بی سی” شەوە بخرێتە لیستی ساڵی 2018ی ” 100 ژن” کە کاریگەریان لە جیهاندا هەبووە.
خۆفێرکردن
نۆژین کە خەڵکی شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانە ئەو شارەی ساڵی 2014 بەشێکی زۆری لەلایەن داعشداعشەوە رووبەڕووی وێرانکاری بووە، کاتێک باس لە ژیانی خۆی دەکات لە حەڵەب، هەوڵدەدات سروشتێکی خۆشی و گەشبینی بەسەر ئەو ژیانە پڕ لە ئازارەی تێکەڵاو بە بەرەنگاری و زەردەخنە بدات بۆئەوەی گەشبینی و ورە لە دڵی خەڵکدا زیندوو بکاتەوە.
نۆژین بەهۆی ئیفلیجبوونی هەردوو قاچییەوە نەیتوانیوە لەگەڵ منداڵاندا یاریی بکات، پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا بریتی بووە لە دانیشتن لە باڵکۆنی نهۆمی پێنجەمی باڵاخانەیەکی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەڵەب.
نۆژین دەربارەی سەرەتای فێربونی زمانی ئینگلیزی دەڵێت:” لە سەرەتادا براکانم پیتەکان و خوێندنەوەی چەند وشەیەکیان فێرکردم، پاش ماوەیەک کە دورودێژ نەبوو، خۆم پەرەم بە زمانەکەمدا لە رێگەی بینی بەڵگە فیلمەکانی بی بی سی و بەرنامە زانستییەکانییەوە و هەروەها سەیری زنجیرەی ئەمریکی دڵخوازی خۆم ” Days of our lives ” دەکرد کە زۆر هاوکاری کردم لە فێربوونی گفتوگۆ و قسەکردندا و پاشان دەستمکرد بە خوێندنەوەی کورتە چیرۆک و رۆمان و کتێبی زانستی زانا بەناوبانگەکانی وەک ئەنیشتاین”.
هەروەها بوونی ئینتەرنێت هەندێکجار ئاسانکاری بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی کردووە و لە رێگەی بەکارهێنانی گوگڵەوە بەدوای هەر زانیارییەک یان وتارێک یان هەر رێنماییەکدا گەڕاوە کە پێویستی پێبووە و ئەوەش یارمەتیداوە لە خۆ رۆشنبیرکردن و فێربوونی هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لەپاڵ زمانی دایکدا کە زمانی کوردییە.
لەو بارەیەوە دەڵێت:” لە رێگەی زیادکردنی دەنگی تەلەفزیۆنەوەکە و بینینی بەرنمە دڵخوازەکانم، خۆم بە دووردەگرت لە دەنگی تەقەو تەقینەوەکان، کە چەند میلێک لە دووری ماڵەکەمانەوە روویدەدا”.
کاتێک ساڵی 2012 شەڕی سویا دەستپێدەکات، ئەوەی کە زۆر نۆژین دەترسێنێت، ئەوەیە کە لەوانەیە ئەو ببێتە هۆکارێک کە خێزانەکەی نەتوانن بەهۆی زەحمەتی گواستنەوەی لەسەر کورسییەکەی رابکەن کاتێک شەڕەکە دەگاتە ناوچەکەیان، لەبەرئەوە بڕیاردەدات لەگەڵ خوشەکە گەورەکەیدا ئەزمونی کۆچکردن بۆ ئەوروپا لە رێگەی دەریاوە تاقیبکاتەوە، بۆئەوەی بگاتە کەمپێک لە کەمپەکانی کۆچبەران لە ئەڵمانیا کە براکەی لێ نیشتەجێیە.
لەو بارەیەوە نۆژین دەڵێت:” بیرم لەوە کردەوە کە هەلی خۆم بۆ دەستکردن بە ژیانێکی نوێ تاقیبکەمەوە، هەموو مرۆڤێکی شایستەی ئەوەیە هەلی ژیانی هەبێت”.
نۆژین بە دوو وشەی ئازاربەخش ” ببورە سوریا” ماڵئاوایی لە وڵاتەکەی دەکات، چونکە لە حاڵەتی شەڕدا بەجێیدەهێڵێت، ئەو شەڕەی کە هێشتا رۆحی رۆڵەکانی دروێنەدەکرد و پاشان لە وێستگەی یەکەمی گەشتەکەیدا روودەکاتە تورکیا.
کتێبی ژیان

نۆژین-


کۆتایی 2016 و دوای گەیشتنی بە ئەڵمانیا، نۆژین چیرۆکی ژیانی خۆی بە زمانی ئینگلیزی لە کتێبێکدا دەنوسێتەوە و ژنە نوسەری بەریتانیی ” کریستینا لامپ” بەشدار دەبێت لەگەڵیدا.
کتێبەکە پڕە لە روودا و ئازار و هەندێکجاریش وردەکاری زۆر غەمگین و هەندێکجاریش تۆقێنەر، خوێنەر سەرەتا واتێدەگات کە چیرۆکەکە خەیاڵە، بەڵام هەرزوو درک بەوە دەکات کە ئەوە چیرۆکی ئەو ژیانەیە کە نۆژین لە کاتی جەنگدا بەسەری بردووە.
کتێبەکە تەنها گەشتێکی ژیانی پڕ لە ئاڵنگاریی و وردەکاری تێپەڕاندنی بەربەستەکانی هەموو قۆناغێک ناگرێتەوە، بەڵکو پەیامێکیشە بۆ جیهان، مامەڵەی مرۆیانە لەگەڵ کۆچبەران رووندەکاتەوە کە بە ناچاری و بەهۆی جەنگەکانەوە وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە و هەروەها ئەوەش رووندەکاتەوە کە ئەوان ئەو ژمارەیە نین کە خۆرئاوا لێیان بترسێت، بەڵکو ئەوان مرۆڤن و جەنگ ستەمی لێکردوون و هەروەها باسیشی لە وەکردووە کە ئەوان دەتوانن رۆڵ ببینن لە بونیاتنانی ئەو کۆمەڵگەی و وڵاتانەی پەنایان بۆ بردووە.
نۆژین لە کتێبەکەیدا باس لە سەرەتای رووداوەکانی سوریاش دەکاتن هەرچەندە ئەو کاتە واتە ساڵی 2012 منداڵێکی تەمەن 13 ساڵان بووە، باسی ئەوەشی کردووە کە دواتر چۆن رووداوەکان بەرەو توندوتیژی چوون و باجەکەشی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و کەسانی بەتەمەن و هاوڵاتیانی سڤیلی بێ تاوان داویانە و تیشکیشی خستوەتە سەر دۆخی دەروونی خۆی و هاوڵاتیانی سوریا لە دۆخێکدا کە فڕۆکە و موشەکەکان باڵیان بەسەردا کێشاوە.
لە بەشێکی کتێبەکەیدا نۆژین دەربارەی ” دێوەزمەتی ترس” نوسیویەتی دەربارەی گەشتەکەی بەبەلەمێکی لاستیکی کە خۆی و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی گواستوەتەوە بۆ دوورگەی لیسبۆسی یۆنان و چۆن بیرۆکەی مەترسیدار و تۆقێنەر بە خەیاڵیدا هاتووە، بۆنمونە کەسێک کورسییەکەی کە هاوکاری رۆیشتنی دەکات هەڵبداتە ناو دەریاوە بۆئەوەی کێشی بەلەمەکە کەمێک سوکتر بکات.
هاوکات لەو کتێبەدا ئاماژە بەوەدەکات کە ناچاربوون مامەڵەبکەن لەگەڵ کەسانی قاچاخچی و بازرگانەکانی مرۆڤ و باسیشی لە دۆخی پەنابەران لە کەمپەکاندا کردووە کە جەنگ ناچاریکردوون رابکەن و لەوێ لە هەموو لایەکەوە بوونەتە ئامانجی سوکایەتی پێکردن.
نۆژین لە کتێبەکەیدا مرۆڤایەتی پەنابەران بە جیهان دەناسێنێت کە قەدرێک کۆیکردووەنەتەوە ئەویش بێ لانە بووە و دواتر چۆن بە رێکەوت وەک خێزانێک لە رێگایاندا بەرەو جیهانێکی نادیار کۆبونەتەوە و بوون بە یارمەتیدەر و پشتیوانی یەکتر.
لەو بارەیەو نۆژین دەڵێت:” هەندێک لە کۆچبەرانی کاروانەکەمان کە لە گەشتەکەدا لەگەڵمدا بوون، بەنۆر کورسییەکەمیان هەڵدەگرت، وەک ئەوە وابوون کە ئەندامی خێزانەکەم بن”.
پاشان نۆژینی تەمەن 15 بەهار دەبێتە پردی پەیوەندی نێوان پەنابەران و رۆژنامەنوسان و رێکخراوە جیهانییەکان، چونکە سەرەڕای ئەوەی نەچوەتە قوتابخانە، بەڵام زۆر بەباشی بە ئینگلیزی قسەیکردووە و دەڵێت:” ئەوە یەکەمجار بوو لە ژیانمدا کە هەستم کرد سودبەخشم، و دەتوانم شتێک بۆ کەسەکانی چواردەورم بکەم”.
هاوڕێ
لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ” بی بی سی ” نۆژین دەڵێت کە لە ژیانیدا هەرگیز وەک منداڵانی وڵاتەکەی نەچوەتە قوتابخانە، بەهۆی ئەوە توشی ئیفلیجی مێشک بووە و بەوەش هەردوو قاچی ئیفلیج بوون و خێزانەکەشی نەیتوانیوە خوێندنی بۆ دابین بکەن، یان ئامێری یارمەتیدەر بۆ چوونی بۆ قوتابخانە بۆ دابین دەکەن.
ئەو لە نهۆمی پێنجەمی باڵاخانەیەکی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەڵەب نیشتەجێبووە کە ئەسانسۆریشی نەبووە، لەبەرئەوە زۆربەی ژیانی بە گۆشەگیری لە ژوورەکەیدا بردووەتە سەر و جگە لە ” کتێب و تەلەفزیۆن” هیچ هاوڕێیەکی تری نەبووە و تەنها لە رێگەی باڵکۆنی باڵاخانەکەوە مامەڵەی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا کردووە و سەرنجی داوەتە جوڵەی خەڵک لە شەقامەکەدا.
نۆژین کەسایەتییەکی زۆر سادە و رۆح سوکە و بووەتە ئیلهام بەخش بۆ چەندین ملیۆن کەس کە چیرۆکی ژیانیان لە رێگەی کەناڵە جیهانییەکانەوە بینیوە، کە سەرەتا کەناڵی بی بی سی بوو کە لە سنورەوە لەگەڵیدا بووە و وردەکاری سەرنجڕاکێشی دەربارەی کەسایەتی گواستنەوە کاتێک کە تەمەنی 15 ساڵان بوو، ئەوەش لە کۆتایی ساڵی 2015دا بوو، ئەوەش بووە مایەی سەرنجی چەندین کەسایەتی بەناوبانگی جیهانی لە بوارەکانی سیاسەت و وەرزش و راگەیاندن و ئەستێرەکانی سینەما و کەناڵە جیهانییەکان و خاوەن پێداویستییە تایبەکان و کچان و کوڕانی هەرزەکار لە سەرتاسەری جیهاندا.
نۆژین بە جۆرێک لە شۆخییەوە دەڵێت:” دوای پێنج خولەک لە گەیشتنم بە ئەوروپا بووم بە کەسێکی بەناوبانگ، کاتێک وێنەگری کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران وێنەی منی لە ساتی رزگارکردنم لە بەلەمێکی لاستیکی لە دوورگەی لیسبۆسی یۆنان بڵاوکردەوە و بەوەش هەواڵی من بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە”.
دەشڵێت:” ئەمڕۆ دەنگم دەبیسترێت و دەتوانم هاوکاری خەڵک بکەم، بە تایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت”.
نۆژین گەشتەکەی لەم رستەیەکدا کورتدەکاتەوە ” ئامانجەکان بە ئاسانی بەدەستنایەن، پێویستە لە پێناوی گەیشتن پێیان بجەنگین و کۆچکردنم لە نیشتمانە سەرەڕای ئازارەکەی، گەشتێک بوو بۆ ژیانێکی نوێ”.
ئاوارەبوون

نۆژین


ئیفلیجبوونی قاچەکانی نەبوونە رێگە لەبەردەم نۆژین بۆ بڕینی هەزاران کیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا لە گەشتێکدا کە ئەو بە ” خۆش” وەسفیدەکات لە پێناوی ژیانێکی نوێدا، دوای ئەوەی شەڕ زۆرینەی شارەکانی سوریای وێرانکرد.
نۆژین دەڵێت:” سەرەڕای ئەوەی نەمدەتوانی بڕۆم، بەڵام نەبووە هۆی ئەوەی کە نەرێنی بم بەرامبەر بە پەککەوتنم، بەڵکو پاڵنەرێکی بەهێز بوو بۆئەوەی خۆم پەرەپێبدەم، لەبەرئەوە پەنام بۆ زانست و کتێب برد و کاتێک بیرم لە گەشتەکەم بەنێو دەریادا دەکردەوە بەخۆمم دەوت یان لە سفرەوە دەستپێدەکەم یان بە زەردەخەنەوە دەمرم، بەڵام سوربووم لەسەر ئەوەی کە ئەو ئەزمونە تاقیبکەمەوە.”
دەشڵێت:” دیمەنی زۆر ناخۆش و زەحمەتمان بینی کە هەندێک لە پەنابەران لە سنوری سربیا و هەنگاریا رووبەڕووی بووەنەوە کە لەبەر ناشیرینیان وەسفناکرێت، چەندە غەمگین بوو، کاتێک هەستت دەکرد کەسانێک هەن لە تەنها چونە ناو وڵاتێکی نوێوە لێت دەترسێن”.
سەرەڕای ئەوەش لە قسەخۆشی خۆی بەردەوام دەبێت و بە خۆشیەوە دەڵێت:” لە مەکدۆنیان نانی بەیانیمان خوارد، نانی ئێوارەش لە سربیا، ئێستا ئێمە بوین بە شارەزا لە جوگرافیای ئەوروپا گەشتە دوورودرێژەکاندا”.
نۆژین دەربارەی یەکەمجارەکان لە ژیاندا قسەیکرد، و گەشتەکەی زۆر بە خۆش وەسفدەکات، چونکە بەلای ئەوەوە هەموو شتەکان یەکەمجارە روودەدەن، ئەو یەکەمجارە شارەکەی بەجێدەهێڵێت، و بۆ یەکەمجار دەچێتە نێو دەریا و بۆ یەکەمجار سواری شەمەندەفەر دەبێت و بۆ یەکەمجار سنوری هەشت دەوڵەت دەبڕێت و بۆ یەکەمجار چاوی بە خەڵکی خاوەن رەگەزی جیاجیا دەکەوێت و بۆ یەکەمجار کامێراکان وێنەی دەگرن و بۆ یەکەمجاریش دەچێتە قوتابخانە و لەسەر کورسی خوێندن دادەنیشێت.
نۆژین هەردوو بووە دەبێتە مایەی سەرنجی رۆژنامەنوسان و کارمەندانی رێکخراوە جیهانییەکانی ئەوانەی کە رووماڵی هەواڵی پەنابەران دەکەن، باش قسەکردن بە ئینگلیزی و ئازایەتی و زیەرەکی لە قسەکردن لەگەڵیاندا نۆژینی کردووەتە کەسایەتیی و سەرکردەی گروپەکەی سەرەڕای بچوکی تەمەنی.
یەکەم قوتابخانە لە ئەڵمانیا
نۆژین ئەیلولی 2015 گەیشتوەتە ئەڵمانیا، ساڵێک دواتر بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا دەچێتە قوتابخانە و لە پۆلێکدا لەگەڵ هاوڕێکانیدا دادەنیشێت یاری دەکەن و دەخوێنن، بەبێ ئەوەی قاچەکانی رێگرییەکی بۆ دروست بکەن.
لەوەڵام بە پرسیاری ئەوەی ئایا هاوڕێکانی لە قوتابخانە ئاگادارکردوەتەوە دەربارەی ناوبانگی خۆی و کتێبەکەی کە بۆ 13 زمانی جیهانی وەرگێڕدرا و لەگەڵ چالاکییەکانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ومافەکانی مرۆڤ و چاوپێکەوتن و دیداری لەگەڵ کەسایەتییە بەناوبانگەکانی جیهاندا دەڵێت:” نامەوێت بە شێوازێکی جیاواز رەفتاربکەم لەگەڵ هاوڕێکانمدا، دەمەوێت تەنها نۆژین بم و کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێکانمدا بەسەربەرم بەبێ ئەوەی جیاواز بمینین، لەبەرئەوە هاوڕێکانی قوتابخانەم هیچ دەربارەی ئەوە نازانن، تەنها بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و 44 مامۆستاکەم ئەوە دەزانن”.
دەربارەی خەون و خولیای دەڵێت:” لە رابردوودا کاتێک منداڵ بووم، هیواداربووم ببمە کەشتیوانی ئاسمانی، بەڵام کاتێک پێویستە جەستییەکانی ئەو خەونەم درک پێکرد، گۆڕم بۆ پلانی بی کە خوێندنی دەرونزانی و تێگەیشتنی مرۆڤە، چونکە بڕوام وایە کە خودی مرۆڤ گەورەترین مەتەڵە”.
دەشڵێت:” بە هەموو جیهانی نیشاندەدەین، کە ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لەسەر حەق بوو، کاتێک دەروازەکانی وڵاتەکەی بۆ پەنابەران کردەوە و رۆژێک لە رۆژان شانازیمان پێوەدەکات”.
نۆژین دەیەوێت بە جیهانی خۆرئاوا بڵێت کە ئەوان پێویستیان بەوەیە پێش پەناگەیەک هاوسۆز بن لەگەڵ پەنابەراندا، ئەوان تەنها ژمارە یان قورسایی نین، بەڵکو پەنابەران دەتوانن بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی ئابوری ئەو وڵاتانە و دەتوانن بگەنە بەرزترین پلەی زانستی”.
کەسایەتییە بەناوبانگەکان:
ئەکتەر و میدیاکاری بەریتانی جۆن ئۆلیڤەر لە رێگەی بەرنامەی ” Last week Tonight ” ئەڵقەیەکی بەرنامە بەناوبانگەکەی لەسەر کەناڵی ” HBO ” ئەمریکی بۆ نۆژین مستەفا تەرخانکرد و داوایکرد دیمەنی کۆتایی زنجیرەی دڵخوازی نۆژین ” Days of our lives ” نمایشبکەن، بۆئەوەی دیمەنی کۆتایی زنجیرەکە کە بەهۆی مردنی پاڵەوانەکەوە نۆژینی غەمبارکردبوو بگۆڕن، لەبەرئەوە پاڵەوانەکە گەڕێنرایەوە بۆ دیمەنی کۆتایی بۆئەوەی کۆتاییەکی خۆشی هەبێت و خۆشی بۆ دڵی نۆژین بگەڕێتەوە.
پاڵەوانی دیمەنی کۆتایی زنجیرەکە لە ئاماژەیدا بۆ چیرۆکی نۆژین دەڵێت:” قورس نییە لە مردنەوە بگەڕێیتەوە بۆ ژیان، قورستر ئەوەیە کە لە سوریاوە و لەرێی هەشت دەوڵەتەوە لەسەر کورسی گەڕۆک بێیت بۆ ئەڵمانیا، بەڵام کتێبەکەی نۆژین مستەفام خوێنەوە کە ئیلهامی پێ بەخشیم و هانیدام بەرگری بکەم و بگەڕێمەوە بۆ ژیان”.
مەلالە یوسفزای پاکستانی کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە دەڵێت:” نۆژین فێریکردم کە خەونەکان سنوریان نییە، ئەو پاڵەوان و ئیلهامبەخشی ئێمەیە، ئامۆژگاری هەموان دەکەم کە کتێبەکەی بخوێننەوە, کە هێز دەبەخشێت”.[1]
نوسینی: هێڤار حەسەن

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئاشتی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن پێشکەوتنی ژنان
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ کۆبانی
🗺 وڵات - هەرێم⬅️ رۆژئاوای کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇩🇪 ئەڵمانیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Oct 12 2019 9:56AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2019 11:47AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Oct 12 2019 12:26PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 301 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.188 KB Oct 12 2019 10:11AMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

چیرۆکی سەرکەوتنی نۆژین لە کۆبانیەوە بۆ بەرلین

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🏰 شوێنەکان
1.👁️کۆبانێ - کۆبانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,468 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574