پەنجا و هەشت ئەندامی کۆنگرێس لەبارەی هەسەدە نامەیەک ئاراستەی ترەمپ دەکەن
📝 Bellgenamekan
58 ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا نامەیەک بە واژۆی خۆیانەوە لەبارەی
هەسەدەهەسەدە و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن.
جاسۆن کرۆو، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نامەکەی بڵاوکردووەتەوەو نووسیوویەتی دوو شت لە زۆنی شەڕدا گرنگن: یەکەمین نابێت پشت لە هاوپەیمانەکانت بکەیت و هەروەها هەمیشە پلانێکیشت هەیە، من ئەوە دەزانم و خزمەتم کردووە
کرۆو دەڵێت: بڕیارەکەی ئەم دواییەی تۆ لە دژی ئەم دوو بنچینەیەن. دەشپرسێت، پلانی تۆ چییە؟
لە نامەکەدا نووسراوە، ئێمە لەو بڕوایەداین کە بڕیارەکەی تۆ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە گۆڕانکاری بەسەر هاوبەشەییەکەمان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەهێنێت و هەروەها هەوڵەکانی دژ بە
داعشداعش دەخاتە مەترسییەوە. بڕیارەکەی کۆدەبێتە هۆکاشکی سپی ری ناڕوونی زیاتر لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و هەروەها پرسیاری متمانەکردن و جێباوەڕبوون بە ئەمریکا وەک هاوبەشێک لەلایەن هاوپەیمانەکانمان دروستدەکات.
کۆنگرێسمانەکان کە ئەندامی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی ئەمریکای تێدایە لە نامەکەیاندا بۆ دۆناڵد ترەمپ نووسیویانە، ناتوانن لەگەڵ هۆکاری ناسەقامگیری زیاتری ناوچەکەبن، بەتایبەتیش کە ئێستا 11 هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکانی هەسەدەن لە باکووری سووریا.
هەروەها کۆنگرێسمانەکان لە نامەکەیاندا 10 پرسیاریان سەبارەت بە بڕیارەکەی، دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکەیان کردووەو داوای وەڵامدانەوەیان لێکردووە.
[1] ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!