58 ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا نامەیەک بە واژۆی خۆیانەوە لەبارەی #هەسەدە# و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن.
جاسۆن کرۆو، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نامەکەی بڵاوکردووەتەوەو نووسیوویەتی دوو شت لە زۆنی شەڕدا گرنگن: یەکەمین نابێت پشت لە هاوپەیمانەکانت بکەیت و هەروەها هەمیشە پلانێکیشت هەیە، من ئەوە دەزانم و خزمەتم کردووە
کرۆو دەڵێت: بڕیارەکەی ئەم دواییەی تۆ لە دژی ئەم دوو بنچینەیەن. دەشپرسێت، پلانی تۆ چییە؟
لە نامەکەدا نووسراوە، ئێمە لەو بڕوایەداین کە بڕیارەکەی تۆ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە گۆڕانکاری بەسەر هاوبەشەییەکەمان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەهێنێت و هەروەها هەوڵەکانی دژ بە #داعش# دەخاتە مەترسییەوە. بڕیارەکەی کۆدەبێتە هۆکاشکی سپی ڕی ناڕوونی زیاتر لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و هەروەها پرسیاری متمانەکردن و جێباوەڕبوون بە ئەمریکا وەک هاوبەشێک لەلایەن هاوپەیمانەکانمان دروستدەکات.
کۆنگرێسمانەکان کە ئەندامی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی ئەمریکای تێدایە لە نامەکەیاندا بۆ دۆناڵد ترەمپ نووسیویانە، ناتوانن لەگەڵ هۆکاری ناسەقامگیری زیاتری ناوچەکەبن، بەتایبەتیش کە ئێستا 11 هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکانی هەسەدەن لە باکووری سووریا.
هەروەها کۆنگرێسمانەکان لە نامەکەیاندا 10 پرسیاریان سەبارەت بە بڕیارەکەی، دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکەیان کردووەو داوای وەڵامدانەوەیان لێکردووە.[1]