سەرکەوت جەلیل ئیبراهیم لە 19-02-1987 لە #کەلار# لەدایک بووە.
قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لەکەلار خوێندووە.
ساڵی 2009 لە زانکۆی #سلێمانی#، بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەست هێناوە.
لە 2016دا بڕوانامەی ماستەری لە یاسای نێودەوڵەتیدا بەدەست هێناوە. لە ئێستادا خوێندکاری دکتۆرایە.
زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی بەباشی دەزانێت.
جگە لە دەیان وتار و چاوپێکەوتن و شیکاری، کە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و وێبسایتەکاندا بڵاوبوونەتەوە، تا ئێستا سێ کتێبی وەرگێڕاوە و بڵاوکردووەتەوە. (ئەریستۆ و ژن، فەیلەسوفی مەسیحی و ژن، لە چاوەڕوانیی گۆدۆدا) لە ئێستاشدا کتێبێکی نووسراوی بە ناوی(چەند وردبوونەوەیەک لە فەلسەفەی مافەکانی مرۆڤ)ەوە ئامادەیە و لە چاپبوون و بڵاوبوونەوەدایە.[1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/sarkawt.Jalil=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: سەرکەوت جەلیل=KTML_Link_Facebook_End=