پێنج هاوڵاتی مەدەنی و سێ #شەڕڤان# لە ئاکامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە وەک ئەوەی هەسەدە بڵاویکردەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) (کەمێک پێش ئێستا) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ئاکامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێنج هاوڵاتی مەدەنی و سێ چەکداری هێزەکانیان گیانیان لەدەستداوە.
هەسەدە ئاماژەشیدا: بۆردومانەکان بەهەمان شێوە بووەتە هۆی برینداربوونی دەیان کەس.[1]
#09-10-2019#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,514