ئەنجومەنی سەبازی قامیشلۆ: حەوت بنکەی سوپای تورکیامان کردووەتە ئامانج
📝 Dokument
پڵنگ
قامیشلۆقامیشلۆ، سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازی قامیشلۆ ڕاگەیاندووە: ''حەوت بنکەی سوپای داگیرکاری تورکیامان بە ئامانج کردووە، وەک وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی کە خەڵکی سڤیلیان تێدا نیشتەجێن''.
ئەو سەرکردە سەربازییەی قامیشلۆ ئەوەشی وتوە، بڕیاری وەڵامدانەوەی سوپای تورکیا لەچوارچێوەی پارێزگاریکردنێکی ڕەوا بووە لە خۆیان.
پڵنگ قامیشلۆ ئاشکراکردووە، ئەو هێرشانەیان دژ بە سوپای تورکیا بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی تورکیا بەردەوام بێت لە هێرشکردنە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە زیاتر لە پێنج ملیۆن دانیشتوی هەیە.
ڕۆژی چوارشەممە
09-10-201909-10-2019، ئەردۆغان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانکردنی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
[1] ⚠️ Denna post har skrivits in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!