پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,211
Kuvat 105,525
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,177
Video 1,299
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
هێزەکانی ئەمریکا تەنها لەخاڵە سنورییەکان کشاونەتەوە و لەشوێنەکانی تر لەشوێنی خۆیان ماون
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هێزەکانی ئەمریکا تەنها لەخاڵە سنورییەکان کشاونەتەوە و لەشوێنەکانی تر لەشوێنی خۆیان ماون
Artikkelit

هێزەکانی ئەمریکا تەنها لەخاڵە سنورییەکان کشاونەتەوە و لەشوێنەکانی تر لەشوێنی خۆیان ماون
Artikkelit

#ساڵح موسلیم# هاوسەرۆکی پەیوەندییە گشتیەکانی تەڤدەم لەم وتووێژییە تایبەتەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باس لە دەرئەنجامەکانی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە باکوری سوریا، هەروەها باس لەچەند پرسێکی تری گرنگ دەکات.
دەقی وتووێژەکە:
$کەچی ئەمریکا هات گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرد کە ئەمە بەلای ئێمەوە جێی قبوڵ نیە$
لەسەرەتای وتووێژەکەدا ساڵح موسلیم دەربارەی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە باکوری سوریا دەڵێت خۆی تورکیا ئەزمونی پێشتری هەیە لەگەڵ کوردەکان ئەویش ئەوەبوو هێرشی کردە سەر عەفرین ئەوەی تورکیا لە عەفرین کردی لە کوشتن و لە سێدارەدان و چەتەیی دەرکردن و دزیکردن هیچ شتێکی پیستر نەماوە کە تورکیا لە ئەرزی واقیعدا بەکردار کەچی سەرەڕای ئەوەش ئەمریکا هات گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشی تورکیا هەڵکرد کە ئەمە بەلای کوردەکانی ڕۆژئاواوە جێی قبوڵ نیە، بابەتەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئێمە کەوتوینەتە ڕێ و گەڕانەوەمان نیە بەڵام تورکیش ئەوەی دەوێت کە کورد لەماڵ و شوێنی خۆی دەربکات و خەڵکی تر بهێنێتە جێگای، بەڵام کورد ڕاناکات و لەوڵاتی خۆی دەرناچێت و لە بەرخۆدانی خۆی بەردەوامە هەتا ئه و جێگایەی دوژمن بشکێنن، بەڵام پێویستە لەسەر هەموو کوردێک کە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن دیارە من بەوانە ناڵێم لەگەڵ ئەوان هەماهەنگ و هاوسۆزن.
تا ئێستاش مەترسی #داعش# ماوە بەڵام هێشتا پاش بڕیاری کشانەوەکەش بەیەکەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا بەرگری دەکەین
$لەوەڵامی ئه و پرسیارەی ئایا لای ئێوە وەک کوردەکانی سوریا بەدیلی ئەمریکا کێیە بۆ ئەوەی هاوکاریتان بکات؟$
ساڵح موسلیم وتی بەڵێ وەک ئەوەی هەمووان دەیزانن لەهەموو دنیاشدا دیارە ئەمریکا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی دژی داعش ماوەی چوارساڵە لێرەیە و هاوکاریمان دەکات و توانیشمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین، بۆیە بەشێکی زۆری کورد بەتایبەتی لەناو هێزەکانی سوریای دیموکرات لەنێویاندا نایانەوێت زوو بەزوو ئه و پەیوەندییە توند و تۆڵەی نێوانیان نەمێنێت و هاوکارییەکان ببڕن، بەڵکو بەردەوامی پەیوەندی و هاوکارییەکانیان دەوێت، ڕاستە ئێستا ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنور کشاونەتەوە بەڵام هێشتا مەترسی داعش ماوە لە حەسەکە و دێرزور و ڕەققه). بەرامبەر شانە نوستووەکانی داعش تا ئێستا پێکەوە بەرگری دەکەین، ئێمە هیوادارین ئه و بڕیارە تورکیا دەستکراوە نەکات لەشەڕ و ڕێگری لێبکەن لە هێرش کردن چونکە هیچ لایەک نایەوێت شەڕ بکات.
هێزەکانی ئەمریکا تەنها لە خاڵە سنورییەکان کشاونەتەوە و لەشوێنەکانی تر لەشوێنی خۆیانن
$هاوسەرۆکی پەیوەندییە گشتیەکانی پەیەدە سەبارەت بەوەی بەتەواوی هێزەکانی ئەمریکا لەکوێ کشاونەتەوە؟$
ساڵح موسلیم وتی ئەوەی کەباس دەکرێت هێزەکانی ئەمریکا کشاونەتەوە بەتەواوی لەسەر سنورە له و خاڵانەی کە وەک خاڵی پاراستن بەکارییان دەهێنان و تەنها پێیان وتین ڕێنمایی هاتووە و دەکشێینەوە بەڵام لە شوێنەکانی تر لەشوێنی خۆیانن وەکو خۆیان ماونەتەوە، وەک لە حەسەکە، نزیکی کۆبانی، هەروەها لە ڕەققە) لە شوێنی خۆیانن و هیچ گۆڕانکارییەک ڕوینەداوە سەبارەت بەوەی هێزەکانی ئەمریکا له و شوێنانە کشابێتنەوە بەڵکو لە ئەرکی خۆیان بەردەوامن.
ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە ئەوە نازانین کە چ گفتوگۆیەک لەنێوان ئەمریکا و تورکەکاندا ڕویانداوە؟ بەڵام ئەوەی ئێستا بۆ ئێمە دیارە ئەوەیە کە ئه و خاڵانەی لەسەر سنور چاودێرییان دەکرد ئەوانە چۆڵکرابوون پاشەکشەیان پێکراوە واتە بە تورکەکانیان وتووە فەرموون ئێوە دەتوانن بێن، جا ئیتر تورکیا هەتا کوێ دێت؟ ئێمەش ئەوە نازانین، بەڵام هێزەکانی ئێمە لەوێن هەرکات تورکیا بیەوێت هێرش بکات هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرپەرچیان دەداتەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەموو حساباتێکی خۆیان کردووە تا بتوانن بەگری بکەن
$بەڵام ئایا ئێوە دەتوانن بەرپەرچی هێرشی تورکیا بدەنەوە؟$
ساڵح موسلیم وتی ئێمە بتوانین یاخود نەتوانین ئەوە کاری سەربازییە، ناتوانم قسەی زیاتر لەوبارەوە بکەم، ئەوەی ئێمە دەزانین هێزەکانی سوریای دیموکرات هەموو حساباتێکی خۆی کردووە، ئامادەکاری خۆی کردووە هەتا بتوانن بەرگری بکەن و گەل بپارێزن، بەڵام ئەوەش ناشاردرێتەوە کە ئێمە کەوتوینەتە شەڕێک لەگەڵ هێزێکی ئەندامی ناتۆ کە خاوەنی چەکی بەهێز و جبەخانەی بەهێزی هەیە، بەڵکو ناتۆ پێی بڵێت کە چەک و تەقەمەنی ناتۆ بەکارمەهێنە یاخود پێی بڵێ تۆ مافی هێرش کردنت نیە، یا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگری هێرشکردنی لێ بکات، بەڵام لەسەر و هەمووشیەوە هیچ شتێک ئێمە لەبەرگری کردن ناوەستێنێت.
ئەمریکا بەرگری بکات یاخود نا ئێمە هەربەردەوامین لەبەرگریکردن
$من بیرمە ساڵی ڕابردوو چاوپێکەوتنم لەگەڵ تۆ و بەرپرسانی تری کوردی سوریا ئەنجامدا، لەسەروبەندی هێرشکردنە سەر عەفرین، ڕووسیا-تان بە خیانەتکار لەکورد ناوبرد، ئەی ئێستا ئەم بڕیارەی ئەمریکا و ئەمریکا چۆن دەبینن؟$
ساڵح موسلیم لەوەڵامدا دەڵێت ڕاستە ئەوە کاتێک بوو کە ڕوسیا شارەکەی چۆڵکرد، بەڵام ئێمەش له و باوەڕەدا بوین کە دەمانپارێزن و کەس ناتوانێت شتی وابکات، بەڵام دواتر وا دەرنەچوو بەڵکو چوون دانوستانیان لەگەڵ تورکەکان کرد و بوونە هاوکارییان لە داگیرکردنی عەفرین، ئەوەی کە لەعەفرین ڕویدا شتێک بوو کە بەڕێککەوتن و گەلەکۆمەکێ کرا، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش قسەی لەسەر نەکرد و ڕوسیا-ش پاڵیدایە لایەک و ئه و داگیرکارییە ڕویدا بەڵام ئه و دەرفەتانە ئێستا نین، ئەمریکا بەرگری بکات یاخود نا ئێمە هەربەردەوامین لەبەرگریکردن، بەڵام ئەوکارەی ئێمە بەیەکەوە کردومانە پوچەڵ دەبێتەوە مەسەلەکە لێرەدایە.
ئێمە داوا لەکەس ناکەین کە هاوکاریمان بکەن و چەکی خۆیان بەکاربهێنن بۆ پاراستنی خۆیان
$ئایا لەدوای ئه و بڕیارەی تورکیا داوای هاوکاریتان لەهیچ وڵاتێکی تر کردووە؟$
ساڵح موسلیم دەڵێت پەیوەندی و تێکەڵی ئێمە هەتا ئێستاش هەیە، بۆ نمونە لەگەڵ ڕوسیا و ئینگلتەرا، هەروەها لەگەڵ فەرەنسا-ش پەیوەندیمان هەیە کە دانیشتین بکەین بۆ چارەسەری بەڵام ئێمە داوا لەکەس ناکەین کە هاوکاریمان بکەن و چەکی خۆیان بەکاربهێنن بۆ پاراستنی خۆیان، ئێمە خۆمانین و باوەڕمان بەخۆمان هەیە داوای هاوکاریمان لە ئەمریکا نەکردووە و نایکەین چونکە ئەمریکا ئێمەی دروستنەکردووە بەڵکو خۆمان خۆمانمان دروست کردووە لەسەر پشتی ئەمریکا دروست نەبوین، وەهەموو کەس دەزانێت ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ کێ هەیه وە ئازادیشین له و پەیوەندییانە، ئێمە نازانین و دیار نیە کە ڕەنگە لەماوەکانی داهاتوو دانوستانەکانمان لەگەڵ ڕژێمی سوریا-دا دەست پێبکاتەوە بۆ دەستەبەرکردن و ناساندنی مافی دیموکراسی ئێمە لەدەستوری نوێی سوریا بۆ ئەمەش کەسێک بیەوێت ڕێگری بکات و دەستمان ببەستێت شتی لەوجۆرە نیە.
باشە لەدوای بڕیارەکەی ئەمریکا ئایا هیچ کۆبونەوەوەیەکتان لەگەڵ ئەمریکیەکان کردووە؟
ساڵح موسلیم دەڵێت کۆبونەوە و دانیشتن دروست دەبن بەڵام زیاتر لەسەر ئاستی سەربازی لەگەڵ هێزی سوریا و دیموکراتی بەڵام وەک هێڵی سیاسی پەیەدە هیچ دانوستان و ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکیەکان دروست نەبووە.
جدی بێت یاخود نا ئێمە مەجبورین بە جدی هێرشی تورکا وەربگرین
$لەوەڵامی ئه و پرسیارەی پێتان وایە تورکیا جدی بێت لەهێرشکردن یا وەک کارتی فشار یاخود بۆ مەبەستی خۆی وادەڵێت؟$
ساڵح موسلیم دەڵێت تورکیا جدی بێت یا جدی نەبێت ئەوە سەرۆک کۆمار بڕیار دەدات، چونکە سەرۆک کۆمار ڕۆژانە لە میدیاکانەوە باسی ئەوە دەکات وە ئامادەکاریش هەیە، بەڵام ئەگەر بیانەوێت یاخود نا ئێمە بەجدی وەریدەگرین، چونکە بەهەزاران لە جەندرمەی تورکی و چەک و تەقەمەنیان لەسەر سنور کۆکردۆتەوە، بۆیە ڕاست بێت یاخود نا ئێمە مەجبورین بە جدی وەربگرین.
موسلیم جەختی لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی سوپای ئەمریکا و سوپای ئازادکردەوە و وتی بەڵێ پەیوەندی ئێمەو ئەمریکا هەیەو بەیەکەوە کار دەکەین هەتا ئێستە ئەمریکیەکان نەڕۆشتوون و هێشتا لێرەن پەیوەندی هێزی سوریای دیموکرات زیاترە لەگەڵیان و ڕۆژانە بەیەکەوە کار ئەکەن چالاکی بەیەکەوە ئەنجامدەدەن بەتایبەتی دژی داعش لە لای دێرەزور لای ڕەقە شتێکیش کە بووە هەندێکیان لە بنکەکانی چاودێری لە سەر سنورەکا کشاندوەتەوە لەوە زیاتر هیچی تر نیە.
$با بەڕێز ترامپ بەراوردەکان ببینێت ئنجا باسی چەک و پارەبکات$
ساڵح موسلیم سەبارەت بە تویتێ-ی سەۆک ترامپ کە کوردەکان لەبەرامبەر چەک و پارە شەڕییان کردووە وتی ڕاستە ئەمڕۆ دوژمنێکی هاوبەش هەبێت بێگومان پێویستە هاوکاریش هەبێت و چەکیش بدەن بەڵام بەڕێز ترامپ باسی یازدە هەزار شەهیدی ئێمەی نەکردووە بەڕێز ترامپ دەیتوانی بڵێت چەند سەربازی ئەمریکی لێرە شەهیدبون؟ ئەوەی شەڕی ئەکرد ئێمە بوین ئەوەی لەپێشەوە بوو ئێمە بوین ئەوەی چالاکی ئەنجامدەدا ئێمە بوین لەو پێناوەشدا یانزە هەزار شەهید-مان داوە بەڵام سوپای ئەمریکا سەلامەتبوون هیچ زیانێکیان بەر نەکەوت بۆیە دەبێت قوڵتر سەیری بابەتەکە بکەین ئەو شەڕەی لەسوریا هەبوو شەڕێکی زۆر گەورە بوو ئەمە لەلایەک لەلایەکیتر بڕوانێت لەشەڕی عێراق چەند سەربازی ئەمریکی تیاچوون؟ لەشەڕی ئەفغانستان چەند تیاچوون؟ لەو شەڕانە-شی لەگەڵ ئێمە کردی چەند سەربازی تیاچون؟ با ئەو بەراوردانە ببینێت ئنجا باسی چەک و پارە بکەن.
$پەیامەکەی #مەسعود بارزانی# جێی سوپاسە و چاوەڕوانی زیاترمان لێی هەیە$
لەدواین بەشی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لە دەنگی ئەمریکا، ساڵح موسلیم لەبارەی پەیامەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عیراق لەبارەی پەیامەکەی لەسەر کوردانی سوریا، ساڵح موسلیم بەهەڵوێستی باش وەسفی کرد و وتی بێگومان ئەو هەڵوێستە بەشتێکی باش ئەزانین جێی سوپاسە پێویستە لەسەر هەر کوردێک کەبەو شێوەیە بێت ئومێدی ئێمە لەسەر کاک مەسعود زیاترە لەوەی کە دەتوانێت دیالۆگ و یەکێتی کوردان دروستبکات دەتوانێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ هەمولایەنەکان باش بکات و لەگەڵ ئێمە-شدا پەیوەندی باشی هەبێت، بەبڕوای ئێمە یەکێتی کوردان لە ئێستادا لەهەرکاتێکی تر زیاتر پێویستە نەک تەنها بۆ ڕۆژئاوا بەتەنها بۆ تەواوی کوردستان بە گشتی لەبەر ئەوەی ئەو مەترسیەی کەهەیە بۆ تەواوی کوردانە.[1]
#09-10-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,661 kertaa
HashTag
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-10-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: حەسەکە
شار و شارۆچکەکان: کۆبانی
شار و شارۆچکەکان: ڕوحا
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: سووریا
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 09-10-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاسۆ ئەحمەدیان )ەوە لە: 09-10-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 21-10-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,661 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,211
Kuvat 105,525
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,177
Video 1,299
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.203 toinen!