بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: رێکخراونامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,769) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,800 | وێنە 58,108 | پەڕتووک PDF 10,769 | فایلی پەیوەندیدار 40,141 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,024 |
📝 نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا بانگەوازییەک ئاڕاستەی باشوری کوردستان دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا بانگەوازییەک ئاڕاستەی باشوری کوردستان دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان، بانگەوازیی لە گەلی باشوری کوردستان دەکەن، کە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و نشتیمانیی لەڕێی ڕێکخستنی ڕێپێوان و مانگرتنی ئاشتییانەوە، پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، داواش لە حکومەت و پەرلەمانی هەرێم دەکەن بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن و بڕیاری پەرلەمان بۆ پشتیوانییکردنی ئەزموونی ڕۆژئاوا جێبەجێ بکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کۆنگرەکەی ڕۆژنامەنووسییان دەربارەی هەڕەشە و مەترسییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و گرنگیی پشتیوانیی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا و تێیدا بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەی ڕای گشتیی کرد.
لە بەیاننامەکەدا، کە د.جاویدان حەسەن، ئەندامی نوێنەرایەتییەکە خوێندییەوە، بانگەوازییان ئاڕاستەی گەلی باشوری کوردستان کرد، کە لە ڕوانگەی هەستکردن بەو دۆخەی ئێستا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەگوزەرێت، وەک ئەرکێکی ئەخلاقیی و نشتیمانی و نەتەوەیی، هەڵوێستی خۆیان لەڕێی ڕێکخستنی ڕێپێوان و مانگرتنی ئاشتییانە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەرببڕن.
نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا داوای جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە24ی ساڵی 2014ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات، کە تایبەت بە پشتیوانیکردنی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان، دووپاتیشی دەکەنەوە: دەبێت پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆڕێگریکردن لەهەر هێرشێک و پشتیوانیکردنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەر هێرشێکی سەربازی تورکیا قەیرانێکی مرۆیی زۆر گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و دەبێتە هۆی ئاوارەبوون و دەربەدەربوونی ملیۆنان خەڵکی ئەو دەڤەرە، کە لە دواجاردا دەرهاوێشتەکانی هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە.
تەواوی بەیاننامەکە:
بۆڕای گشتی
لە ماوەی هەشت ساڵی راِبردوودا و لە ئەنجامی شۆڕشێکی راستەقینە لە هەموو بوارەکاندا، گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا توانی بە پشتبەستن بە ئیرادەی خۆی چەندین گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدات و سیستمێکی بەڕێوەبەریی دیموکراتیبونیادبنێت، و ببێت بە دەرفەتێک بۆ تەواوی پێکهاتەکان بۆ بەدیهێنانی تەبایی وپێکەوەژیان، هەروەها ببێت بە نموونە بۆ ژیانی هاوبەش و ئازاد و ڕخساندنی دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی ناو سوریا، لەسەرووغ هەمووشیانەوە دۆزی رەوای گەلی کورد.
گومانی تێدا نییە کە ئەم دەستکەوتە مەزنانە هەموویان لە ئەنجامی قوربانی گەورەی رۆڵەکانی گەلەکەمان لە (کچ و کوڕ)کان پێکهاتوون دوای بەرخودانێکی بێ وێنە لەدژی ستەمکاری و تیرۆری چەتەکانی جبهە النصرە و احرار الشام و سوپای بەناو ئازاد، لە کۆتاییشدا سەرکەوتنی مێژویی و لەناوبردنی گەورەترین و مەترسیدارترین رێکخروی تیرۆریستی لە مێژوودا (داعشداعش) و لەناوبردنی لەسەر زەمینی جیوگرافی، کە ئەم بەرخودانە خۆی لە خۆیدا نەک تەنها بەرگریکردن بوو لە گەلی خۆمان و ناوچەکانی خۆمان، بەڵکو بەرگریکردن بوو لەبری تەواوی مرۆڤایەتیی.
ئەمەش لەکاتێکدابوو کە دەوڵەتی تورکیا بەردەوامیارمەتی ئەو هەموو گروپە تیرۆرستیانە دەدات، لە سەرووی هەمووشیانەوە گروپی تیرۆریستی داعش، کە لە ئیستادا بە دەیان بەڵگە و دۆکیۆمێنت لەبەردەستن کە ئەو پەیوەندیە لە نێوانیاندا دەسەلمێنێت. هەروها زۆر ئاشکرا و دیاربوو دوای شکستی هەموو هەوڵەکانی ئەو چەتە تیرۆریستیانە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، دەوڵەتی تورک دوای ئەوە هەستا بە جوڵاندنی سەربازەکانی خۆی بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە چەتەکانی نەیانتوانی بەدیبهێنن، لەئەنجامدا ئەو داگیرکارییە لەسەر عەفرینعەفرین سەپێنرا، و دەستکرا بە کوشتار و دەربەدەرکردنی خەڵکی مەدەنی و ڕەسەنی ناوچەکە و گۆڕینی دیمۆگرافی و دەیان تاوانی دیکەی دژی مرۆڤایەتی، کە تا ئیستاش رۆژانە رفاندن و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی دەرهەقی ئەو خەڵکەی کە لە وێ ماون، بەردەوامە.
دەوڵەتی فاشیستی تورکیا هاتووە هەمان سیناریۆ دووبارەبکاتە و لە ناوچەکانی دیکەیڕۆژئاوای کوردستان و باکور ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە ئامانجی لێدان لە پرۆژەی دیموکراتی و لەناوبردنی هەر ئیرادەیەکی کورد لەوێ، ئەمەش لەدوای رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێکی نێودەوڵەتی، سەرەڕایئەوەی کە زۆر روون و ئاشکرایە کە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە باکور ڕۆژهەڵاتی سوریا هەرگیز نەبووە بە هەڕەشە لەسەر سنووری تورکیا و هیچ کاتێک هەڕەشەیان تەنها هێرشێکیشی ئەنجام نەداوە، بەڵکو ئەو ناوچەیە و بە تایبەتی نزیک سنوورەکان ئارامترین و سەقامگیرترین ناوچەبوون، هەر وەکو خۆربەڕێوەبەری خۆمان چەندین جار دووپاتی کردبوو کە ئەوان ئامادەن بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لەو ناوچانە لە رێی پابەندبوون بە میکانیزمی پاراستنی سنوورەکان، کە لە نێوان ئەمریکا و تورکیا رێککەوتنی لەسەر کرابوو، هەروها بەردەوام ئەوەی دووپاتکردبووەوە کە بڕوای تەواویتن بە دیالۆگ و چارەسەری سیاسی و ئاشتیانە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەر لایەنێکدا.
ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی تورکیا لە دژیڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەنجامەکەی زۆر وێرانکەر دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکە و ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕێک فەراهەم دەکات، کە چەندین ساڵ درێژە دەکێشێت. ئەم هێرشە ئامانجەکەی لێدانی پڕۆژەی دیمکراسی و ئیرادەی گەلان و بە تایبەتی ئیرادەی گەلی کوردە، بۆیە ئێمە روومان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە بۆ دەستێوەردان لەم دۆخە و راوەستاندنی ئەم هێرشە و رێگانەدان بە تورکیا بۆ داگیرکردنی ناوچەکە و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی گەورە بەسەر سەری خەڵکەکەدا.
هەر هێرشێکی سەربازی تورکیا بێگومان قەیرانێکی مرۆیی زۆر گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و دەبێت بە هۆکاری ئاوارەبوون و دەربەدەربوونی ملیۆنان خەڵکی ئەو دەڤەرە کە لە دواجاردا دەرهاوێشتەکانی هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئێمە بانگەوازی گەلەکەی خۆمان دەکەین لە باشوری کوردستان بۆ دەربڕینی هەڵوێستێکی گونجاو بەرامبەر ئەم هێرشانە و بینینی مەترسییەکان پێش روودانی، کە ئەمەش ئەرکێکی ئەخلاقی و نشتیمانی و نەتەوەییە، لە رێی رێکخستنەوەی رێپێوان و مانگرتنی ئاشتیانە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، هەروها دەبێت پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆ رێگریکردن لەهەر هێرشێک و پشتیوانیکردنی دەستکەوتەکانیڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە24ی رێکەوتی15/10/2014ی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەت بە پشتیوانیکردنی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان.
لە کۆتاییشدا ئێمە دووپاتدەکەینەوە کە باوەڕی زۆرمان بە هێزی سەربازی خۆمان و پرۆژەی دیموکراسی و گەلەکەمان هەیە، بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە خاکی خۆمان، هەروها گومانمان نییە کە ئەوان پارێزەی رێبازێکی راستەقینە دەبن بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان لەگەڵ هەموو لایەک و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و بونیادنانی سوریایەکی نا ناوەندیی و دیمکرات[1].
نوێنەرایەتی رۆژئاوای کوردستان لە باشوری کوردستان
09-10-201909-10-2019
سلێمانیسلێمانی

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 09-10-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-10-2019
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان🕊️ عەفرین
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم⬅️ رۆژئاوای کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇹🇷 تورکیا
🗺 وڵات - هەرێم🇸🇾 سووریا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Oct 9 2019 5:32PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئاسۆ ئەحمەدیان)ەوە لە: Oct 9 2019 7:04PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئاسۆ ئەحمەدیان)ەوە لە: Oct 9 2019 7:04PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 66 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا بانگەوازییەک ئاڕاستەی باشوری کوردستان دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-10-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574