بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: دور احداث شنكال في تطوير القضية الكردية
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,953) پەڕتووک||
📅 29-05-2020
باکووری کوردستان
- دوای دوو مانگ و نیو لە داخستنیان، بڕیارە ئەمڕۆ مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بکرێنەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، سێ کەس لە پاسەوانانی سنوور لە پێکدادان لەگەڵ چەکداری نەناسراو لە سنووری سەردەشت کوژراون.[2] فەرمانداری سەردەشت لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، شوناسی کوژراوەکانی ئەو شەڕەی بە تەقی بەهەروەر فەرماندەی پایگا و خەڵکی مەراغە، هادی عەبدی کادری هەنگی سنووری و خەڵکی میاندوئاو و عەلیڕەزا ئیسلام دۆست
✌️ هەردی سامان محەمەد
لە 30-05-2019 لە گوندی حەوتەغار لەکاتێکدا دەیوسیت ئاگری دەغڵودانەکان بکوژێنێتەوە، لەلایەن داعشەوە کوژرا.
✌️ ئایشە دەنیز کاراچاغلی - گەزی پارک
ئایشە دەنیز کە بە سیمبۆلەکەی (گەزی پارک) ناسراوە.
لە ساڵی 2014دا کە لەکاتی خۆپیشاندانەکەی بەردەم پارکی گەزی لە ئیستەنبۆڵ کە بووە هۆی کوژرانی 12 خۆپیشاندەر بەدەستی پۆلیسی تورکیا، لەو ساتە وەختەوە ئایشە ناز ناوی (شاڵ سوور) و سیبمۆلی (گەزی پاری)ی پێ بەخشرا.
ئایشە دەنیز بوێرانە دژی پۆلیس رادەوەستایەوە و دروشمی (بژی ئازادی و بژی ئاشتی) بەرز دەکردەوە. ئەو هەمیشە پەڕۆیەکی سووری بەسەرییەوە دەبەست و دروشمی جۆراوجۆری دژی حکوومەتەکەی ئۆردۆگان بەرز دەکردەوە.
لەهەمان ساڵدا نامەیەک بۆ دایکی بەجێ دەهێلێت و
✌️ عادل عەلی حەیدەر
لە ڕێکەوتی 30-01-2015 لە (مەکتەب خالید) لەشەری دژە داعش شەهید بووە.
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,920 | پەڕتووک PDF 10,953 | فایلی پەیوەندیدار 42,231 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,538 |
📖 ڕووخانی ڕۆژئاوا و گرێی متمانە | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ڕووخانی ڕۆژئاوا و گرێی متمانە


بەرهەم لەتیف
ڕۆژئاوا بە پشتیوانیی ئەمریکا نەبووەتە بەم ڕۆژئاوایەی ئەمڕۆ، تا بە ڕۆشتنی بڕووخێت. ئەوەی ڕۆژئاوای گەیاند بەم ئاستەی ئێستا بەرخۆدانی هاوبەشی گەلانی ئەو ناوچانە بوون دژ بە زوڵم و تیرۆر، ئەوە گەلانی ئەو ناوچانەن هەشت ساڵە بە گیان و سەروماڵی خۆیان باج دەدەن نەک ئەمریکا، بۆیە ناکرێت ئەو ئیرادە و بەرخۆدانە نادیدە بگرین و هەموو هیواکان لەسەر ئەمریکا یان هەر هێزێکی دیکەی دەرەکیی هەڵچنین.
یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی کورد بەدرێژایی مێژوو هەڵچنینی مڵۆی هیوای بووە لە دەرەوە، بۆنموونە تەماشای سەرهەڵدانی ئەیلول بکەین، مەلا مستەفابارزانی بە 100 هەزار پێشمەرگەوە کۆتایی بە شۆڕش هێنا، تەنها لەبەر ئەوەی ئێران ئامادەنەبوو پشتیوانیی لێبکات، ڕەنگە ئەمە مشتێک بێت لە خەرواری خیانەتی دەرەکیی لە کورد، کەواتە چۆن دەبێت هێشتا هیوا لەسەر دەرەوە هەڵچنین؟
لەسەر هێڵی ئەو فکرەی کە لەسەری دامەزراوە، ڕۆژئاوا لە هەشت ساڵی تەمەنی شۆڕشی خۆیدا، پشتی بە گەلەکەی بەست نەک هێزی دەرەکیی، گەلەکەی کرد بە هێز و خاوەن ئیرادە و باوەڕیی، ئەمەش بەشێکی بەرچاوی فاکتەری سەرکەوتنەکانی بوو، ئەو هێزە بوو کە ئەمریکا و ڕوسیا و فەرەنسا و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپای هاندا بۆ ئەوەی سیاسەت لەگەڵ ڕۆژئاوا بکەن، کەواتە تا نەبیتە خاوەن هێز حسابت بۆ ناکرێت.
ئەمڕۆ ڕۆژئاوا خاوەن هێزە، هێزێک کە بووەتە پاڵەوانی تێکشکاندنی داعشداعش، بۆیە ئیمکانی نییە کە ڕۆڵی ئەم هێزە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا نادیدە بگیرێت، بەتایبەت لە ناوچەیەکدا کە سوریایە و وێستگەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
تورکیا لە لاوازییدا هێرش بۆ ڕۆژئاوا ئەنجام دەدات، دەمێکە سیاسەتەکەی لە سوریا شکستی هێناوە، بەڵام ئەو فشارە زۆرە ناوخۆییەی کە لەسەر ئەردۆغان هەیە، گەیاندوویەتییە ئەو بڕیارەی کە هێرش بکات، هێرش بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانییەتی و کپکردنەوەی دەنگە ناڕازییەکان، چونکە تورکیا لە چوار ساڵی ڕابردوودا قەبارەیەکی زۆری بودجەی بۆ سوپا و کڕینی چەک و تەقەمەنیی خەرجکردووە و لە بەرامبەریشدا زۆرترین شکستی خواردووە، بەتایبەت لە قەندیلقەندیلەوە، بۆیە دەبێت هەندێک دەستکەوت بەدەستبهێنێت تا ئەو شکستانەی پێ پڕبکاتەوە.
لێ ڕۆژئاوا پاروویەکی هەروا ئاسان نابێت بۆ تورکیا، لە ڕۆژانی ڕابردووشدا بەرپرسانی ڕۆژئاوا ئەوەیان نەشاردەوە، کە ئەگەر بێتوو تورکیا هێرش بکات، ئەوان ئەو شەڕە بە هەموو سنوورەکانی تورکیادا درێژدەکەنەوە، بێگومان تورکیا تا ماوەیەکی زۆر توانای پاراستنی مەودای 911 کیلۆمتەری نییە، کە لە عەفرینعەفرینە درێژدەبێتەوە بۆ دێرک، بەوپێیەی لە باشووریشەوە لەبەردەم شەڕێکی سەختدایە بەرامبەر گەریلا.
خاڵی گرنگ لێرەدا، چۆنییەتی ڕوانینە لەو هێرشانە، ئایا ئەمە تەنها هێرشێکە بۆ ڕۆژئاوا و بەس؟ یان لە ڕاستیدا ئەمە هێرشی سڕینەوەی کوردە؟ بێگومان کۆمەڵکوژکردن و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک لە سەردەمی ئیتیحاد و تەرەقیی عوسمانییەوە تا ئەمڕۆی ئەردۆغان، پێمان دەڵێت کە فاشیزمی تورکیی نکۆڵیکەری هەبوونی نەتەوەی کوردە، کەواتە ئەرکی هەموو تاکێکە لەم دۆخەدا خاوەن هەڵوێستبێت، چونکە ئەمە هیچی لە لۆزانێکی دیکە کەمترنییە، جیاوازیی لەگەڵ ڕووخانی کۆماری مهاباد نییە، ئەمە هەمان قۆناغی سەد ساڵی ڕابردووە بەسەر کورد-دا دووبارە دەبێتەوە، بۆیە گرنگە ئەمڕۆ ڕۆژئاوا تەنها نەهێڵین، ئەگەر بێتوو یەکگرتنی کورد بۆ ڕۆژئاوا پێکبێت، مسۆگەر لەم قۆناغە دژوارەشدا سەردەکەوین، هەروەک چۆن کۆبانێ بە یەکگرتنی ناوخۆیی بوو بە سمبولی بەرخۆدان و خۆڕاگریی[1].
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | په‌یسه‌رپرێش

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-10-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🕊️ عەفرین
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Oct 8 2019 9:34AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 8 2019 10:04AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 8 2019 10:04AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 221 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ڕووخانی ڕۆژئاوا و گرێی متمانە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-10-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەرهەم لەتیف
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574