🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 یەکەم نوێنەری پارتی لە بەغدا کۆیی بووە
یەکەم نوێنەری پارتی لە بەغدا کۆیی بووە و هۆکاری دەرچوونەکەشی مام جەلال بووە
لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەڵمان بژاردو بەرنامەی هەڵبژاردنەکەشی خۆمان بۆمان نووسی و پارەی بەشداربوونیشی هەر پارتی پەیدایکرد، کە س
📖 یەکەم نوێنەری پارتی لە بەغدا کۆیی بووە
🔤 ئابووری سیاسی
جۆری وشە: گرێی ناوی
زاراوە: زاراوەی سیاسی
کوردی: ئابووری سیاسی
عەرەبی:اقتصاد السیاسية
فارسی:اقتصاد سیاسي
ئینگلیزی: political E=economy
واتا: چەمکێکی نوێباوە، کێشە و ئاریشە زانستییەکانی سیاسەت و
🔤 ئابووری سیاسی
👫 خەدیجە مێهدی پوور
ناو: خەدیجە
ناوی باوک: مێهدی پوور
ساڵی لەدایکبوون: 1998
رۆژی دەستگیرکردن: 10-10-2021
شوێنی لەدایکبوون: شاری ئیلام
ژیاننامە
ڕۆژی یەکشەممە 18ی ڕەزبەری2721ی کوردی، خەدیجە مێهدی پوور 34 ساڵ تەمەن،
👫 خەدیجە مێهدی پوور
👫 ئارەزوو زەرنی
ناو: ئارەزوو
نازناو: زەرنی
ناوی باوک: لوقمان
رۆژی کۆچی دوایی: 15-10-2021
شوێنی لەدایکبوون:شاری ورمێ
شوێنی کۆچی دوایی: شاری ورمێ
ساڵی لە دایکبوون: 1994
ساڵی کۆچی دوایی: 2021
ژیاننامە
هەینی 23
👫 ئارەزوو زەرنی
👫 ساریە ئیبراهیم پوور
ناو: ساریە
نازناو: دەوڵەت
ناوی باوک: ئیبراهیم پوور
رۆژی کۆچی دوایی: 08-10=2021
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی پیرانشار
شوێنی کۆچی دوایی: شارۆچکەی پیرانشار
ساڵی کۆچی دوایی: 2021
ژیاننامە
پێنجشەممە
👫 ساریە ئیبراهیم پوور
👫 ئارەزوو ئولفەتی گوڵدوستە
ناو: ئارەزوو
نازناو: ئولفەتی
ناوی باوک: گوڵدوستە
رۆژی کۆچی دوایی: 03-11-2021
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی ئاناهیتا ی شاری کرماشان
شوێنی کۆچی دوایی: شارۆچکەی ئاناهیتا ی شاری کرماشان
ساڵی کۆچی دوا
👫 ئارەزوو ئولفەتی گوڵدوستە
📊 ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی کوردستان
بابەت: ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ساڵی 2021 دا و لە لایەن حکومەتی ئێران ئەنجام دراون بەم شێوەیە بڵاو دەکاتەوە.
جێی ئاماژەیە که ساڵی 2021, ساڵێکی پڕ لە زەحمە
📊 ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی کوردستان
👫 ژاڵە سەحراپەیما
ناو: ژاڵە
نازناو: سەحراپەیما
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
رۆژی کۆچی دوایی: 24-11-2022
شوێنی لەدایکبوون:شارۆچکەی زێوە ی سەربە شاری ورمێ
شوێنی کۆچی دوایی: شارۆچکەی زێوە ی سەربە شاری ورمێ
ساڵی لە دایکبوون:
👫 ژاڵە سەحراپەیما
👫 لاله شەهیدی
ناو: لالە
نازناو: شەهدی
ناوی باوک: محەمەد
رۆژی کۆچی دوایی: 26-11-2021
ساڵی لەدایکبوون: 1996
شوێنی لەدایکبوون: شاری بانە ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی: شاری بانە ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ساڵ
👫 لاله شەهیدی
👫 کوبار سحەت
ناو: کوبار
نازناو: سحەت
ناوی باوک: خەلیل
رۆژی کۆچی دوایی: 03-12-2021
ساڵی کۆچی دوایی: 2021
شوێنی لەدایکبوون: گوندیگردوان ی ناوچەی مەرگەوەڕ ی شاری ورمێ
شوێنی کۆچی دوایی:گوندیگردوان ی ناوچەی مەرگە
👫 کوبار سحەت
👫 سەحەر ڕەزایی
ناو: سەحەر
ناوی باوک: ڕەزایی
ساڵی لەدایکبوون: 1988
رۆژی کۆچی دوایی: 03-12-2021
ساڵی کۆچی دوایی: 2021
شوێنی لەدایکبوون: گوندی باوەرێز ی شاری سنە ی رۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی باوە
👫 سەحەر ڕەزایی
👫 زەهرا سابری
ناو: زەهرا
نازناو: سابری
ناوی باوک: سوڵتان
رۆژی کۆچی دوایی: 26-12-2021
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قونی ناوچەی سۆما ی برادۆست ی شاری ورمێ
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی قونی ناوچەی سۆما ی برادۆست ی شاری ور
👫 زەهرا سابری
💎 خانی گەورە یان خانی مەحمودئاغای غەفوری
خانی گەورە یان خانی مەحمودئاغای غەفوری لە کۆیە، لەسەر دەرگای خان لەسەر بەردێک بەفارسی نوسراوە ساڵی(1227) کۆچی واتە بەرانبەر لەساڵی(1806)زایینیدا لەسەر ئەرکی(مەحمود ئاغای غەفوری) دروستکراوە، نەخشەی خان
💎 خانی گەورە یان خانی مەحمودئاغای غەفوری
💎 حەمامی پیسکان
حەمامی پیسکان
لە گەڕەکی بایزئاغای کۆیە بوو، ساڵی(1699) ی زایینی دروستکراوە، شوێنەوارەکەی نەماوە، ئەم وێنەیە لە پەڕەی بنەماڵەی حەوێزییەکانی کۆیە وەرگیراوە.[1]
💎 حەمامی پیسکان
💎 چوار تاقان
چوار تاقان
ئه و چوار تاقە دەکەوێتە سەرای کۆنی کۆیە سەر قشڵە، لەساڵی(1765)زایینی لەلایەن(حاجی سەعید بەگی کۆیی)یەوە دروستکراوە، لە چوارلاوە کوپەی پڕ ئاوی تێدەکرا و(خێراتۆکە)شیان پێ دەوت، لەلایەن کاروان
💎 چوار تاقان
📖 چەمکی کۆمەڵگەکان لە دەوڵەتان دا
بابەت: زانیاری گشتی
نووسین: شاروخ حەسەن زادە
ڕێکەوت: 27-03-2021
لە زانستە سیاسییەکاندا “کۆمەڵگەکان” لە بواری کارکردی سیاسییەوە دەخرێنە پێوانە و شرۆڤەکردن. بەپێی قیاس و تێکچڕژاویی کۆمەڵگەکان دەکرێ د
📖 چەمکی کۆمەڵگەکان لە دەوڵەتان دا
📖 لە کانیی بیری قاسملووەوە
بابەت: هزری
ئامادەکردنی: مالپەڕی کوردستان و کورد ماڵپەڕی فەرمی (حیزبی دێموکراتی کوردستان)
ڕێکەوت: 23-07-2021
دژایەتی لەگەڵ تێرۆریزم
“ئەو بزووتنەوانەی بە ڕێگای دێموکراتیدا دەڕۆن و لایەنگری و پشتیوا
📖 لە کانیی بیری قاسملووەوە
📖 ئەو “هەژار”ەی من ناسیومە
بابەت: یاداشت
نووسین: عەبدوڵڵا حەسەن زادە
(بۆ یادی 100 ساڵەی لەدایک بوونی عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی)
ئەم کاتە باش!
داوام لێ کرا لە بەرنامەی یادی سەدساڵەی لەدایکبوونی هەژاردا بەشدار بم و بابەتێک پێشک
📖 ئەو “هەژار”ەی من ناسیومە
👫 عومەر فەقێ پوور
ناو: عومەر
ناوی باوک:فەقێ پوور
شوێنی لەدایکبوون: شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ژیاننامە
زیندانییەکی سیاسی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵی 2000 بە تۆمەتی ئەندامێتی حیزبی دێموکراتی کوردس
👫 عومەر فەقێ پوور
👫 خالید فەرەیدونی
ناو:خالید
ناوی باوک: فەرەیدونی
شوێنی لەدایکبوون: شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ژیاننامە
زیندانییەکی سیاسی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵی 2000 بە تۆمەتی ئەندامێتی حیزبی دێموکراتی کورد
👫 خالید فەرەیدونی
📷 ئەحمەد هەردی، ناسری ڕەزازی و کامەران موکری
شوێن: شاری سلێمانی
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە : نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (1- ئەحمەد هەردی شاعیر،
2-ناسری ڕەزازی گۆرانیبێژ، 3-کامەران موکری شاعیر).
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
[1]
📷 ئەحمەد هەردی، ناسری ڕەزازی و کامەران موکری
👫 دیمەن بایزیدی
ناو: دیمەن
نازناو: بایەزیدی
ناوی باوک: ئەحمەد
رۆژی کۆچی دوایی: 11-12-2021
شوێنی لەدایکبوون: شاری مەهابادێ رۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی: شاری مەهابادێ رۆژهەڵاتی کوردستان
ساڵی لە دایکبوون:
👫 دیمەن بایزیدی
📷 وێنە و پێناس
لافاوەکەی گەڕەکی تەیراوەی ه...
💎 شوێنەوار و کۆنینە
چوار تاقان
👫 کەسایەتییەکان
زەهرا سابری
👫 کەسایەتییەکان
سەحەر ڕەزایی
📊 ئامار و راپرسی
ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاریەک...
📖 کورد لە جەنگی عێراق و ئێراندا چی بۆمایەوە؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

کورد لە جەنگی عێراق و ئێراندا چی بۆمایەوە؟
پەیسەر پرێس
جەنگێک قوتابی لەناو پۆلی قوتابخانەکەی دەهێنایە دەرەوەو ڕەوانەی بەرەکانی جەنگی دەکرد، کاتێک دەگەڕایەوە لەبری قەڵەم و کتێب و جانتاکەی چەک و فیشەکی پێبوو، لەناو بازاڕەکاندا گەنجێک ڕەشبگیر دەکراو و ئێوارنێک تەرمەکەیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکەوە دەهێنایەوە بەردەرگا، ژنێک لە چاوەڕوانی هاتنەوەی هاوسەرەکەیدا شەوڕۆژی دەخستە سەریەک و تا ئێستەش نەگەڕاوەتەوە، هەبوو لەناو ئاوی دەریادا کوژراو بوو بە خۆراکی ماسی، هەشبوو لەناو کێڵگەی میندا بەجێماو تا (ئێسک)ەکانیشی نەپورتوکا کەس نەیوێرا بچێت و بیهێنێتەوە..
چیرۆکەکانی جەنگ ئەوەندە زۆرن کۆتاییان نایەت، لە هەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە لەناو جەنگدا شتێک نامێنێتەوە ناوی مرۆڤ و بەهاکانی بێت، شتێک نیە ناوی زەردەخەنەو خۆشیەکانی ژیان بێت، هەموو جێگەیەک تارمایی مردن و هەڕەشەکانی لەناوچوون وەکو سێبەر بە شوێنتەوەیە.
جەنگە هەشت ساڵیەکەی نێوان عێراق و ئێران 1980/1988 لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە جەنگی یەکەمی کەنداو ناسراوە، عێراقیش پێی دەگوت -قادسیەی سەدام- و ئێرانیش ناوی نابوو -شەڕی بەرگریی پیرۆز-. شەڕێک بوو لە دوای شەڕی ڤێتنام لە دژی ئەمەریکا لەسەدەی بیستەمدا بە دووەم درێژترین شەڕ تۆمارکراوە.
ئەگەر دوور نەکەوینەوە بۆ ناکۆکیەکانی نێوان عێراق و ئێران لەسەرەتای ناکۆکیەکانی سەفەوی و عوسمانیەکاندا ئەوا لە مێژووی نزیکدا بەرلەوەی ئەو شەڕە دەستپێبکات عێراق و ئێران ناکۆکیی درێژخایەنیان هەبوو لە سەر سنوورەکانی نێوانیان بە تایبەتی ئاوی شەتولعەرەب، هۆکاری تەقینەوەشی لەوکاتەدا تۆمەتبارکردنی ئێران بوو لەلایەن عێراقەوە بە هەوڵدان بۆ هەناردەکرنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ عێراق و وڵاتانی دیکە، کە تەنها ساڵێک بوو ئەو شۆڕشە حوکمی تارانی گرتبووە دەست.
بەرپرسێکی باڵای عەرەبستانی سعودیە لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: هەموومان دەزانین کە سەددام بە مانای وشە فەرمانڕەوایەکی تاوانبار و خوێنڕێژ بوو، بەڵام ئەوە خومەینی بوو، کە لە وتارێکدا ڕایگەیاند، یەکەم جار عێراق ئازاد دەکات، دوای ئەوە ڕوو دەکاتە وڵاتانی کەنداو و بە زەبری هێز ڕزگاریان دەکات.
هۆکارەکانی جەنگەکە:
1-پێش لە جەنگەکە ناکۆکی کەسێتی لە نێوان سەدام حسین سەرۆک کۆماری عێراق و ئایەتوڵاخومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ئارادا هەبوو، کە هەندێک بۆ ئەوەی دەگەڕێننەوە کە سەدام حسین چەند مانگێک دەبوو لە جێگری سەرۆک کۆمارییەوەی ببوە سەرۆک کۆماری عێراق و لەناخی خۆشیدا دەیویست ڕۆڵی جەمال عەبدولناصری سەرۆکی پێشووتری میسر بگێڕێتەوە کە وەک باوکی رۆحی عەرەبەکان وابوو، ئەو بانگەشەی بۆ ئومەی عەرەبی دەکردو خۆی وانیشان دەدا کە خەمی هەموو وڵاتانی عەرەب وەک یەک دەخوات. سەدام حسین یش دەیویست خۆی بە براگەورەی هەموو وڵاتانی عەرەب دابنێت، بەڵام دوای چەند مانگێک لە سەرۆک کۆمارییەکەی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران ڕویدا و هێندەی پێینەچوو بە هۆی ئەو شەڕەوە ئەو خەونە لەبارچوو. لە کاتێکدا کە خومەینی لە وتارێکدا سەدام حسیەنی بە مەترسی لە سەر ناوچەکە دەزانی.
2-جیاوازی ئایدۆلۆژی و بیروڕیان لەسەر کۆمەلێک کێشەی وەک (سنوەرکانیان کە پاشخانی مێژوویی هەبوو هەر لەو پێناوەشدا چەندین ڕێکەوتنیان واژۆکردبوو کە دیارترینیان ڕێکەوتنی 1975-03-06ی جەزائیرە لە نێوان ئەو دوووڵاتەدا) دوای ئەوەش تێڕوانینیان بۆ ئیسلام دوو تێڕوانینی جیاوازبوو، سەدام دەیوست ئیسلام وەک کەلتوورێکی عەرەبی بۆ خۆی بەکاربهێنێت و خومەینیش دەیویست ڕابەرایەتی موسڵمانانی جیهان بەدەستەوە بگرێت. سەدام سونە مەزهەب و خومەینیش شێعە مەزهەب، بێگومان ناکۆکی نێوان ئەو دوو مەزهەبەش سەدان ساڵە درێژەی هەیەو تا ئێستەش بەردەوامەو کاریگەریی خۆی هەیە.
3-ئاڵۆزی ناوچەکە یەکێکی تر بوو لەو هۆکارانە کە سەدام لەوە دەترسا عێراقیش بگرێتەوە، لەوانەش کودەتاکەی کەنعان ئیڤرین لە تورکیا، شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران سەرجەم وڵاتی گرتبوویەوەو جۆرێکی لە گۆڕانکاریی ڕیشەیی دروست کردبوو. ئەمانەش مەترسی گەورەیان لەسەر سنورەکان بۆ عێراق دروست دەکرد، بەتایبەتی ئێران کە خومەینی لە بیری ئەوەدا بوو ئەو شۆڕشە لە سنورەکانی خۆی بباتە دەرەوەو یەکەم وڵاتی دراوسێشی عێراق بوو، ئەو لەوە دەترسا کە دەست لەگەڵ شێعەکانی عێراق تێکەڵ بکات و بەڕەکەی لەبنپێ دەربهێنن. لە هەمان کاتیشدا لە رۆژئاوای عێراقیشەوە وڵاتی سوریا هەبوو کە پشتیوانی تەواوەتی لە ئێران و شۆڕشەکەی دەکرد و هاوپەیمانی تەواوەتی ئێران بوو بۆئەوەی فشاریش لە سەر ئەو وڵاتەش دروست بکات، هەربۆیە پێشبینی عێراق راست دەرچوو لە ساڵی 1982 یەکێک لە بۆرییە نەوتیەکانی عێراقی داخست کە لە سوریاوە تێپەڕیدەکرد. ناردنە دەرەوەی شۆڕش دروشمێکی دیاری شۆڕشی ئێران بوو کە لە هەمان کاتدا لەناو لوبنان و یەمەن و هەندێک وڵاتی دیکەی عەرەبیدا ڕەنگی دابوویەوە بەتایبەتی لیبیاکەی موعەمەر قەزافی، کە ئەویش خۆی بە جێگرەوەی جەمال عەبدولناصری لە مێشکدا هەبوو. هەرەوەها زۆرێک لە بزوتنەوەی ئیسلامیەکان چوونە ژێر ئەو کاریگەرییەو ئەمەش ئەوەندەی تر ترسی لای سەدام حسین دروستکرد هەربۆیە بیری لەوە کردەوە ڕایبگرێت.
4-وڵاتانی عەرەبی دنەی سەدام حسین و ڕژێمەکەیان دەدا تا ببێتە بەربەست لەبەردەم ئەو شۆڕشەدا، بەتایبەتی عەرەبستانی سعودیەو کوەیت، ئەوان بە هەموو جۆرێک هاوکاری سەدامیان دەکرد و سەدامیش وڵاتەکەی ناونابوو (دەرگای رۆژهەڵاتی وڵاتانی عەرەب) سەدام هەموو جارێک دەیگوت ئەگەر عێراق بکەوێت دەرگای رۆژهەڵاتی عەرەب دەشکێت.
5-هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ڕێکەوتنەکانی نێوان –شای ئێران- و ئەمەریکاو ئیسرائل و ناوهێنانیان بە شەیتانی گەورە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لە لایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی لە عێراق بکرێت و ڕێگە بۆ ئەو شەڕە خۆشبکرێت. بارەگا فەرمی ئیسرائیلی دایە نوێنەری فەلەستینیەکان و بە ئەمەریکاشی دەگوت شەیتانی گەورەو دەیگوت دەبێت ئیسرائیل لەسەر لاپەڕەکانی رۆژگار بسڕینەوە.
6-هەردولا بە شێوەی کرداریی کاریان بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتن نامەی جەزائیری 1975-03-06 دەکرد، لەڕێگەی ئێرانەوە هانی هێزە کوردیەکانیان دەدا گەشە بکەن و بچنەوە ناو خاکی عێراق و چالاکی ئەنجام بدەن، لەلایەکی دیکەشەوە عێراقیش هێزەکانی موجاهیدینی خەلقی ئێرانی پڕچەک دەکرد و میدیای زەبەلاحی بۆ دادەمەزراندن و دەیناردنەوە بۆ ناو خاکی ئێران و لە هەمان کاتیشدا هێزە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانیشی پرچەک دەکرد و لەڕێگەی ئەوانەوە چەندین کاری سەربازی دەکرا.
شەڕەکە چاوەڕێی تەقاندنی فیشەکێک بوو:
هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵگیرسانی شەڕەکە پێگەشتبوو، وەک دەگوترێت شەڕ گەشتوبووە بەردەرگای هەردولا، هەردوکیشیان ئامادەکارییە هەمە لایەنەکانیان خستبووە گەڕ، لەگەڵ یەکەم کڵپەی شەڕەکە، عێراق ئێرانی بەوە تاوانبار دەکرد کە لە 4 ی ئەیلولی 1980 دا هێرشی کردوەتە سەر ناوچەکانی خانەقینخانەقین و مەندەلی، هەروەها عێراق هەوڵی تیرۆرکردنی تاریق عەزیزی وەزیری دەرەوەی دایە پاڵ ئێرانیەکان لە ساڵی 1980دا، هەبۆیە لە 1980-09-17 سەدام حسین بە فەرمی و یەکلایەنە ڕێکەوتنی جەزائیری1975 ی هەڵوەشاندەوە کە بە(ڕێکەوتنی دراوسێی چاک) ناسرابوو. یەکێک لە خاڵەکانی ئەو ڕێکەوتن نامەیەش لەسەر (شەتولعەرەب)و دورگەکانی (تونبی گەورە) و (تونبی بچووک)ە کە خاوەندارێتیەکەیان بدرێتە ئێران، لەبەرامبەر ئەوەدا ئێران پشت لە شۆڕشی کورد بکات و نەهێڵێت لە سنورەکانی باکووری عێراقەوە کێشەی بۆ دروست بکەن، هەربۆیە لەو ڕۆژەدا سەدام حسین بە ئاشکرا گوتی : شەتولعەرەب مافی وڵاتی عێراقە، ئەگەر لە قۆناغێکدا دانمان پێدا نابێت بدرێتە ئێران ئەوا لە ئەمڕۆوە ڕایدەگەیەنین کە خاکی عێراقە. ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی ئێرانیەکان و ڕەتیان کردەوە کە شەتولعەرەب خاکی عێراق بێت.
لە دووکەڵەوە بۆ ئاگری شەڕ:
هەربۆیە دوو رۆژ دوای ئەو بڕیارەی سەدام حسین تۆپخانەکانی ئێران کەوتنە بۆردومانکردنی سنورەکانی عێراق لە شەتولعەرەب و سەرجەم دامەزراوە ئابوریەکانی کردە ئامانج. سێ رۆژ دوای ئەوە عێراق کەوتە پەلاماردانی زەمینی و لەبەرەی ناوەڕاستەوە (قەسری شیربن و مەهران و موسیان) و لەباشوریشەوە هێزە پیادەکانیان ڕوباری(کارون)یان تێپەڕاند و بەرەو ئابادان ملیاننا. جەنگەکان قوربانی گەورەیان لێدەکەوتەوەو تا دەهات ئاگری جەنگ زیاتر کڵپەی دەسەند تا لە 1980-10-24 دا شاری خوڕەمشەهریان کۆنترۆڵکرد. کاتێک عێراق دەستی بەسەر ناوچەیەکی زۆری ئێراندا گرتبوو، بەشێکی زۆری کانەنەوتەکانی ئێرانی کەوتبووە دەست، داوای ئاگربەستی کرد، لە لایەک بۆ ئەوەی هۆشێکی زیاتر بەسەر سوپاکەیدا بێتەوەو لە لایەکی دیکەشەوە، لەناوچەدا جێگیر ببێت. بەڵام کاتێک سوپای عێراق لە شاری (دیزفول)ی ئێرانی تێکشکان و زیانی گەورەیان بەرکەوت، ئەم شکستە وایکرد لە ساڵی 1982 و بە چەند قۆناغێک هێزەکانی عێراق پاشەکشەیان کردەوە بۆ ناوخاکی عێراق، لێرەوە قۆناغی دووەمی جەنگەکە دەست پێدەکات کە دەبوو عێراق بچێتە قۆناغی بەرگریکردن لە سنورەکانی خۆی، چوون لە لایەک ئێران هۆشێکی هاتبویەوە بە بەردا و زیاتر خۆی ڕێکخستبویەوەو لە لایەکی دیکەشەوە توانیبووی هەستی مەزهەبی و ئاینی زۆرینەی خەڵکی وڵاتەکەی بجوڵێنێت و بیانباتە بەرەکانی جەنگ، هەروەها عێراقیش گەشتبوویە ئەو بڕوایەی ئێران ئەو تیکە چەورەش نیە کە بتوانێت بە یەکجار قووتی بدات.
ئەمەریکا دژایەتی ڕاگەیاند:
گەرچی کێشەی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی شۆڕشی ئێران و دواجاریش لە 1981 دا بە کێشەی بارمتەگیراوەکانی ناو کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە تاران زیاتر ئاڵۆزی کەوتە نێوانیان بەڵام لە سەرەتای ساڵی 1983 ئەمەریکا بڕیاریدا خۆی و هەموو هاوپەیمانەکانی چەک بە ئێران نەفرۆشن و بە پێچەوانەوە هاوکاری عێراق بکەن تا پێیان دەکرێت. لەبەر ئەوەی کە ئێران بە تەواوی کەوتبوویە دژایەتیکردنی ئەمەریکیەکان و گەوەرترین هاوپەیمانی لەناوچەکەدا کە خۆی لە ئیسرائیل دا دەبینییەوە.
لە وشکانییەوە بەرەو دەریا:
یەکێکی دیکە لە قۆناغەکانی ئەو جەنگە گواستنەوەیەتی لە وشکانیەوە بۆ قوڵاییەکانی دەریا، هەربۆیە لە ساڵی 1984 ەوە جەنگی کەشتیگەلی دەریایی دەستیانپێکرد، دەستپێکردنی ئەو جەنگە کە سنورەکانی دەکەوتنە ئاوەکانی کەنداوی(عەرەبی) یان (فارسی)و ئەوەش بووە هۆی نیگەرانی ئەو وڵات و کۆمپانیایانەی بازرگانی نەوت و بابەتەکانی دیکەیان لەو ناوچەیەدا دەکرد، هەربۆیە ناچار بوون سنورێک بۆ جەنگەکە دابنێن و هەندێکجاریش چاو سوور بکەنەوەو هەڕەشە بکەن. لە نێوان ساڵانی 1985/1986 زۆرینەی فشاری جەنگەکە لەسەر کەنداو و ڕووبەرە ئاویەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا بوو، بۆیە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژێر فشاری وڵاتە هەمیشەییەکانی ئەندامدا ناچار بوون سنوو بۆ ئەو جۆرە جەنگە دابنێن.
موشەک و شەڕی شارەکان:
لە دوا پێشکەوتنی شەڕەکە بەکارهێنانی مووشەکی زەبەلاح و دوور هاوێژ بوو کە یەکەمجار لە لایەن عێراقەوە دەستیپێکرد و یەکەم ئەزموونی مووشەکەی (سکۆد B) بوو کە عێراق خۆی بەگەورەیی لێی نوسیبوو (صاروخ الحسین) و ئاڕاستەی شارە گەورەکانی دەکرد و دانیشتوان و خەڵکی سڤیلی لە ناوەندی پارێزگاکاندا دەکردە ئامانج، لەناوئەو هێرشانەدا موشەکی (زەمین بە زەمین)ی ئاڕاستەی هەردوو گەورە شاری (قوم و تاران)یش کرد کە ژمارەی موشەکە بەکارهاتوەکانی عێراق بریتی بوون لە 519. لە بەرامبەر ئەوەدا ئێران جەنگی زەمینی لە باشووری وڵاتەوە گواستەوە بۆ باکووری رۆژئاوای و لە مانگی 3-1988 دا شاری هەڵەبجەهەڵەبجە و دەوروبەری کۆنترۆڵکرد.
ئەوهێزانەی لە ساڵی 1980 بەشدارییان لە جەنگەکەدا کردبوو لەم وێنەیەدا ڕوون کراوەتەوە.
عێراق کە خاوەنی 37 ملیارد دۆلار پارەی یەدەک بوو، کە لە جەنگەکە هاتەدەر لە 50 بۆ 80 ملیارد دۆلار قەرزدار بوو بوو.حاڵی ئێرانیش هیچ لەوە باشتر نەبوو.
بە پێی ئامارە فەرمیەکانی ئێران زیانەکانی وڵاتەکەیان بەم شێویەبووە:
172056 چەکداری جۆراوجۆر لەبەرەکانی جەنگ کوژراون، لە کاتێکدا 15959 کەس خەڵکی سڤیل لەناو گوند و شارەکانداو لەکاتی کاری رۆژانەیاندا کوژراون. 3828 مامۆستای قوتابخانە، 36167 قوتابی لە قۆناغەجیاوازەکانی خوێندن دا و ئەرتەشیەکان 48 هەزار کەس و بەسیجیەکانیش 85222 یان کوژراون. 44% ی کوژراوەکانی ئێران تەمەنیان لە نێون 16 بۆ 22 ساڵیدا بووە، هەر بەپێی ئامارەکانی ئێران 4363 ژنی پەرستارو پزیشک کوژراون کە زۆرینەیان لە بۆمبارانی شارەکاندا کوژراون. 320 هەزار کەس کەم ئەندام بوون و لەگەڵ ئەوەشدا 100 هەزار برینداری چەکی کیمیاوی هەبوون کە 8 هەزاریان حاڵیان زۆر خراپ بووەو ژمارەیەکیشیان تا ئێستەش ماون و چارەسەر وەردەگرن. چوون ئەو میدیا فەرمیەکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن کە سوپای عێراق 3500 جار بە ئەندازەی جۆراوجۆر گازی کیمیاوی لە دژی سوپا و خەڵکی وڵاتەکەی بەکارهێناوە تەنها لە رۆژئاوای پارێزگای ئیلامئیلام لەناوچەی (هەلالە و نەی) نزیکەی 100 هەزار قوربانی لێکەوتوەتەوە لە نێوان بریندار و کوژراودا.
کورد لە هاوکێشەی شەڕەکەدا:
ئێران لە سەرەتای شۆڕشەوە 1979 پەیمانی زۆری بە کوردەکانی وڵاتەکەی دا کە کێشەیان چارەسەربکات و بە هاوبەشی لە حکومەتی نوێدا بمێننەوە، بەڵام ساڵێکی پێنەچوو هەموو شتێک پێچەوانە بوویەوەو ئەوەی کە حساب بێت بۆ کوردەکانیان نەدەکرد. عێراقیش لەدەیان دانوستان و گفتوگۆی چارەسەری کێشەی باشووردا شکستی هێنابوو، بۆیە کێشەی کورد لە هەردوو وڵاتدا بە کێشەیەکی زیندووی بەردەوام دەهاتە ئەژمار.
کاریگەرییەکانی لەسەر کوردستان:
کوردستان کە بەشی رۆژهەڵاتی بەر وڵاتی ئێران و باشوورەکەشی بەر وڵاتی عێراق دەکەوێت، سنووری ئەو دووڵاتە بە ئەندازەی سنووری نێوان هەردوو پارچەی کوردستانە کە لەڕووی عێراقەوە لە (مەندەلی)یەوە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتەوە کۆتا سنورەکانی کوردستان لە باکووری رۆژئاوای ورمێورمێ.. هەربۆیە زیانێکی گەورەی بەر هەردوو بەشی رۆژهەڵات و باشوور کەوت، چ لەڕووی مرۆیی یان ژینگەیی و لەبەر یەکهەڵوەشانی ژێرخانی ئابووری و ئەو ژمارە دامەزراوەیەی کەلە کوردستان هەبوون.
کوژرانی ڕۆڵەی کورد:
لە هەردوو بەشی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، زیانێکی زۆر لەکورد کەوت، چونکە بەشێکی زۆری شەڕەکان لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان روویاندا تاڕادەیەکی زۆر گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی دەسەڵات بوو بۆ هەردولایان، جیا لەوەش وێرانکردن و سوتاندنی هەزاران گوند و گیان لەدەستدانی هەزاران سەربازی کورد کە لەریزەکانی هەر دوو سوپای عێراق وئێراندابوو زیانی ڕاستەوخۆی ئەو جەنگەبوو.
کیمیابارانی سەردەشتسەردەشت و هەڵەبجە:
لە هەمووی جەرگبڕتر کیمیابارانکردنی هەردووشاری سەردەشت وهەڵەبجە بوو لەلایەن عێراقەوە. بەهۆی ئەم جەنگەوە ئابووریی هەردوو وڵات زیانێکی زۆریان بەرکەوت، لەو شەڕەدا نزیکەی نیو ملیۆن سەربازی هەردوولا کوژران و نزیکەی هەمان ژمارەش لە هاووڵاتیانی مەدەنی کوژران. بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن فڕۆکەکانی عێراقەوە لە 28/6/1987 لە دژی هاوڵاتیانی سەردەشت و گوندی (ڕەشە هەرمێیان)ی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئەنجامدا بووە هۆی شەهید بوونی 130 هاوڵاتی سڤیل و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی کورد و پاشان لە 16/3/1988 ی شاری هەڵەبجەو خورماڵ و دەورو بەر بەر هێرشی فڕۆکەکانی عێراق کەوتن و بووەهۆی شەهیدبوونی نزیکەی 5 هەزار هاوڵاتی و بریندار بوونی سەدان کەسی دیکە، کە تا ئێستەش ژمارەیەکیان بەدەست ئێش و ئازارەوە گوزەرانیان تاڵ بووە.
وێرانبوونی شارە کوردستانیەکان:
وێرانبوونی شارە سنوریەکانی هەردوولا لە رۆژهەڵات لە شارەکانی قەسری شیرینەوە بیگرە تا دەگاتەوە پیرانشارپیرانشارو لە باشووری کوردستانیش لە مەندەلی و خانەقینەوە بیگرە تا دەگاتەوە سنورەکانی حاجی هۆمەران هەموو شارو گوندی سنورەکان وێران بوون و بەشێک لەو شارانەش تەخت بوون لەنمونەکانی شاری مەریوانمەریوان و سەردەشت لەرۆژهەڵات و سەیدسادەق و قەڵادزێقەڵادزێش لە باشوور کە بە پێی ئامارەکان زیاتر لە 50 شارو شارۆچکە وێران بوون و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
شاربەدەرکردنی کوردانی فەیلی:
لە ناو تەپوتۆزی ئەم جەنگەدا کورد زیانی گیانی و ماڵی گەورەی بەرکەوت، هەرلەسەرەتاوە کوردانی فەیلی بەر پەلامار کەوتن و کۆمەڵکوژو وڵات بەدەرکران وهەموو موڵک وسامانیان دەستی بەسەرداگیرا، بەپێی هەندێک سەرچاوەی نافەرمی نزیکەی 200 دوسەهەزار بوونەتە قوربانی.
ئەنفال و...
لەساڵی 1983 بارزانیەکان کەوتنە بەرپەلامارو بەبیانوی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی بەشداری بەرەی جەنگی حاجی ئۆمەران- گردەمەندی کردووە لە پەنای سوپای ئێراندا دژ بە سوپای عێراق، 8000 هەشت هەزار پیاوی بارزانی لەتەمەنی 12 ساڵیەوە بۆ 70 ساڵی دەستگیر و ئەنفالکران و دواتر سەدام حوسین لە شاشەی تەلەفزیون لەبارەی چارەنوسیانەوە بەراشکاوی گوتی خیانەتیان کردووەو ناردمانن بۆدوزەخ، ئەمەش پەیامێکی رونی کوشتنیان بوو، لەدوای ڕوخاندنی حکومەتی بەعسیەکاندا لەبەلگەنامەکانی حزب ودەوڵەتدا دەرکەوت هەموویان لە بیابانەکانی خواروی عێراق گوللەباران کراون نزیکەی 503 کەسیان لە شەترەو شەنافیە دۆزرانەوە. 16ی نیسانی ساڵی 1987 هەردوو گوندی بالیسان و شێخ وەسانان پێکەوەو لەیەککاتدا لە لایەن سوپای عێراقەوە پەلاماردران و بەچەکی کیمیایی لێیان دراو بەهۆی گازەوە کۆمەڵکوژی وبرینداری لێکەوتەوەو دواتریش بریندارەکان بێ سەروشوێنکران ونزیکەی 25 پیاوو منداڵ لەدوای ڕاپەرینی ساڵی 1991 لە نزیکەی کارگەی قیری شاری هەولێرهەولێر روفاتەکانیان دۆزرانەوەو پێنج کەسێکیشیان لە نزیک کارگەی قیری شارۆچکەی خەلیفان دۆزرانەوەو ئەوانەی ترهەتا ئێستا بێ سەروشوێنن.
سەرەڕای پەلاماردانی ناوچەکانی سەرگەڵو، کەناروێ، قەرەداغ و گەرمیانگەرمیان بەشێوەیەکی گشتی وئەنجامدانی چەند قۆناغێکی ئەنفالی کوردان.
دوژمنێکی بەردوام:
مین یەکێکی دیکەیە لەو کێشە گەورانەی کە لەئەنجامی ئەو جەنگەوە بۆ کوردستان جێماوە، بەپێی ئاماری لایەنە بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین (3149) کێڵگەی بە مین چێنراو لەدوای تەواو بوونی جەنگ لە کوردستان بوونیان هەبووە، کە مەزەندە کراوە نزیکەی 10 ملێۆن مین لە سەر سنوەرکانی نێوان هەردوو بەشی کوردستان بەجێ مابن و لە دوای تەواو بوونی ئەو جەنگەو بەتایبەتی لە دوای ڕاپەڕینی 1991 ەوە تا ئێستەش خەڵک دەبنە قوربانی و بەسەدان کەس لە هاوڵاتیانی کوردی هەردوو پارچەکەی کوردستانی شەهید کردووەو بەهەزاران هاوڵاتی دیکەشی کەم ئەندام کردووەو لە هەندێک ناوچە دوای ڕاوەستانی جەنگ کە 31 ساڵ تێدەپەڕێت، هێشتا مەترسی مین لەسەر هاوڵاتیانی هەندێک ناوچەی کوردستان هەرماوە.
کۆچ و گواستنەوەی بەزۆر:
لەئەنجامی ئەو جەنگەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کوردی هەردوولا ناچار بە کۆچکردن بوون، هەروەها دروستکردنی ناوچەی قەدەغەکراوی جەنگی زیانی گەورەی بەر هەردوو پارچەی کوردستان گەیاندووە، بەتایبەتی لەباشووری کوردستان بە دروستکردنی ئۆردوگا زۆرەملێ، سەرانسەری کوردستان زیانی گەورەی بە کورد لە هەموو ڕوویەکەوە گەیاندووە کە دیارترینیان لە قاڵبدانی چالاکیەکانی پێشمەرگەبوو.
کارەساتی دەروونی جەنگ:
لە ڕووی دەرونییەوە جەنگی هەشت ساڵە کێشەی گەورەی بۆ کوردستانیان و ناوچەکە دروستکردووە، چوون جەنگەکە بووە هۆی تێکدانی باری ئاسایشی ژیان و ئاسایشی خۆراک و هەڕەشەی مردنی رۆژانە، هەتیوو کەوتن و بێوەژن کەوتنی دەیان هەزار کەس، دڵنیا نەبوونی هیچ کەس لەژیان و مان و مردنی خۆی. جگە لەکەمئەندامیەکی زۆر و بێ لانەو خانووی هەزاران هاوڵاتی کوردستان.
زیانەکانی ژینگە:
کوردستان ناوچەیەکی شاخاوی ڕازاوە بە دارستان و ڕووبەری زۆری سەوزاییە، ژینگەیەکی لەبارو جوانی ئەوتۆی هەبووە کە سەدام حسین لە سەری ڕەش و لەو شوێنەی کە ئێستە بارەگای مەسعودبارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی لێیە، کۆشکی هاوینەی سەرۆکایەتی خۆی لێ بونیاد بنێت و بەکوردستان بڵێت (بەهەشتی خودا لەسەر زەوی)، بەڵام بە هۆی ئەو جەنگەوە بەهەزاران هێکتار باخ و دارستانی سروشتی سوتان و لەناوچوون، سەدان کانی و سەرچاوەی ئاوی کوێرکرانەوە، بەشێکیان لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە بەکۆنکرێت داپۆشران و بەشێکی تریشی پڕکرانەوەو هەندێکیشیان دەرمان و ژەهری کوشندەیان تێکرا. زۆرینەی ڕەهای ئاژەڵە کێویەکان لەناوچوون، یان ناچار بە (ڕەو)کران بۆ ناوچە هەرە دوورەکان، ئەم زیانە گەورەیە لە ژینگەی کوردستان دوای 31 ساڵ لەکۆتایی جەنگەکە تائێستەش نەهاتووەتەوە سەر خۆی.
خیانەت و دروستبوونی جاش:
دەرکەوتنی جاش و موستەشاروخەڵکی سیخوڕ لەهەردوو بەری کوردستان، یەکێک بوو لە گۆڕانکارییی خراپەکان کە تا ئێستەش کاریگەری ماوەو بووەتە هۆکاری سەرەکی ڕوداوە ناخۆشەکان، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە سیخوڕو دارودەستەی هەردوو دسەڵاتداری داگیرکەر زۆر ببن و نەک هەر شەرم نەکەن و هەست بەتاوان و خیانەت نەکەن، بەڵکو خۆیانی پێوە بابدەن و بە شێوەیەک لە شێوەکان بە شانازیشی بزانن. هەرچەندە بەبڕیاری (بەرەی کوردستانی) جاش و موستەشارەکانی باشوور ل 1991 بەر لێبوردن کەوتن، بەڵام دیاردەی جاش تا 2003 ش هەر مابوویەوەو کاری خۆیان هەردەکردو لە خزمەتی ڕژێمی پێشووی عێراقدا بوون، دوای 31 ساڵ لە کۆتایی هاتنی ئەو جەنگە لە بەشی رۆژهەڵاتی کوردستان دیاردەی جاشایەتی بەردەوامەو بگرە لە برەویشدایەو بەشێک لە هۆکارەکانی کێشەی حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵات چ لەناوەو چ لە دەرەوەش دەگەڕێتەوە بۆ جاش و سیخوڕەکانی کۆماری ئیسلامی.
دیوێکی دیکەی جەنگ:
سەرەڕای هەموو ئەو خراپیانەی کەلەئەنجامی شەڕەکە کەوتەوە ئەو جەنگە سوودی گەورەی هەبووە بۆ کوردستان، بەڵام بەشێوەیەکی ستراتیژی و گرنگ:-
1-هەڵوەشاندنەوەو کارپێنەکردنی ڕێکەوتن نامەی جەزائیری 1975-03-06 بوو کەتەوەری سەرەکی ئەو ڕێکەوتنە بریتی بوو لەتوانەوەو نەهێشتنی شۆڕشی کورد، لەئەنجامی ئەو ڕێکەوتنە شۆڕشی ئەیلوول شکستی هێناو بەشێک لەکورد بە(نسکۆ) و بەشەکەی دیکەی بە (ئاشبەتاڵ)ناوی دەبەن. دوای ڕاوەستانی ئەو جەنگە کوردستان لە هەردوو دیوەکەیەوە بەرەو بوژانەوەیەکی باش رۆشت و حاڵی لەسەردەمی جەنگ زۆر باشتر بوو.
2-هەروڵاتێکیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان پشتیوانی زۆریان لە حیزبە کوردیەکانی وڵاتی بەرامبەر دەکرد، هەربۆ نموونە عێراق پشتیوانی زۆری لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و خەبات و چەند حیزبێکی دیکە دەکردو ئێرانیش پشتیوانی لە هێزە کوردیەکانی وەک (پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق) و (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) و (بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان- عێراق)و (حیزبی سۆسیالست)و چەندین حیزبی دیکە دەکرد، هەردوولایان بۆ مەرامی خۆیان (زۆر و کەم) بەکاریان دەهێنان، وەک شارەزایان باسی دەکەن سەرەڕای دیوە نەرێنی و خراپەکانی ئەوەش هەلێک بوو بۆ مانەوەی کوردو تەجاوەزکردنی ئەو دۆخە نالەبارە کەلەدەسەڵاتی کورددا نەبوو، چوون لەناو ئەو هەموو ئاگربارانەدا کورد توانییان بمێننەوەو درێژە بە خەبات بدەن.
3-جەنگی عێراق - ئێران زۆر هاوکێشەی سیاسیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕی و یەکێک لەهۆکارە گرنگەکان بوو بۆ روودانی جەنگی دووەمی کەنداو 1991 کەبە (گەردەلوولی بیابان) ناسراوەو بووەتە هۆی لە قاڵبدان و سنووردارکردنی تواناکانی سوپای عێراق و نەمانی دەسەڵاتی ناوەند بەسەر بەشێکی زۆری خاکی عێراق لە باکوور و باشووری عێراق، پاشان ڕودانی ڕاپەڕینی کوردستان لە بەهاری 1991 و لێکەوتەکانی ئەو گۆڕانکارییانە لەناوچەکەدا بوونەتە سەرەتایەکی باش بۆ گۆڕانکاریی لە ژیانی کوردەکانی هەردوو پارچەی کوردستان، بەتایبەتی سەرەتایەکی باش بوو بۆ دروستبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان(سەرەڕای هەموو کەم و کوڕیەکان).
هەرچەندە جەنگ بۆ ماوەی هەشت ساڵ هەردوو وڵاتی نیگەران و پەشێوو نابووت کردبوو، توانا سەربازی و ئابوری و ئەمنیەکانی بەچۆکدا هێنابوون، چەندین جار ئاگربەستی تاک لایەنە ڕادەگەیەنراو ئەوی دیکە قبووڵی نەبوو، وەفدی وڵاتان و ڕێکخراوو کەسایەتیە دیارەکانی جیهان یەکی چەند جارێک بەختی خۆیان بۆ ڕاوەستانی جەنگ تاقیکردەوە بەڵام هەموویان بێوەڵام مانەوە.
لە ساڵی1987دا نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاری 598ی دەرکرد وتا ساڵی 1988 نەهاتە بواری جێبەجێکردن، لە رۆژی 1988-08-08 بە ڕەزامەندی هەردولا جەنگەکە ڕاوەستاو بۆ ڕێکخستنەوەکانی سنوور گەڕانەوە سەر ڕێکەوتن نامەی 1975-03-06ی جەزائیری نێوانیان، پرۆسەی ئاسایی کردنەوە لە هەموو بوارەکاندا دەستیان پێکرد و تا ساڵی 2003 ش گۆڕینەوەی دیلی هەردوولا بەردەوام بوو. ڕێبەری ئێران کە زۆرینەی جارەکان ڕاوەستاندنی جەنگی ڕەتدەکردەوە لەسەر تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی گوتی : ئەگەر وەستانی جەنگ خواردنەوەی پیاڵەیەک ژەهر بێت من دەیخۆمەوە. جەنگەکە بە جۆرووک کۆتایی پێهات کە هیچ لایەک براوە یان دۆڕاوە نەبوون. هەرچەندە هەردولا خۆیان بەر براوەش زانیبێت..
ئەوەی جێگەی سەرنجە: سەرەتای جەنگەکە بە هەڵوەشانەوەی ڕێکەوتن نامەی جەزائیری نێوان هەردوو وڵات دەستی پێکرد و کۆتاییەکەشی بە گەڕانەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنە کۆتایی هات، ئیتر ماڵوێرانی هاوڵاتیان و لەناودانی ئابوری و ئاسایشی وڵات و دواکەوتن و لەناوبردنی ئەو هەموو توانا مرۆییە بە واژۆی نێوان دوو وەزیری دەرەوە کۆتایی هات[1].


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | پەیسەر پرێس
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-08-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-08-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⁉️ ئایین و ئاتەیزم
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 دەروونناسی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🌿 ژینگە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👮 سەربازی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ئیلام
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ پیرانشار - خانە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خانەقین
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەردەشت
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەیدسادق (شارەزوور)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ قەرەداغ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ قەسری شیرین
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ قەڵادزێ (پشدەر)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەریوان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ورمێ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇱 ئیسرائیل
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا
🗺 وڵات - هەرێم: جەزائیر
🗺 وڵات - هەرێم: فەلەستین
🗺 وڵات - هەرێم: لیبیا
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Oct 7 2019 5:22PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئاسۆ ئەحمەدیان)ەوە لە: Oct 7 2019 11:59PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئاسۆ ئەحمەدیان)ەوە لە: Oct 7 2019 11:59PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,831 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1472 KB Oct 7 2019 6:25PMنالیا ئیبراهیم
📊 ئامار
   بابەت 390,103
  
وێنە 68,003
  
پەڕتووک PDF 13,157
  
فایلی پەیوەندیدار 55,492
  
📼 ڤیدیۆ 218
  
🗄 سەرچاوەکان 17,463

📚 پەڕتووکخانە
  📖 بەچکە چۆلەکە
  📖 حەزم لە مۆسیقایە
  📖 چیرۆکەکانی حەسەنۆک
  📖 خەونی فەرمانبەرێک
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-01-2022
  🗓️ 17-01-2022
  🗓️ 16-01-2022
  🗓️ 15-01-2022
  🗓️ 14-01-2022
  🗓️ 13-01-2022
  🗓️ 12-01-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
لافاوەکەی گەڕەکی تەیراوەی هەولێر ساڵی 1961
شوێن: هەولێر
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1961
[1]
لافاوەکەی گەڕەکی تەیراوەی هەولێر ساڵی 1961
چوار تاقان
چوار تاقان
ئه و چوار تاقە دەکەوێتە سەرای کۆنی کۆیە سەر قشڵە، لەساڵی(1765)زایینی لەلایەن(حاجی سەعید بەگی کۆیی)یەوە دروستکراوە، لە چوارلاوە کوپەی پڕ ئاوی تێدەکرا و(خێراتۆکە)شیان پێ دەوت، لەلایەن کاروانچیەکان و ڕێبوارانی ڕێگاکانی(کەرکوک، گەرمیان، موسڵ، هەولێر، سلێمانی) پشوو و حەسانەوەیان له و چوارتاقەدا بوو. [1]
چوار تاقان
زەهرا سابری
ناو: زەهرا
نازناو: سابری
ناوی باوک: سوڵتان
رۆژی کۆچی دوایی: 26-12-2021
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قونی ناوچەی سۆما ی برادۆست ی شاری ورمێ
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی قونی ناوچەی سۆما ی برادۆست ی شاری ورمێ
ژیاننامە
خاتوونێکی تەمەن 21 ساڵانە بووە، خەڵکی گوندی قونی-ی لە دەڤەری سۆما برادۆستی سەر بە شاری ورمێ، لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوژی دا وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ساڵی کۆچی دوایی: 2021
[1]
زەهرا سابری
سەحەر ڕەزایی
ناو: سەحەر
ناوی باوک: ڕەزایی
ساڵی لەدایکبوون: 1988
رۆژی کۆچی دوایی: 03-12-2021
ساڵی کۆچی دوایی: 2021
شوێنی لەدایکبوون: گوندی باوەرێز ی شاری سنە ی رۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی باوەرێز ی شاری سنە ی رۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
سەحەر ڕەزایی تەمەن 33 ساڵ دوو منداڵی هەیە و مێردەکەی دوو ساڵ لەمەوبەر گیانی لەدەستداوە. لەلایەن براکانییەوە لەسەر بنەمای پاراستنی شەرەف کوژرا.
[1]
سەحەر ڕەزایی
ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی کوردستان
بابەت: ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ساڵی 2021 دا و لە لایەن حکومەتی ئێران ئەنجام دراون بەم شێوەیە بڵاو دەکاتەوە.
جێی ئاماژەیە که ساڵی 2021, ساڵێکی پڕ لە زەحمەتی و پێشێلکاری بوو، مم کە بەسەر کۆمەڵگای کوردستان داسەپا. بە پێی ئەو ئامارانەی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆیی کردوونەتەوە،
لە ساڵی 2021 دا شاهیدی لەسێدارەدان، تیرۆر، گرتن و زیندان، کوشتنی کۆڵبەران و بە دەیان پێشێلکاری مافی مرۆڤی بوون که حکومەتی ئێران، رۆژانە دژ بە گەلی کوردستان ئا
ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,841 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)