Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، ناویشیان لەدوای یەک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
بچوکی چۆلەکە زۆر ئیدیۆمی لێ دروستبووه (چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی؟، چۆلەکە خۆی هەيە تافروجاوی هەبێت؟، کێشکەی بەچل وچاران) هەر لەبەر گچکەیی و بچوکی چۆلەکەیە وتراویشە(دون
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
نووسینی: ئەشرەف عوسمان
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی
پوختەی ڕۆمانەکە دەربارەی باوکێکە کە ڕۆڵەکەی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، بەم جۆرە باوکەکە ڕێنوێنیکارێکی زۆر باش دەبێت، تاوەکو هاوسەرگیرییەکەی سەرکەوتوو بێت.
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
📕 لەگەڵ خەڵکدا
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەگەڵ خەڵکدا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
ناوم: ئەیاد فەهمی حاجی سابیرە، لە کۆتایی ساڵی 1995 لە گوندی کچان سەر بەناحیەی سەنگاو لە دایکبووم.
بەکالۆریۆسم هەیە لە خوێندنی ئیسلامیدا (دراسات) بەپلەی باڵا.
ماوەی چوار ساڵه ڕۆژانە لە سۆشیال میدیادا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
مێشێک دەکاتە گامێشێک
وتراویشە(مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە) بەڵام ئەمەیان تەواو پێچەوانەیە بۆ سەخاوەت و دڵئاوایی ووتراوە، مێش، مێشولە زیندەورێکی بچوکە و گامێش ئاژەڵێکی زەبەڵاحە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەک
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە.
کەندەران، کەندەڵان، لاپاڵی هەموو(کەندێک) پێی دەوترێت(کەندەڵان) ئینجا بەگوێرەی قوڵی و فراوانی و گەورەیی کەندەکە، کەندەڵانەکەش گەورە و بچوکی دەردەکەوێت، بە
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
گۆڕی بەخیل تەنگە
بەخیل، کەسێکی هەبووی قرچۆکە، لە هەموو ڕوویەکەوە هەتاوەکو لەکاتی پێویستیش ناتوانێت پیاوەتی و چاکە بکات، زەوی و زاری دونیاش فراوانە بەڵام ئەگەر ئه و سەیری بکات دەبێتە چەرمی چۆلەکە، بۆی
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
قازانج سەری مایە دەخوا
مایە، هەموو کەلوپەلێکی گوازراوە ونەگوازراوەیە، سەرمایە بەگەڕبخرێت یان قازانجی لەدوایە یان زەرەر، هەندێجاریش هەیە(قل وبەگایەتی) دەردەچێت، زیانی زۆر بەسەرمایە دەکەوێت بۆیە سەرمای
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
کەس ناچتە قەبری کەس
لەکۆمەلی ئاینیدا گۆڕ(قەبر) جێگەی سزا و پاداشتە یان دەبێتە باخچەیەکی بەهەشت یانیش دەبێتە چاڵێکی دۆزەخ، بۆیە ترس و تۆقین لەگۆڕ له و بیروباوەڕانەدا یەکجار زۆرە و بووە بە وێردی سەر زم
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (209)
1. پشکنین: (4697 پشکنینی نوێ)
(1568 هەولێر)، (798 سلێمانی، 143 گەرمیان)، (21
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📕 سەمای فریشتەکان
سەمای فریشتەکان لە نووسین و ئامادەکردنی عەبدولعەزیز مەجیدە، کتێبەکە گەڕانێکە بە نێو مێژووی سەما و هونەری میللی لە باشووری کوردستان.
نووسەر لە کتێبەدا ژیان و بەرهەمی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی وەکو راهێن
📕 سەمای فریشتەکان
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
لە رۆژی 22-9-2020 لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر، رێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەمای فریشتەکان بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و رۆشنبیران ئامادەی ببوون.
کتێبی سەمای فریشتەکان لە نووسین و
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
🎵 دیاسپۆرا
لە دیاسپۆردا بایەخ بە مژارە ئەوروپییەکان کە کاریگەرییان لەسەر کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبێ و ئەو مژارانەی جێگەی بایەخی رەوەندی کوردن دەدرێت. شۆیەکە لە کۆمەڵێک دۆسێ پێکدێت کە جگە لەوەی پاکێجی بۆ
🎵 دیاسپۆرا
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
ئامادەکردن : دکتۆر دڵشاد ئەحمەد [1]
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
📕 فیزیا بناسە
ئامادەکردنی: راویە ئاریان عەبدوڵڵا [1]
📕 فیزیا بناسە
📝 لەسەر سکاڵای نوێنەری بەرهەم ساڵح رۆژنامەڤانێک لە سلێمانی دەستبەسەرکرا
سێشەممە، 22-09-2020 لە سلێمانی رۆژنامەنووس بەهرۆز جەعفەر، لەسەر سکاڵای نوێنەرێکی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەرکرا.
کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەن
📝 لەسەر سکاڵای نوێنەری بەرهەم ساڵح رۆژنامەڤانێک لە سلێمانی دەستبەسەرکرا
👫 محەمەد ساڵح پێندرۆیی - جگەر سۆز
نووسەر و وەرگێڕ و زمانەوان: (محەمەد ساڵح پێندرۆیی-جگەرسۆز-).
پاش تەواوکردنی قۆناخی ناوەندی لە ناوەندی بەحرکە، ساڵی 1983 لە خانەی مامۆستایان وەردەگیرێت لە شاری هەولێر، ساڵی 1987 تەواوی دەکات و بڕوانا
👫 محەمەد ساڵح پێندرۆیی - جگەر سۆز
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
ناسر تەوێڵەیی ساڵی 1962 لە تەوێڵە لەدایک بووە. قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە تەوێلە تەواو کردووە دواتر روودەکاتە شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و کۆلیژی کشتوکاڵی تەواو دەکات. پاشان وەک کارمە
👫 ناسر محەمەد تەوێڵەیی
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
رامیار جەوهەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شوێنەواری هەرێمی کوردستان راگەیاند، تاوەکو ئێستا 67 ناوچەی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان زێدەڕۆییان کراوەتەسەر، زێدەڕۆییەکەش زۆربەی لەلایەن هاونیشتمانیان بووە، بەشێ
📊 ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار سەبارەت بە شێواندنی شوێنەوارە دێرینەکان
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
وتراویشە(من هەر بە پاڵووت ئەکەم و تۆ هەر ئەبیتەوە بە پاشوو)، پاڵو واتە پەراسو، لەوڵاغی وەک گوێدرێژیش پاڵو واتە تەنگە، ئینجا کورتان یان کۆپان بۆ توندکرد
💬 هەرچەندی دەتکەمە بن زگ هەر دەبیەوە بە بن پاروو
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
مردی لەوە چاکتر ناشورێ
دوای مردنی مرۆڤ لە کۆمەڵی کوردەواریدا مردووەکە دەبرێتە سەر تاتەشۆر و ئاوی بۆ گەرم دەکرێت و جوان و پاک دەشۆردرێت و دواتر کفنی بۆ دەبڕدرێت و بەبەریا دەدرووێت، ئەوە لایەنی ڕاستەقی
💬 مردی لەوە چاکتر ناشورێ
💬 باری کەر دایم قورسه
باری کەر دایم قورسه
ئاژەڵی کەر، گوێدرێژ لەناو کورداندا بووە بە هێما و گوزارشتی دەبەنگی و نەفامی و نەزانی بۆیە لەبری نەزان بەکەسێکی نەفام دەوترێت(کەر)، لەبنەمادا ئاژەڵی(کەر) بۆ باربردن و گواستنەوەی کە
💬 باری کەر دایم قورسه
📷 کەشتی ئالان کوردی
بەمەبەستی بەزیندویی هێشتنەوەی ناوی (ئالان کوردی) رێکخراوی هاوکاری چاوی دەریا (Sea-Eye) کە ڕیکخراویکی خێرخوازی مرۆیی تایبەتە و بارەگای سەرەکی لەشاری ریگینسبۆگە لە ئەڵمانیا، ناوی کەشتییەکی لە (پرۆفیسۆر
📷 کەشتی ئالان کوردی
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی نێرگز
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
23-09-2001
👫 کەسایەتییەکان
بەیان کەریم ئەحمەد
👫 کەسایەتییەکان
جەلال جۆبار
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
📖 خۆنیشاندانەکانی بەغداو دەرئەنجامەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان چیە؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

خۆنیشاندانەکانی بەغداو دەرئەنجامەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان چیە؟
عەبدول نەجم
لەرۆژی سێشەممەی رابردوو 2019-10-01 ەوە، خۆپیشاندان و نارەزایی دەربرین لە شارەکانی بەغدا، بەسرە، واست و نەجەف و چەند ناوچەیەکی دیکە بەڕێوەچو بەهۆیەوە دەییان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ئایا ئاڵۆزییەکانی عێراق کاریگەری لەسەر هەرێم دەبێت ؟ئایا خۆنیشاندانەکانی بەغداو دەرئەنجامەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان چیە؟ لەم ڕاپۆرتەدا نوێترین زانیاری و وردەکاری دەخوینیتەوە.
پێویستە بەرپرسانی هەرێم مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ ئه و دۆخەدا بکەن
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاندوە، ئه و ئاڵۆزیانەی کە لە عێراقدا روودەدەن تاوەکو ئێستا کۆتاییەکەی ناڕوونە و کاریگەری لەسەر هەرێمیش دەبێت، چونکە حکومەتی هەرێم مووچەی لە بەغداوە بۆ دێت.ئەگەر بێتو دۆخی ئێستای عێراق لەدەست دەربچێت ئەوا مەترسی لەسەر مووچەی هەرێمی کوردستان دەبێت، بۆیە پێویستە بەرپرسانی هەرێم مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ ئه و دۆخەدا بکەن.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو باسی لەوەشکرد وە، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەرێمی کوردستان و عێراق نزیکن لە هاوکێشە سیاسیەکانی، بەداخەوە چاوەڕوانی خراپتری لێدەکرێت و وڵاتە دەستڕۆیشتووەکان لە ناوچەکە بەپێی بەرژەوەندی خۆیان کاریان کردووە، کاریگەری ئه و خۆپیشاندانانە لەسەر ئه و بەرژەوەندیانە دەبێت.
خۆپیشاندانەکانی عیراق دەرئەنجامی گەندەڵی و پاشاگەردانی و نا دادپەروەرییە
کامەران مەنتکی نوسەردەڵێت:ئەو خۆنیشاندانانەی چەند رۆژێکە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەک لە شاری تری لە ناوەڕاست و باشووری ئێراق گرتۆتەوە، بەر لەهەموو شتێک دەرئەنجامی ئەو گەندەڵی و پاشاگەردانی و نا دادپەروەرییە، کە لەو ناوچانە دەگوزەرێت، سەرباری ئەو هەڵبژاردنە ساختەو بێهیوایانەی ئەنجام دەدرێت، دەسەڵاتی سیاسی لە بەغدا هیچ رەوایەتیەکی نەماوە، بۆیە هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز پێویستە پاڵپشتی و لایەنگری ئەو خۆنیشاندانانە بکات. بەڵام ئەمە تەنیا دیوێکی مەسەلەکەیە، دیوەکەی تری پەیوەندی بە رەهەندە هەرێمی و جیهانییەکەوە هەیە، کە چۆن ئەو مافە رەوایانانەی خەڵک دەخەنە دوو توێی بەرژەوەندە سیاسی و هاوسەنگیە هەرێمایەتیە ئاڵۆزەکان.
مەنتیک باس لەوەشدەکات :بێگومان ئەمەش شتێکی ئاساییە، لەبەرئەوەی ئێستا ئێراق وەکو دەسەڵاتی سیاسی و جوگرافی کەوتۆتە ژێر کاریگەری راستەوخۆ و نا راستەوخۆی هێزە هەرێمی و جیهانیەکان، کە هەر لایەنەی دەیەوێت بەرژەوەندیه ستراتیژیەکانی خۆی بپارێزێت. دەرئەنجامی ئەو خۆنیشاندانانە هەرچیەک بێت هیچ لە بایەخی ئەوە ناگۆڕێت، کە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە لە ئێراق بە ڕێوەیە، ئەو سەرەتایە بەرەو دوو ئاڕاستەی پێچەوانەی یەکتر کاردەکات، لە لایەک بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی دادپەروەرانەتر، لە لایەکی تر بۆ قووڵکردنەوەی نا سەقامگیریەکان و بە سوریا کردنی ئێراق هەنگاو دەنێت. بەهۆی بوونی میلیشیاو هێزی چەکداری زۆرو جیاواز، بۆ ماوەیەکی رەنگ بێت زۆر دوور نا، ئەگەری دووەم بەهێزترە، کە بە داخەوە ئەمە دۆخەکە زۆر ئاڵۆزتر دەکات و دواتر دەگاتە ئەو ئامانجانەی خەڵک کاری بۆ دەکات، ئەمەش ماوەیەکی دەوێت و دەوەستێتە ئەو مامەڵە سیاسی و جیۆپۆلەتیکانەی لە پشت پەردەکانەوە لە نێوان هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان ئەنجام دەدرێت. بڵێسەی سەرکەوتنی ئەو خۆنیشاندانانە گومانی تیا نیە بۆ زۆر شوێن دەپەڕێتەوە چوارچێوە جوگرافیەکەی خۆی دەبەزێنێت و رەنگه بێت لە کۆتایدا سیستەمی سیاسی هەموو ناوچەکە بخاتە مەترسیەوەو گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی لە فەزای سیاسەتی هەرێمی دروست بکات.
ئەو بڵێسەیە بەر لە هەموو شوێنێک دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان
کامەران مەنتیک ئەوەشیخستۆتە ڕوو.بەڵام ئەوەی گومانی تیانیە ئەو بڵێسەیە بەر لە هەموو شوێنێک دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان!. ئەگەر لەبەغدا دەستکەوتی باش بە دەست بێت!. راستە دۆخی هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ پارچەکانی تری ئێراق جۆرە جیاوازیەکی هەیە، بەڵام لە رووی سیاسەوە دەسەڵاتدارانی ئەو هەرێمەش دووچاری هەمان ئەو نەخۆشیانە هاتوون، کە دەسەڵاتدارانی ئێراق تووشی بوون، تووڕەیی و بێزاری خەڵکی کوردستان هەرگیز لە تووڕەیی و بێزاری ناوچەکانی تری ئێراق کەمتر نیە، وەکو ئەوان متمانە بە دەسەڵاتداران و پڕۆژەی هەڵبژاردن نەماوە، دوا هەڵبژاردن رێژەی بەشدارینەکردنی خەڵک، کە زۆرینەیەکی رەها بوو ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی خەڵک لە کوردستانیش باوەڕی بە خەباتی سیاسی و پەرلەمانی نەماوە، ئەمە ئەگەری توندو تیژی و رووبەرووبوونەوەی چەکداری زیاتر دەکات لە هەر گۆڕانکاریەک لە هەرێم بێتە ئارا.
دەسەڵاتدارانی کوردی بە تەواوی درکیان بەمەترسی کردوە
بە داخەوە زۆر لە خوێندەواران و چاودێرانی کورد پێیان وایە بەهۆی بێهیوابوونی خەڵکی کوردستان، ئەگەری پەڕینەوەی خۆنیشاندانەکان بۆ هەرێم زۆر نیە، بەڵام بە پێچەوانەوە، بێهیوابوونی خەڵک بەهۆی ملکەچ بوونەوە نیە بۆ ئەو دۆخە سیاسی و ئابوورییەی سەپێنراوەتە سەری، بەڵکو تەنیا بێ متمانەییە بەو هێزانەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسیدا وەک گەڕۆکێک (مهرج) ێک نواندن دەکەن، نەک بێ متمانە بوون بە زەرورەتی گۆڕانکاری و دامەزراندنی دەسەڵاتێکی تر، کە رەنگدانەوەی ویست و خەونەکانی خەڵک بێت. ئەو هێزانەی لە گۆڕەپانەکەدان، هیچ کامێکیان ناتوانێت سەرکردایەتی و پیشەنگی گۆڕانکاریەکی لەو شێوەیە بکات، بەڵام گۆڕانکاریە پۆزەتیڤەکانی ئێراق، ئەگەر لەبەرژەوەندی خەڵک بشکێتەوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی خەڵک و دروست بوونی سەرکردایەتی مەیدانی نوێ، ئەو کاتە ئەو هێزانەی لە ئارادان، بە هەموو رەنگەکانیانەوە دەخرێنە بەردەم دادگای خەڵک و بەرپرسیاریەتی ئەو هەموو تاوان و گەندەڵی و نادادپەروەریەیان دەخرێتە ئەستۆ. دەسەڵاتدارانی کوردی بە تەواوی درکیان بەمە کردووە بۆیە هەر لە ئێستاوە سیناریۆ بۆ کەمکردنەوەو بڕینی هێڵەکانی ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دادەنێن.بەڵام لە کۆتایدا، کە زەنگی حەشرەکە لێیدا هیچ شتێک فریایان ناکەوێت!.
پێویستە کورد ئامادەی هەموو دۆخێک بێت
نوسەر و چاودێر سەرتیپ جەوهەر دەڵێت:بارودۆخی عیراق لەوە خراپترە کە پێشبینی دەکرێت، دۆخەکە گەلەک ئاڵۆز بووەو ئەگەری بەهێز ئەوەیە لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە رابگەینرێت و حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی کۆتایی پێبێت.
ئەگەر راگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەختە نەتوانێت توڕەیی خەڵک کۆنتڕۆل بکات، ئاڵۆزییەکە دەبێتە فەوزاو کۆنترۆڵ ناکرێت.پێویستە کورد ئامادەی هەموو دۆخێک بێت بەتایبەت ناوچە دابڕاوەکان.
پێویستە کورد پشتگیری تەواو لە مانەوەی عادل عبدالمهدی بکات
گۆران قادر ڕۆژنامەنوس پێویستە کورد پشتگیری تەواو لە مانەوەی بەڕێز عادل عبدالمهدی بکات، چونکە لە دوای ساڵی (2003)ەوە هیچ سەرکردەیەک هێندەی بەڕێزیان هاوسۆزی کورد نەبووە بۆ وەرگرتنی مافەکانیان، دەبێت کورد هەر هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی بە (کودەتای سپی) ناوزەند بکات.
هەموو ئەم کارانە دەبێت لەبەر دووخاڵی سەرەکی بکات:
1- دۆستی کوردە، کوردیش دەبێت بە وەفا بێت بۆ دۆستەکانی، با نەبێتە خاڵێکی ڕەش کە ئێمە پشت لەو کەسانە دەکەین کە هاوکارمانن.
2- لایەنە سیاسیەکان ڕاستگۆ نین لەگەڵ کورد و خۆپیشاندەرانە، پیاوی چاکسازی و حوکمداری نین و پێشتر تاقی کراونەتەوە، جەعفەری و مالیکی و عەبادی، هیچ شتێکیان بۆ عێراقیەکان نەکرد و چیش خراپ بوو بە کوردیان کرد، هەرچی سەدر و عمار حکیمن، ماشا والله زمانیان لوسە و باش دەزانن چۆن خۆیان بپەڕێننەوە و شەقام لە خۆیان ڕازی بکەن.
بۆیە بە مێژووەکەی و هەڵوێستەکانی ئێستای، عادل عبدالمهدی لە هەموویان باشترە و دەبێت لە پێناو بەرژەوەندی خۆمان بەرگری لێبکەین.
جێگەی باسە، بەپێی دواین ئامار کە ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2019 بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای گرژییەکانی عێراقەوە تائێستا 73 بۆ 75 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 3000ی تریش برینداربوون[1].
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئاراسته‌
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-10-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-10-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Oct 7 2019 1:23AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئاسۆ ئەحمەدیان)ەوە لە: Oct 7 2019 11:26PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئاسۆ ئەحمەدیان)ەوە لە: Oct 7 2019 11:26PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 303 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1248 KB Oct 7 2019 1:25AMنالیا ئیبراهیم
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 فیزیا بناسە
  🕮 جینۆساید لە باکوری کور...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-09-2020
  🗓️ 23-09-2020
  🗓️ 22-09-2020
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020
  🗓️ 19-09-2020
  🗓️ 18-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەمەی نێرگز
هونەر مەند ناوی تەواوی محەمەد ساڵحی حاجی شەریفە باوکی ناسرابوو بە سالح بەگی عەلاف (1965کۆچی کردووە) و باپیریشی حاجی شەریف مالی لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی سلێمانی کەماڵەکەی بە حەوشی گەورەی کانی ئەسکان (کانێسکان) ناسرابوو، ، بە هۆی کوێر بوونی باوکی کە هونەرمەندو براو خوشکەکانی مندال بوون دایکیان بە خێووی کردوون 3 برا و 4 خوشک بوون وە هەروەها نازناوی نێرگز بە هۆی کە باوکی دوو ژنی بووە ودواتر کوێر بوونی و رۆڵی بەرزی پەروەردەی نێرگزی دایکیان نازناوی پێداون ئافرەتێکی زۆر زیرەک بووە لە هونەری خواردن کردن
حەمەی نێرگز
23-09-2001
باشووری کوردستان
- هێزێکی سەربازانی ئیسلام لە ناوچەی هەڵەبجە هێرشی کردە سەر هێزەکانی ینک لە گوندی خێڵی حەمە، کەبووە هۆی شەهیدکردنی دەیان پێشمەرگەی یەکێتی و تەرمەکانیشیان شێواندن.[1][2]
23-09-2001
بەیان کەریم ئەحمەد
ساڵی 1953 لە کاتی دوورخستنەوە و سزادانی باوکی لەلایەن ڕژێمی پاشایەتی لە مەنفای بەدرە و جەسان لە دایکبووە.
لەژێر کاریگەری و ڕۆڵی دایک و باوکی، لە تەمەنی منداڵیەوە دێتە ناو کۆڕی تێکۆشانی سەخت و پڕ لە قوربانیدان لە ڕیزی حزبی شیوعیدا.
لە ساڵی 1981 لە بەشی زمان و ئەدەبی روسی لە زانکۆی مۆسکۆ درێژە بە خوێندن دەدات و بە سەرکەوتوویی تەواوی دەکات، چالاکی سیاسی و هۆزانەوان بووە. کچی سیاسەتمەداری بەناوبانگ کەریم ئەحمەد - ئەبو سەلیم بوو. رۆژی 23-09-2019 کۆچی دوایی کرد.
بەیان کەریم ئەحمەد
جەلال جۆبار
هۆزانەوان جەلال سەعید عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1929 لەشاری کۆیە لەدایک بووە. رۆژی 23-09-2018 کۆچی دوایی کرد.
جەلال جۆبار
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
لە بانە لەدایکبووە. رۆژی 23-09-2016 لە هندستان کۆچی دوایی کرد. برای هونەرمەند تەها کەریمی-یە.
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574