🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 لەتۆوە فێربووین
ناونیشانی پەرتووک: لەتۆوە فێربووین
نووسەر: مامۆستا جاسم کەرکوکی
📕 لەتۆوە فێربووین
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
ناونیشانی پەرتووک: جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد، لە تورکییەوە
نووسەر : مالمیسانژ.
وەرگیر : زریان ڕۆژهەڵاتی،
دەزگای چاپ : بنکەی ژین
چاپی یەکەم : 2007
ژمارەی لاپەڕەکان : 250
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له شاری سوفیا وڵاتی بولغاریا، حەفتاکانی زایینی، دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان، له ڕاستەوە: کاک هاشم کەریمی، مامۆستا هێمن، کاک کەریم حیسامی، کاک محەممەد ئەمین سیراجی،
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
📷 سورداش ساڵی 1964
هەلپەرکێ و خۆشی گێڕانی کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرینی کوردستان ساڵی 1964[1]
📷 سورداش ساڵی 1964
📖 خەڵات
ناونیشانی بابەت: خەڵات
نووسەر: لەیلا بەرزنجی[1]

بیرمە مناڵ بووم لە قوتابخانە لە پۆلی چواری سەرەتایی بووم مامۆستا نیهادی کارگێڕی قوتابخانە ناوی خوێندمەوە، منیش هەستام و لەگەڵی چووم بۆ ژووری بەڕێوە
📖 خەڵات
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له لای شاری ڕەبەت، گوندی مەکڵاوێ، ساڵی 1337ی هەتاوی و 1958ی زایینی، کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک خوالێخۆشبوو حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری، شایانی ئاماژەیه کە عەشیرەتی گەو
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
ناونیشانی پەرتووک: شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
نووسەر : مامۆستا جەعفەر (فازڵ کەریم ئەحمەد).
دەزگای چاپ : بنکەی ژین.
چاپی یەکەم : 2006
ژمارەی لاپەڕەکان : 300
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
وێنەیەکی زۆر دەگمەنی شاری کەرکوک لە ئەرشیفی رۆژهەڵاتناسەکانەوە وێنەکە مێژوەکەی ئەگرێتەوە بۆ ساڵی 1913[1]
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
ناونیشانی بابەت: پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر

لە مێژووی نوێماندا، خیانەت و خاکفرۆشیی پارتخێڵەکان شتێکی کتوپڕ و چەند شکستێکی کاتی و لێکدابڕاو نییە.
ناشێ تاکە ئاڵقەیەکی مێژوو بگریت و لێی بکۆڵیتەوە، چا
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
👫 فەیسەڵ دێهاتی
نووسەر و رووناکبیر. رۆژی 16-10-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 فەیسەڵ دێهاتی
📕 فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
ناونیشانی پەرتووک: فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
ڵێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانی و دیرۆکییە لەناوی منداڵان
نووسەرو لێکۆڵەر: عەباس سلێمان سمایل
📕 فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
📕 لەوەتەی هەم پێشمەرگەم بیرەوەریەکانی مامە غەفە
ناونیشانی پەرتووک: لەوەتەی هەم پێشمەرگەم بیرەوەریەکانی مامە غەفە
📕 لەوەتەی هەم پێشمەرگەم بیرەوەریەکانی مامە غەفە
📕 نەتەوەیەک بەبێ دەوڵەت کوردەکان لەسەرهەڵدانی ئیسلامەوە بۆ کازیوەی ناسیۆنالیزم
ناونیشانی پەرتووک: نەتەوەیەک بەبێ دەوڵەت کوردەکان لەسەرهەڵدانی
نووسەر: مایکڵ ئیپێڵ
وەرگێڕان: بادینان محەمەد
📕 نەتەوەیەک بەبێ دەوڵەت کوردەکان لەسەرهەڵدانی ئیسلامەوە بۆ کازیوەی ناسیۆنالیزم
📕 کەسایەتیی موحەممەد هەڵهێنانی مەتەڵێکی پیرۆز
ناونیشانی پەرتووک: کەسایەتیی موحەممەد هەڵهێنانی مەتەڵێکی پیرۆز
نووسەر: مەعروف روسافی
وەرگێڕان: مادەلی
📕 کەسایەتیی موحەممەد هەڵهێنانی مەتەڵێکی پیرۆز
📕 نیشتمانی فەلسەفە گەشتێک لەگەڵ پرۆفیسۆر حەمید عەزیز
ناونیشانی پەرتووک: نیشتمانی فەلسەفە گەشتێک لەگەڵ پرۆفیسۆر حەمید عەزیز
نووسەر: هەرێم عوسمان
📕 نیشتمانی فەلسەفە گەشتێک لەگەڵ پرۆفیسۆر حەمید عەزیز
📕 دمدم و حەماسەی خانی لەپزێرین
ناونیشانی پەرتووک: دمدم و حەماسەی خانی لەپزێرین
لێکدانەوەو هەڵسەنگاندنی چەند دەقێکی بەیتی دمدم بە شێوەزاری کرمانجی و موکریانی
لێکۆڵینەوەو ئامادەکردنی: عەبدولحەمید حوسەینی(سەپان)
📕 دمدم و حەماسەی خانی لەپزێرین
📕 دیوانی فانی 2
ناونیشانی پەرتووک: دیوانی فانی
ژیان و شیعرو نیشتیمان
بەرگی یەکەم و دووەم
کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوە: کەمال میراودەلی
📕 دیوانی فانی 2
👫 کەسایەتییەکان
رەسوڵ بێزار گەردی
👫 کەسایەتییەکان
مەلا محەمەد عەلیاوەیی
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
👫 کەسایەتییەکان
سەلاح رەنجدەر
👫 کەسایەتییەکان
جەمال ڕەشید حەوێز (جەمال حە...
📖 ئێمە بۆچی شەرم لە هەڵەکانی خۆمان دەکەین؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئێمە بۆچی شەرم لە هەڵەکانی خۆمان دەکەین؟
هونەرمەند شیروان فاتیح (لەدایک بووی ساڵی 1974، عێراق) لە شاری سلێمانیسلێمانی دەژیێت و هەرلەوێش کارە هونەریەکانی خۆی ئەنجام دەدات. ئەو یەکێکە لە نێو ئەم شەپۆلە نوێیەی هونەرمەندانی سلێمانی کە کار دەکات لە بوارەکانی کارکردنی هونەری تایبەت بە شوێن، هونەری تێهەلکێش و هونەری ڤیدیۆ سازی. ئەم هونەرمەندە بەشێوەیەکی سەرەکی جەخت دەکاتە سەرسیستەمی پەروەردەیی لە وڵاتی عێراقدا، و بۆ بەرهەمهێنانی کارەهونەریەکانی بەشێوەیەکی زۆر چڕ کار لەگەڵ قوتابخانە و مناڵانی قوتابخانەدا دەکات. شێروان بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆژەکاری هونەری مەساحە(2009)، هەڵسا بە کۆکردنەوەی پاشماوەی مەساحەکانی مناڵانی هەر شەش پۆلی قوتابخانەیەکی سەرەتایی نێو شاری سلێمانی. کارە هونەریەکە بریتی بوو لە وێناکردنی ململانێی نێوان سروشت و پەروەردەکردن، پڕۆسەی دووبارەکردنەوە و ڕاستکردنەوەی نێو سیستەمەکانی فێرکردن کە بۆمناڵان داڕێژراون. هونەرمەند لە بارەی ئەم بابەتە و کارەهونەریەکەی ئەم دواییانەی بۆ ڕێکخراوی ڕوئیا دەدوێت.
وەک هونەرمەندێک، چ شتێک ئێوەی کێشکرد بۆ بیرۆکەی کارکردن لە گەڵ قوتابخانە و مناڵانی قوتابخانەدا؟
قوتابخانە یەکێکە لە بوار و کایە گشتیەکان و بەشێکی سروشتی ئەوکۆمەڵگایەیە کە تیایدایە. من هەوڵدەدەم جەخت لە سەر پەروەردە و فیرکردن بکەمەوە بۆئەوەی بتوانم لە ڕێگەیانەوە قسە لەسەر کێشەی گەورەتر بکەم کە ئێمە هەم لە کوردوستان و هەمیش لە عێراقدا ڕووبەڕوویان دەبینەوە. لە میانەی پڕۆژەهونەریەکەی پێشوترم بەناوی مەساحە(2009)، سەرنجم خستۆتە سەر ئەوەی ئاخۆ چۆن چۆنی پەروەردە هەڵدەستێت بە گەڵاڵەکردنی ڕەفتارەکانمان وەک تاکەکەس و دواتریش چۆن نەریتە کۆمەڵایەتیەکانمان بۆ دروست دەکات. بۆ نموونە، هەمووکەسێک هەڵەدەکات، بەڵام خەڵک زۆر بەدەگمەن دان بەهەڵەکانیاندا دەنێن، بەتایبەت ئەوانەی کە پێگەو پایەی دەستەڵاتدارێتیان هەیە، وەک سیاسەتمەدارەکان و سەرکردەکان. لەکاتێکدا مناڵانی قوتابخانە دان بەهەڵەکانی خۆیاندا دەنێن.
سەبارەت پڕۆژە کاری هونەری مەساحە، هەڵسام بەکۆکردنەوەی مەساحەکانی منداڵانی شەش پۆلی جیاوازی یەکێک لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی شاری سلێمانی. سەرنجمدا ئەم منداڵانەی گەورەتر بوون بەشێوەیەکی زۆر کەمتر مەساحە یان ڕەشکەرەوەکانی خۆیانیان بەکار هێنابوون. پرسیارەکەی من ئەوە بوو: ئایا گەورەکان لەکوێدا هەڵە دەکەن، بۆچی گەورەکان هەڵەکانی خۆیان دەشارنەوە؟ ئەم هەستکردن بەشەرمەزاریەی کاتی هەڵەکردن لە کوێوە دێت؟
وەک کەسێکی پێگەیشتو، تاچ ئەندازەیەک بەئیلهام وەرگرتن لە ئەزموونی مناڵی خۆت و قۆناخە سەرەتاییەکانی قوتابخانەی خۆت نیگاردەکێشیت؟
پڕۆسەی پەروەردە لە عێراقی ئەمڕۆدا وەک دیسپلینکردنکی سەربازیانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. ئەم پڕۆسە پەروەردەییەی ئەمڕۆ لەئارادایە بەردەوامیدانە بە هەمان سیستمی پەروەردەیی کە لەسەردەمی رژێمی دیکتاتۆری سەددامدا لە ماوەی چەند دەیەیەکدا گەڵاڵە بوو. من ئەم پڕۆسە پەروەردەییەی قوتابخانەم لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا ئەزموون کرد. بەڵی کارە هونەریەکەم ڕەنگدانەوەیەکی ڕاستەوخۆی ئەزموونی مناڵیمە، چونکە من وام هەست دەکرد لە کەمپێکی سەربازیدام وخەریکە لە چالێکی لێوانلێو لە پڕوپاگەندەدا نیغرۆ دەکرێم و هیچ کات وام هەستنەدەکرد کە مناڵێکم لە قوتابخانەدام. ئێمە هەموومان ئەو دۆخەمان ئەزموون کرد. من لەم بڕوایەدام کە ئەم توندوتیژیە شاراوەیەی لە نێوسیستەمی پەروەردەی ئەمڕۆدا بوونی هەیە، یەکێکە لەو میراتە خراپانەی کە لە رژێمی حیزبی بەعس بۆمان ماوەتەوە. هەمیشە سەرنجەکان لە سەر جەنگ بوون، تەنانەت کتێبەکانی بیرکاری قۆناغەکانی سەرەتاییش وێنەی دەبابە و فرۆکەیان بەکاردەهێنا بۆ ئەوەی لە ڕێگەیانەوە فێری ژماردنمان بکەن. لە کاری هونەری نواندن و تێهەڵکێشەکەمدا بەناوی چاکەتەکەی باوکم (2017)، هەوڵمداوە وێنای هەڵسوکەوتی کەسی پەروەردەکار(مامۆستا) بکەمەوە وەک کەسێکی بەهێزی باوکسالار، هەروەها هەوڵمداوە تیشک بخەمە سەر بەردەوامی کاریگەریەکانی ئەم پڕۆسە پەروەردەییە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکیتر بە درێژایی چەند دەیەیەک.
ئایا لە کارەهەنەریەکانی ئەم دواییانەتدا چۆن چۆنی پەرەت بەم چەمکانە داوە ؟
من سەیری ئەم مەیل و خواستە سەربازگەراییەی رێکخستنی کاتم دەکرد لە سیستەمە پەروەردەییەکانمادا. بەجۆرێک درێژبووەتەوە کە کۆمەڵگاکانی ئێمەی پێ ئیدارە دەدرێت لەم سەردەمی پۆست پیشەسازیەدا. لە کارێکی هونەری تێهەڵکێشی نوێی ئەم نزیکانەمدا بەناوی تەپ و تۆزی پەروەردە و فێرکردن(2016)، هەڵساوم بەدروستکردنی خشتەیەکی کاتەکان لە سەر تەختە ڕەشێک، و زەنگی قوتابخانەکانم پێوە هەڵواسیوە بەجۆرێک کە لە میلی چرکە ژمێر و خولەک و سەعات ژمێر دەچن. ئەم کارە هونەریەم لە پێشانگایەکی بەکۆمەڵ لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانیدا بەناوەی “ژاوەژاو” نماییش کرد کە لە لایەن هونەرمەند شێرکۆ عەبباسەوە سەرپەرشتیکرا. ئەم پارچەکارە هونەریەم پرسیاری ئەوە دەکات کە ئایا لە ڕاستیدا دەتواندرێت پەروەردە و فێرکردن لە ڕێگەی کاتەوە کۆنتڕۆل بکرێت؟ ئەوانەی کەدەیانەوێت فێر ببن بەهەر شێوەیەک بووبێت ئەمکارەی خۆیان هەر ئەنجام دەدەن، جا لە هەر کاتێکی ڕۆژدا بێت و لە زۆربەی جارەکانیشدا لە خۆمانەوە ئەم کارە دەکەین. بەبۆچوونی من، ئەم ڕیکخستنە سەربازیەی کات یەکێکە لە خاڵە هەرە لاوازەکانی سیستەمی پەروەردەیی ئێمە.
ئەم بابەتانەی کە ئێوە کاریان لە سەر دەکەن، وەک دابەشکردنی کات، و ئەم کەرەستانەش کە ئێوە بەکاریان دەهێنن، وەکو تەباشیر و تەختە سڕ، دەکرێ لە هەر قوتابخانەیەکدا هەبن لە سەرانسەری جیهاندا. بۆچی ئێوە سەرنجتان لە سەر وڵاتی عێراقدا چڕدەکەنەوە؟
بەپێی ئەم توێژینەوانەی کە من خوێندونمەتەوە، سیستەمە پەروەردەییە تەندروست و سەرکەوتوەکان ئەم سیستەمانەن کە هانی تاکەکان دەدەن بۆ ئەوەی کۆشش بکەن بۆ بەئەنجام گەیاندنی بیرۆکەکانی خۆیان و هەڵەکانیاشیان بۆ ڕاست دەکەنەوە. ئەم تاکانەی کە بەمجۆرە پەروەردە دەکرێن لەتونایاندا هەیە گۆڕانکاری دروست بکەن و لەڕێگەیەوە بەشداری بکەن لە کۆمەڵگاکانیاندا. من لەم بڕوایەدام کە ئەم سیستەمە پەروەردەییەی ئێستامان هیچ کاریگەریەکی ئیجابی بە سەر کۆمەڵگای ئێمەدا نیە لە عێراقدا، و منیش وەک هونەرمەندێک دەمەوێت تیشک بخەمە سەر ئەم کێشەیە.
تاکو هەشتاکانی سەدەی رابردو وڵاتی عێراق بە بەهێزی سیستمی پەروەردەکەیەوە بەناوبانگ بوو. بەڕای تۆ چ هۆکارێک ڕۆڵی هەبووە لە پاشەکشە و ئاوابوونی ئەم سیستەمە پەروەردەییە بەهێزەدا؟
ئەم سیستەمە پەروەردەییەی کە ئێستا لە عێراق لە ئارادایە تاڕاددەیەک سیستەمێکی نوێیە بەبەراورد لە گەڵ سیستەمە پەروەردەییەکانی ئەوروپا. لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا کاتێک کە مەلیک دەستەڵاتی گرتە دەست، یەکەمین قوتابخانەکان لە وڵاتی عێراق دامەزران. لە ساڵی 1921 لە شاری بەغداد قوتابخانەی هاوپەیمانی کچان دامەزرا و دواتر لە ساڵی 1932 دا مەسیحیە(یەسوعیەکان)ی ئەمەریکا کۆلێژی بەغدایان دامەزراند. سەرەڕائەوەی کە ئەم قوتابخانانە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەزگاو قوتابخانەی مەزهەبی و تایەفی بوون، کەچی قوتابیانی سەربە زۆربەی ئایینەکانیان وەردەگرتن. بەرلەم قۆناغە، پەروەردەو فێرکردن لە وڵاتی عێراقدا لە دەزگاو دامەزراوە ئایینیەکاندا فەراهەم دەکرا. دەزگا و دامەزراوە پەروەردەییە مۆدێرنەکانی عێراق هەروەک بەر لەئێستاش ئاماژەم پێدا مەینەتی زۆریان بینی بەهۆی ئەو جەنگانەی بەرپابوون هەر لە سەرەتاکانی ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردووەوەڕا، هەروەها بەهۆی پڕوپاگەندەکانی رژێمی بەعسی ئەوسا. پڕوپاگەندەی حیزبی بەعس لە بری پەروەردەو فێرکردن بوو بە پاڵنەر و هێزی سەرەکی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە عێراقدا. لەماوەی سزا ئابووریەکانیشدا شتەکان زۆر بەرەو خراپتر چوون لەو کاتەوەڕا هەمووشتێک لە شوێنی خۆیدا ڕووی لە وەستان وداڕمان کرد. بۆماوەی زیاتر لە سی ساڵ هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر سیستەمی پەروەردەیی و مەنهەجەی خوێندنەکانماندا نەهاتن، بەلایەنی کەمەوە ئەم سیستەمە پەروەردەییە بوو بە سیستەمێکی کۆنینە. دوای ئەمە چەند گۆڕانکاری و ڕیفۆرمێک ئەنجامدراون، بەڵام بە بۆچوونی من ئەم گۆڕانکاریانە زیاتر ڕەهەندە شکڵیەکەیان وەرگرتوە و هیچ مانایەکیان نەبووە و گۆڕانکاریەکان خۆیان لە قەری کێشە جەوهەری و ڕیشەییەکان نەداوە و من هیچ گۆڕانکاریەکی کردەییم نەبینیوە.
ئایا خۆتان وەک چاڵاکوانێکی نێو کۆمەڵگا لەقەڵەم دەدەن؟
وەک هونەرمەندێک، پێویستە لەسەرم کە لەگەڵ خەڵکدا کاربکەم، بەڵام من خۆم وەک چاڵاکوانێکی نێو کۆمەڵگا لە قەڵەم نادەم. من بەردەوام پرسیار دەوروژێنم وکێشە دەخەمە بەردید و دواجاریش ڕێگەچارەکانیان دەخەمەڕوو، جا چ لە دوتوێی کارەهونەریەکانمدا بێت و چ لە ڕێگەی گفتوگۆی ڕۆژانەمەوە بێت. لە بەرامبەردا، ئەوانیش پرسیاریان بۆمن هەیە. ئەمەش بۆخۆی پڕۆسەیەکی هاوبەش و ئالوگۆڕکارانەیە.
ئێوە چ تێگەییشتنێکتان هەیە بۆ چەمکی مناڵ، وەک هونەرمەندێک بۆچی مناڵ لای ئێوە گرینگی خۆی هەیە ؟
مناڵان زۆر هەستیارن و هەروەک لە پڕۆژەکەشمدا دەردەکەوێت، مناڵان زۆربەئاسانی هەڵسوکەوت تێگەییشتنیان بۆ جیهان گەڵاڵە دەبێت و دەکرێت بەهەمان ئاسانیش یاری بەم هەڵسوکەوت و تێگەییشتنەی مناڵ بکرێت. ئەم ماوەیەی کە کارم لە سەر پرۆژەی مەساحە دەکرد، هەوڵمدەدا کەش و هەوایەکی زۆر ئارام و لەباریان بۆ سازبکەم، لەگەل ئەوەشدا زۆر هانمدەدان بەشداری چاڵاکیەکە بکەن و پرسیار بکەن. من لەهەوڵی ئەوەدابووم زەمینەی ئەوەیان بۆ فەراهەم بکەم کە بەشێوازێکی ڕەخنەییانە بیربکەنەوە و لەگەڵ پڕۆژەکەمدا بە هزر و رۆح تێکەڵ ببن- بەپێچەوانەی ئەم شێوازی فێرکردنە سەربازیەی کە لە قوتابخانەدا فێری دەبوون. من دەمەویست ئەوە ڕوون بکەمەوە کە هیچ ڕێگە و شێوازێکی ڕاست یان هەڵە نیە بۆ بەشداریکردن. ئەگەر ئەوان هەڵەیان کرد ئەوا دەتوانن بەردەوام بن و نابێت شەرم لەوە بکەن دان بەهەڵەکانیاندا بنێن. ئەم کارەم وزە و هێزی خۆی لەم خۆشەویستی و سۆزەمەوە وەردەگرت کە هەمبوو بۆ ئەم یادەوری و جیهانە پاکەی لەمناڵیما بینیبووم.
ئایا وەک هونەرمەندێکی بواری هونەری تێهەڵکێش کە لە شاری سلێمانیدا کار دەکەن ئەم بەربەستانە چێن کە ڕووبەڕووتان دەبنەوە؟
کارەکەم بەهایەکی ئەوتۆی نابێت ئەگەر ڕووبەڕووی هیچ بەربەست و زەحمەتیەک نەبمەوە. لە پڕۆژەی مەساحەکەدا، پێویست بوو مۆڵەت لە مامۆستایان وەربگرم بۆئەوەی بتوانم دەست بخەمە نیو پۆلەکان و لەگەڵ مناڵان کاربکەم. زۆربەی مامۆستایانی شاری سڵێمانی هیچ ئاشنایەتیەکیان نەبوو لەگەڵ مومارەسەکردنی هونەری هاوچەرخ و هونەری هاوچەرخیان بەلاوە نامۆبوو و لە سەرەتاشدا کێشەی تێگەییشتنیان هەبوو بۆ پڕۆژەکە. هەروەها کارکردن لەگەڵ مناڵاندا ئەویش بۆخۆی زەحمەتیەکیترە. دواجاریش زۆر زەحمەتە کە وەک هونەرمەندێکی کۆنسێپچواڵ لە شاری سلێماندا بتوانی بناسرێیت و سەنگ و سومعەیەک بۆخۆت دروست بکەیت. ئەمەش کاریگەری لەسەر سەرجەم هونەرمەندانی عێراق هەیە. لە ئێستادا من لە هەوڵی ئەوەدام کە بەسەر ئەم زەحمەتیانەدا سەرکەوم و ڕێگەش بۆ نەوەی نوێ خۆشبکەم [1].
#️ هەشتاگ
#سلێمانی |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ruyafoundation
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-09-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شیروان فاتیح
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-09-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🎒 پەروەردە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🚼 منداڵان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Oct 6 2019 11:36PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 7 2019 12:01PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 7 2019 12:01PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,502 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 384,127
  
وێنە 64,384
  
پەڕتووک PDF 12,346
  
فایلی پەیوەندیدار 52,960
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,379

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ناوی وڵاتانی جیهان
  📖 کوورەی شۆڕش کێی سوتاند
  📖 نالی لە دادگای ڕەخنەدا
  📖 سێ تەڵ وەنەوشە بۆ کەزێ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-10-2021
  🗓️ 20-10-2021
  🗓️ 19-10-2021
  🗓️ 18-10-2021
  🗓️ 17-10-2021
  🗓️ 16-10-2021
  🗓️ 15-10-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسوڵ بێزار گەردی
لەڕۆژی 1994-10-17 دڵەگەورەکەی حەیرانبێژی ناوداری کورد رەسووڵ گەردی (رەسوڵ ئیبراهیم سوڵتان) لەباڵەخانە بێنازەکەی لەگەڕەکی ئیسکانی شاری هەولێر لەلێدان کەوت و لەنێو شەپۆلی غەم و بەئامادەبوونی هونەرمەند و دۆست و یارانی بەخاک سپێردرا.
ئەم هونەرمەندە لێهاتووەی کورد لەساڵی 1922دا لە گوندی قەڵادگەی نزیک شاری هەولێر هاتۆتەدنیاوه، لەشاری هەولێری قەڵاو منارە پەروەردەبووە چۆتەبەر خوێندن و بۆتە خوێندەوارێکی رووناکبیرو هەر لەمنداڵییەوەبەهرەی هونەری حەیرانبێژی لەمێشکدا چەکەرەی کردووەو دەنگی سازگاری خۆی لەگەڵ
رەسوڵ بێزار گەردی
مەلا محەمەد عەلیاوەیی
ساڵی 1919 لە دێی گردعازەبانی سەر بە ناوچەی قوشتەپەی دەشتی هەولێر لەدایک بوە.
ساڵی 1949 ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە.
ساڵی 1960 بووە بە مامۆستای خوێندنگە.
ساڵی 1980 خانەنشین بووە.
لە 20-10-1985 کۆچی دوایی کردوە.

نوسراوەکانی:
1- ساڵنامەو فۆلکلۆری کوردی دوو بەرگ.
2-غەم ڕەوێن هەشت بەرگ.
3-دیوانی شیعر.
4- بەسەرهاتی ژیانی خۆم.
5-مصباح الطالب فی المطالب. فی علم النحو.
6- مصباح الظلام للحجاج الکرام. دوو بەرگ.
7- فتاوی علماء الکرد دوو بەرگ.
مەلا محەمەد عەلیاوەیی
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
سەلاح رەنجدەر
نوسەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح ئیسماعیل ناسراو بە سەلاح رەنجدەر
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە بوو، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گەیشتەکاروانی سەروەری ئەو جگەلەوەی لەگۆڤارەکانی(رێبەری پێشمەرگە) شوێن دەستی دیار و.. سەرنووسەری (رای ئازاد)و نووسەرێکی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێ بوو کتێبخانەی کوردیش بە کتێبەکانی ئاوەدانتر بوو:
1 کتیبی (بازنەی ئاگر) تۆمارێکی شەڕە گەوره و کاریگەرەکانی کەرکوک و گەرمیان لە شۆرشی نوێدا.
2 فەرهەنگی مەشخەڵان.
3 نەمری و نەبەزین.
4 پێداویستیەکانی بەرپەرچدانەوە.
5 می
سەلاح رەنجدەر
جەمال ڕەشید حەوێز (جەمال حەوێزی)
ناوی تەواوی: جەمال رەشید حەوێز
پیشە: شاعیر و نوسەر و فۆتۆگرافەر
لە ساڵی 1938 لە کۆیە لە دایکبووە.
- لە بنەچەدا خەڵکی کۆیەیە و لە بنەماڵەی حەوێزیەکانن، بەڵام لە رانیە نیشتەجێ بووە و هەر له و شارەش ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.
لە ساڵی پەنجاکان دەستی بەنوسین کردوە.
لە ڕۆژنامەی (ژین) بابەت و بەرهەمەکانی بڵاوکردۆتەوە.
خاوەنی کتێبێکی شیعری بووە.
تا کۆچی دوایی کرد بەردەوام شیعر و وتارەکانی لە گۆڤارو ڕۆژنامەکان بڵاوکردۆتەوە.
- لە ساڵی شەستەکان بە کامیراکەی کاری وێنەگرتنی کردووە و خاوەنی ئەرشیفێکی زۆ
جەمال ڕەشید حەوێز (جەمال حەوێزی)

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,171 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)