图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,302
图片 106,561
书籍 19,263
相关文件 97,035
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەندکردنم لەگرتووخانەکانی کوردستانی عێراق
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەندکردنم لەگرتووخانەکانی کوردستانی عێراق

بەندکردنم لەگرتووخانەکانی کوردستانی عێراق
چیرۆکی فێران باربەری ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی کە نزیکەی 30ڕۆژ لە بەندیخانەی پارتیدا مایەوە
راپۆرتی: ئێل مۆندۆ
وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا
ئەم چیرۆکەم 20 جار لەمێشکمدا نووسی کاتێک لەبەندیخانەیەکی کوردستان لە#هەولێر# دەستبەسەربووم. یەکێک لە جۆری چیرۆکەکان بەوە دەستپێدەکات کە ئیمام عیماد دەستمدەگرێت بۆ سوچی زیندانەکە بۆ ئەوەی تیشکدانەوەی مانگم نیشان بدات کە لەهەرمێیەکی خاڵاوی دەچێت. تەنها 12 کاتژمێر لەزینداندا بووم و دەمێک بوو لەژماردنی پاکەتە پسکیتەکانی زیندانییەکان تەواو بوبوم کە لەباکێشە گیراوەکانی ژووری چواردا هەڵیانگرتبوو.
(بەدڵنییایەوە خودا هۆکارێکی هەیە کەتۆی هێناوە بۆ ئێرە)، مەلاکە دڵنەوایی دەدامەوە. (ئێستا دەزانیت چی ڕوودەدات و چۆن ئەوانە سەرکوتمان دەکەن). ئەو خوێنڕێژێکی بێبەزەیی بوو بەڵام لەهەمانکاتیشدا مەلایەکی ڕاستگۆو هاوزیندانییەکی بەڕێز بوو. پەرداخێک ئاوت پێدەدات و لەهەمان کاتدا باسی ڕقی خۆیت بۆ دەکات لەبەرامبەر شیعەکان کەدەبێت بکوژرێن.
کاتژمێری ژوورەکە دەریدەخست کە 8ی ئابەو کەناڵەکانی تەلەڤزیۆنیش پێشنیاری ئەوەیان دەکرد پلەی گەرمی دەگاتە 50 پلەی سەدی. ئەو شەوە لەژوورەکەدا دەسوتاین. ئەوەندەی نەمابوو لەهۆش خۆم بچم ئەوکاتەی ڕێم دەکرد بەو ڕێگا پیس و چەپەڵەی گوندە ئاشوریەکانی دۆڵی نەهلا (نزیک #دهۆک#) پەیوەست دەکات پێکەوە، تاکە پێگەی سەلامەتی مەسیحییەکانی عێراقە کە یەکێکە لەو شوێنانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست چەقەڵەکان هەموو شەوێک تێیدا دەلورێنن و هەمووشتێک دەیەوێت بتکوژێت.
دواجار بیرم ڕۆشت بۆ ئەوەی کە دەبێت چ هەڵەیەکم کردبێت گەشتەکەم بۆ عێراق بگاتە دەستبەسەربوونم لەگەڵ 60 زیندانی #داعش#، چەکدارانی تۆمەتباری تیرۆریستی کورد، پێشمەرگەی هەڵگەڕاوە، نەیارانی ڕژێمی بارزانی، ئالودەبوانی ترامادۆڵ، بازرگانانی تلیاک، هەروەها کۆمەڵیک ڕێگری پیاوکوژ.
دەبێت دانی پێدا بنێم. تەنها هەفتەیەک پێشتر پارەم دەدا تا دزە بکەمە نێو ئەم بەندیخانەیە بەمەرجی ئەوەی تەنها چەند کاتژمێرێک بمێنمەوە تێیدا بەڵام بە نەفرەت بێت وانەبوو. وام لێهات ڕقم دەبوەوە لە هەرچی چرکەیە لەو گرتووخانە قەرەباڵغەدا بەسەرم دەبرد. بیرم دێت بە بیرکردنەوەی زۆر تێکشکابووم بەهۆی کەمی پشووەوە.
ئەو بەندیخانەیەی تێیدا دەستبەسەربووم یەکێکە لەو بەندیخانانەی جیهانی سێیەم کەکەسی ئەشکەنجەدراو پێویستی بەکەسانی ئەشکەنجەدەر نییە، چونکە دۆخی ژیانی زیندانییەکان زۆر خراپترە لەهەرچی ئەشکەنجەدانە. تەنها دوو موبەریدەی کۆن و دەنگ بەرز ژوورەکان فێنک دەکەنەوە؛ کەشوهەوای زیندانەکە بە هەزارەها جگەرەی زیندانییەکان ئەوەندە پیس بوو بوو کە زۆر هەژار بوو لەئۆکسجین و لەهەندێک شوێنی بەندیخانەکەدا زیندانییەکان لەهۆش خۆیان دەچوون. زیاتر لە 12 کاتژمێر دەبوو ئێمە لەسەر یەک لا پاڵبکەوین، لەعارەقدا بخوسێین و بەتەواوی بێ جوڵە بین. لانیکەم نیوەی بەندکراوەکان نەیاندەتوانی لەشەودا بخەون. ئەگەر بتویستبا لەڕۆژدا بخەویت ئەوا لەلایەن پاسەوانەکانی بەندیخانەکەوە لێت دەدرا.
نەتدەتوانی هیچ بکەیت؛ هیچ شوێنێک نەبوو بۆی بچیت و خەمی ژیانت بڕەوێنیتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا ڕەتم دەکردەوە ئەو کاتژمێرانە بژمێرم کە دەبێت بەسەری ببەم لەبێبەشبونم لەهەناسەم. پێم باشتربوو تەرکیز بخەمەسەر ڕێگای دەرچوون و پێویست بوو دڵنیاببمەوە کە کەسێک لەدەرەوە ئاگای لەچارەنوسمە. نازانم چی منی پەلکێشی ئەم گرتووخانەیە کرد. ئەو هەفتەو مانگانەم فەرامۆش دەکرد کەدەبوو لەوێدا بمێنمەوە، بەڵام بیرم دەیگەڕاندمەوە بۆ (دەیژا ڤو)یەک [حاڵەتێکە کە وا هەست دەکەیت پێشتر ڕووداوێکێت بینیوە یان ئەزمونت کردووە و بەسەرت هاتووە] چونکە چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕاپۆرتێکم نووسی دەربارەی هەمان ئەزمونی سێ چەکداری ئیسپانی کە فڕێدرابوونە ئەم هۆڵە قێزەونەوە.
تەنانەت ئەو وادانەم بیرە کە لەباڕەکاندا هەمبوو چونکە بیری ئەو وێنەیەم دێتەوە کە (مارکۆس دەلیل) کێشابووی دوای ئازادبوونەکەی. ئێمە هەردووکمان هەمان هەڵەمان کرد: سەرەڕۆیی کردن لەڕێگایەکی ناوچەیەکی سەر بەکێشە.
مانگی پێشوو بەگەشتێک هاتم بۆ عێراق کە لەلایەن تەلەفزیۆنێکی ئەڵمانییەوە بەکرێگیرام بۆ دەرخستن و پیشاندانی ژیانی کۆمەڵیک چەکداری ئیسپانی و ئەڵمانی کە لەنێو ڕیزەکانی گروپێکی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#)دا بوون لەناوچەی #شنگال#. [ نووسەر مەبەستی #یەپەگە#یە.]
کارەکەم کردو لەجیاتی ئەوەی بەردەوامبم لەگەشتەکە لەگەڵیان بەرەو ڕۆژاڤا، هەندێک کاتم بەسەربرد لەدۆڵی نەهلا. ماوەی 5 ڕۆژم لەو ناوچە مەسیحیەدا بەسەربرد و هاورێی دێرینم بینی پێش ئەوەی تەلەفونێکم بۆ بێت لەباکوری سوریاوە. پێیانوتم دەتوانیت چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانی جیهادییەکی داعشی ئیسپانیدا بکەیت کە تائێستا هیچ ڕۆژنامەنوسێک قسەی لەگەڵ نەکردووە. ئۆڤەرەکە سەرنجراکێش بوو. دەمزانی ئەوە ئەو جۆرە چیرۆکە هەواڵانەیە کە لەڕۆژنامەی (ئێل موندۆ) جێی دەبێتەوە.
هیچ ئۆتومبیلێک نەبوو لەگوندەکاندا. بڕیارمدا بەپێ بڕۆم بەهیوای ئەوەی ئۆتومبیلێک بدۆزمەوە بمگەیەنێت بەنزیکترین شارۆچکە. بەڵام کێشەیەک هەبوو. ئەو ناوچە مەسیحی/ئاشورییە لەلایەن پەکەکەوە داگیرکراوە لەکاتێکدا پێشمەرگەکانی بارزانی (سەربازانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) دژیانن. لەبەر هەمان هۆکار، تورکەکان دوودڵ نین لەوەی بۆمبارانی ناوچە مەدەنییەکان بکەن. لەدوانیوەڕۆدا، یارمەتی پێشمەرگەیەکم قبوڵ کرد کەهات بۆ بینینم.
(من دەتوانم بتگەیەنم ئەگەر تەکسیت ئەوێت)، پیشمەرگەکە وتی هەرچەندە گومانیشی لێم هەبوو بەڵام چوومە نێو ئۆتومبیلەکەیەوە. ئەو شوێنەی کە بردمی قەراغ ڕێگایەک بوو کەئۆتومبیلیک خۆی پێداکردو سێ پیاوی چەکدار لێی هاتنە دەرەوە کە خۆیان بە پاسەوانی سەر سنور ناساند. (ئێمە حکومەتین و خەڵکانی پەکەکە، کۆمەڵێک تیرۆرستن)، ئەفسەرەکە بەو وتەیە سڵاوی لێکردم.
یەکەم شەوم لە زیندانێکدا بەسەربرد لە#ئاکرێ# کە لێکۆڵینەوەیەکی گاڵتەجاڕییانەم لەگەڵ کرا. نە ئەوان ئینگلیزیان دەزانی و نە منیش لە کوردی یان عەرەبی تێدەگەشتم. ڕۆژیک دواتر لە ئاکرێوە گوازرامەوە بۆ چاکسازی هەولێر. کاتێک فڕێدرامە بەندیخانەکەوە، گومانم لەوە نەبوو کە شتەکان لەوە خراپتر نابن. هەر کە گەشتم، دەبوو ژوورەکە بەش بکەم لەگەڵ 137 بەندکراوی دیکە. لەکاتی ئازادبوونم. ڕیکۆردی گرتووخانەکە شکا چونکە 160 زیندانی 50 مەتر چوارگۆشەیان بۆ دابینکرابوو.
وەک ئەوە وابوو 12 کەس لەسەر دوو سیسەم پاڵبکەون. یان وەک ئەوەی ناچارت بکەن لەگەڵ دوو کەسی تر لەناو تابووتێکدا بنویت. تاکە ڕێگاچارە بۆ ئەوەی دەست و قاچت بڵاو بکەیتەوە لەسەر زەوییەکە ئەوەبوو لەسەر لایەک پاڵبکەویت بەگوێرەی پرۆتۆکۆلێک لەلایەن پاسەوانی ژوورەکەو سەرپەرشتیارەکەی. (ئای خوایە!)، ئەم ڕستەیە هەموو شەوێک بەهاوار دەوترایەوە. ئەو پیاوەی ئەوەی دەوت پەکەکە بوو کەزیاتر لەگیرۆدەی ژوری زیندان دەترسا وەک لەوەی لە بۆمبارانەکانی تورکەکان بترسێت.
پرۆتۆکۆلەکە بەم جۆرە بوو: سەرت لەپێشی پێی هاوزیندانییەکی تەنیشتت و سنگت لەبەردەم لاقی. ئەوان بەزۆر چەند پەرداخێک لەچاو و شەکرو کافوریان دەدایتێ بۆ دامرکاندنەوەی هەستی سێکسی. ئەو فشارەی دەتچەشت و لەهەمان کاتیشدا زۆر لەخۆکردنت ئەوەندە ئاشکرابوو کە زۆرجار جەستەت شین دەبوەوە، زیبکەو کێمی لێدەهات.
خواردنەکەیان پیس بوو. زۆرجار زیندانییەک لەڕۆژێکدا تەنها قاپێک برنج و نۆکاو هەیە بیخوات. ئەو بەرپرسانەی بەندینخانەکە بەڕێوە دەبەن ئەو بڕە پارەیە، کە بۆ هەر زیندانییەک 10 بۆ 12 دۆلارە لەڕۆژێکدا، بۆخۆیان دەبەن کە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە تەرخانکراوە. ئەو پارەیە پێویستییە بۆ هێشتنەوەی ڤێلاو ئۆتومبیلە ئەمریکییە گرانبەهاکانی گەندەڵی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان.
هەرزەکارێکی کوردی خەڵکی شەنگال قۆڵی بەجگەرەیەکی کۆری دەسوتاند. لێمی پرسی: “هەرگیز شتێکی لەو جۆرەت بینیوە؟). منیش سەرم لەقاند. “تۆ بەمزوانە لێرە دەڕۆیت، ئینشەڵا! سوێندم بۆ بخۆ کە منت بیرنەچێتەوە)، هەرزەکارەکە وای پێوتم. زیندانییەکانی ئاسایشی هەولێر خەون بەگوانتانامۆو ئەبوغرێبەوە دەبینن و لەهەمان کاتیشدا زانیارییەکانی دەستبەسەکردنیان لەسەر کاغەزی جگەرەی میلانۆ دەنووسن : “شەش ساڵ و چوار مانگ لەژوورێکی بەندیخانەیەکی شاراوە، ڕووتەختێکی یەک مەتری سێجاو دوو کەسی تریش لێرەن. نازانم بەچی تۆمەتبارکراوم، پێشم نەوتراوە کە چەنیک لێرە ئەمێنمەوە)، ئەوەی ئەمەی نووسی فەرماندەیەکی پێشووی پێشمەرگەیە.
گۆڕینەوەی شەق و ئانیشک لێدان زۆرجار تاکە ڕێگەچارەبوو کە بۆشایی خۆتت بەدرێژایی شەو دەستبکەوێت. ئەوە کاردانەوەیەکی مرۆڤانەو ماقوڵە. ئەگەر یەکێک لەپاسەوانەکانی گرتووخانەکە بزانن کە لەکەسێک دەدەیت، ئەوا دەستبەجێ بۆ کەسێک دەخۆیت بۆ ناو دەموچاوت لەلایەن کەسی تەنیشتتەوە. ڕەنگە یاساکە بێ بەزەییانە بێت بەڵام بەسوودە بۆ دامرکاندنەوەی تەقینەوەی توندوتیژی.
هیچ جیاوازییەکیش لەگەڵ بەندکراوەکانی داعش ناکرێت. ئیمام عیماد یەکەم بەندکراو بوو کە چاوم پێی کەوت کاتێک گوازرامەوە بۆ بەندیخانەی هەولێرو یەکێک بوو لەو کەسانە حەزی بەقسەکردن بوو چونکە لەو بەندکراوە کەمانە بوو کە بەئینگلیزی پاراو قسەی دەکرد. 104 جار قورئانی خوێندبووەوە. لەگەڵ ئەندامەکانی تری داعش ڕۆژەکەیان بەخوێندنەوەی چەند سورەتێک بەسەردەبرد. کوردەکانیش نوێژ دەکەن بەڵام لە بێهیوایداو بەبێ هەمان زەبت و ڕەبت.
تەنانەت سێ ڕۆژ تێپەڕنەبوبوو لەو کاتەوەی گەشتبومە بەندیخانەکە کە شایەتی تێهەڵدانی بەندکراوێک بووم. لەڕۆژی ئازادکردنمدا گۆرانیبێژێکی ناسراوی هەولێر چووە نۆرینگەی گرتووخانەکە و داوای چارەسەری کرد بۆ کاردانەوەی (وازهێنان لە ئالودەبوون). دوو یاریدەدەرە پزیشکیەکە و ئەفسەرێک بەدار لەهونەرمەندەکەیاندا هەتا لە پەلوپۆیان خست.
هیچ شتێک نەمابوو سەرم بسوڕمێنێت. دەستم کەلەپچەکرابوو لەتەنیشت پزیشکێکی #موسڵ# لە فڕۆکەخانە کە بەنیازی ئەوە بوو چەندڕۆژی داهاتوو لەگەڵ خێزانەکەی لەتورکیا بەپشوو بەسەرببات. ئەو وەک من ڕفێنرابوو چونکە ناوو نازناوی وەک جیهادیەکی داعش بوو کە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە داواکرابوو. لەکوردستانی بارزانییەکاندا، هیچ بەڵگەیەک پێویست نییە بۆ وەستاندن یان ئەشکەنجەدانی کەسێک. یان هەمویان بکوژن یان بەندیان بکەن.
هەروەک ئەوەی بۆی چووم، باڵیۆزخانەی ئیسپانیا دەربارەی ڕفاندنەکەم زانیبوی و ستافی ئاگادارکردبوەوە بۆ کارکردن لەسەر کەیسەکەی من. بەڵام، ئازادکردنم دواکەوت و هانزی ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانی خۆی پەیوەندی کرد بەوەزیری دەرەوەی هەرێمی کوردستان تا پشتڕاستی بکاتەوە کە من (تەنها ڕۆژنامەنوسێکم).
دواتر زانیم دەستەیەکی بچوک لەهاوڕێیانم لەدەرەوە بوون، زۆربەیان ڕۆژنامەنووس بوون کە ئاشنابوون بەناوچەکە و لەو میدیایە کاریان دەکرد کە من زۆرجار کاریان بۆ دەکەم. ئەوە باشترین دیارییە. بەهۆی پەیوەندییەکانیانەوە، هەموو میزۆپۆتامیا گەڕان بۆ کۆکردنەوەی هەندێک زانیاری کە ڕوونی بکاتەوە چی ڕوویداوە. لە 4ی ئەیلول، جارێکی دیکە بەشەقامەکانی عەنکاوەدا گەڕام و چەند ڕۆژێک دوای ئەوە لەقاهیرەوە گەڕامەوە بۆ بەرشەلۆنە[1].
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,530
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | هاوڵاتی
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 03-10-2019 (5 年份的)
Original Language: 西班牙语
党: ISIS
城市: Agirî
城市: 杜胡克
城市: 辛贾尔
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( نالیا ئیبراهیم 06-10-2019
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on07-10-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):07-10-2019
URL
此产品已被浏览2,530
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1128 KB 06-10-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,302
图片 106,561
书籍 19,263
相关文件 97,035
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!