بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە، بەبۆنەی جەژنی جەمایێ جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزیدیان و جڤاتی ڕۆحانی و سەرجەم کوردانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، جەژنی جەمایێ، کە لە 6ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک دەستپێدەکات تا 13ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت، جەژنی نوێ بوونەوە و قوڵکردنەوەی کەلتوری پێکەوە ژیانە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا کوردانی ئێزیدی زوڵم وستەمی زۆریان لە دەستی #داعش# بینی، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ڕزگارکردنی دیلەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، دووبارە پیرۆز بێت و هەر بمێنن بە خێر و خۆشی.[1]
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
#05-10-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,202