ساڵانە سریلانکا 38 ملیۆن کیلۆگرام چا هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکات، کە هێندەی سێ وڵات تەنیا بۆ کوردستان هاوردە دەکات. بەڕێوەبەرێکی بەبازاڕکردن لە دەستەی چای سریلانکا لە کوردستان دەڵێ دەمانەوێ چای زیاتر هەناردەی هەرێمی کوردستان بکەین، چونکە خەڵکی کوردستان دەیانەوێ باشترین چایان هەبێت و زیاتریش حەز بە چای ڕەشی جۆری سیلۆن و ئپی ئۆپی دەکەن، ئەوانەش باشترین جۆری چان لە جیهان.
$پریمەلا سریکانسا، $
بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی چای سریلانکا بە کوردستان24ی گوت: هەرێمی کوردستان یەکێکە لە کڕیارەکانی ئێمە و چایەکی زۆری سیلۆن هاوردە دەکات. ئێمە ساڵانە 38 ملیۆن کیلۆن گرام هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئێمە چای ڕەش بەرهەم دەهێنین و خەڵکی کوردستانیش زۆرتر حەز بەو جۆرە چایە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا: وەک سریلانکا لە ساڵی 1997 پەیوەندیی سیاسیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە.
سریلانکا کە بە مەرجانی ئۆقیانۆسی هیند بەناوبانگە، ساڵانە نزیکەی 300 ملیۆن کیلۆگرام چا بۆ 159 وڵات دەنێرێت، هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لە هاوردەکارە چالاکەکانی چای سریلانکی و ئەو چایە ڕۆژانە میوانی سفرەی زۆرینەی کوردستانیانە[1]