بەڕێزان سەرجەم خوشک و برا ئێزیدییەکان
هاتنی جەژنی (جەما) لەهەموو خوشک و برا ئێزیدییەکان لە سەرانسەری جیهان پیرۆز دەکەم و بەهیوام ئەم بۆنەیە کە هی کۆبونەوەی ئێزیدییەکانە لە لالش پڕ بێت لە خۆشی و شادی و سەرەتایەک بێت بۆ سارێژ بوونی برینی ئه و مەرگەسات و کۆمەڵکوژی و خەم و ژانانەی لە ساڵانی ڕابردوودا دووچاری کۆمەڵگا ئێزیدییەکان بوویەوە لە شەنگال و دەوروبەری نەینەوا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەپاڵپشتیکردن و کارکردنی بەردەوام بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ئێزیدییەکان لە سایەی کوردستانێکی فرە ڕەنگ و تەبادا کە پێکەوەژیانی ئاشتیانه و یەکتر قبوڵکردن سایه و سێبەری بێت.[1]
لەگەڵ ڕێزدا..
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,567 جار هاتیە دیتن