هاورێی بەرێز کاک فاروق،
سڵاوێکی گەرم،
کۆچی دوایی پروفسور دوکتور #عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ# خەسارێکی گەورە بوو بۆ هەمومان و بە تایبەت بۆ ئیوە هەم وەکوو برا و هەم وەکوو هاورێی ڕۆژانی سەخت. زۆر بە داخەوەم و پڕ بە دڵ خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم. لە ڕیگەی ئیوەوە سەرەخوشی لە هاوسەری بەرێزی و هەموو ئەندامانی بنەمالەکەتان دەکەم.
دوکتور عیزەدین بە تەنها ئەندامی بنەماڵەی ئیوە نەبوو، ئەو کەسایەتێکی هەلکەوتوی کۆمەلی مروڤایەتی بوو. دوکتور عزالدین تا دوایین ڕۆژەکانی ژیانی قەلەمی بەهرەمەندی لە خزمەت بە بڵاوکردنەوەی بیر و ئەندێشەی پێشرەو نەوەستا.
بێگومان ئەدەب و زانستی پێشکەوتوی ئەو وڵاتە جێ پەنجەی دوکتور عزالدینی پێوە دیارە. دوکتور عیزەدین نەک هەر ئاکادمیستێکی لێهاتووی سەردەم بوو، بەڵکوو لە هەمانکاتدا تێکۆشەرێکی خاوەن هەلوێستی سیاسی ڕادیکاڵ بوو. ئەو شانازی بەوە دەکرد کە خۆی لە ڕیزی کومونیستەکانی ئەو ناوچەیەدا دەبینێتەوە.
داوای سەبوری بۆ بازماندەگانی دەکەم و هیوای تەمەن درێژیان بۆ دەخوازم
#ئیبراهیم عەلیزادە# پاریس[1]