ڕۆژی 03-10-2017 واتا دوو ساڵ لەمەوبەر، دوای زیاتر لە نیو سەدە خەباتی بێووچان لە پێناوی بەدەسهێنانی مافە نەتەوەیی و دیموکراسیە ڕەواکانی گەلەکەمان سەرۆک و ڕابەرمان #مام جەلال# بۆ یەکجارەکی ماڵئاوایی لێکردین.
مام جەلال، بۆ درێژەدان بەخەباتی ڕەوای گەلەکەمان، بۆ دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوەژیان لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا، سیمبولێکی گەورەیە، خەبات و تێکۆشانی، ئەزموونە بەنرخە و پڕ لە پەندەکانی، بۆ هەمیشە بە زیندوویی لە هزو ویژدان و مێژووی گەلەکەمان و مرۆڤایەتیدا بە زیندوویی و گەشاوەیی دەمێنێتەوە.
بۆ ڕاپەراندنی ئەرکە چارەنوسازەکانی ئێستاو داهاتوومان لە سەر ئاستی هەرێم و عێراق و ناوچەکە، بۆ ئەرکە حزبی و ڕێکخراوەییەکان، بۆ پێکەوەیی و تەبایی، پێویستیمان بە ئەزموون و ڕوانینی مام جەلالە.
لەم یادە پیرۆزەدا، سڵاوی ئەمەک و وەفا بۆ ڕۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال دەنێرین، جەختدەکەینەوە بەردەوام دەبین لە خەبات بۆ بەدیهێنانی تەواوی ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەمان.[1]
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
جێگری سکرتێری گشتی ی.ن.ک
#03-10-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,059 mal angesehen