سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بودجەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنی ڕێگاوبانەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین تەرخان دەکات و بەڕێوبەری ڕێگاوبانی ڕاپەڕینیش دەڵێت لەسەر ئەو بودجەیە 5 ڕێگای سەرەکی دەڤەرەکە نۆژەنکردن دەکرێنەوە.
بەختیار ئەحمەد بەڕێوبەری ڕێگاوبانی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕی 13 ملیار دیناری بۆ نۆژەنکردن و چاککردنی ڕێگاوبانەکانی سنوری پارێزگای #سلێمانی# تەرخان کردووە و لەو بڕە بودجەیەش بڕی 3 ملیار دینار بەر دەڤەری ڕاپەڕین دەکەوێت بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی.
وتیشی لەسەر ئەو بودجەیە پێنج ڕێگای سەرەکی دەڤەری ڕاپەڕین نۆژەن دەکرێنەوە کە بریتین لە ڕێگاکانی (#ڕانیە# دەربەندی ڕانیە، چوارقوڕنە دووکان، بێتواتە بالیسان، کورتەک بناری #قەندیل#) و چاککردنی پردەکانی (سەنگەسەر و ژاراوە) کە بەهۆی لافاوی ساڵی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتبوو.
باسی لەوەشکرد: سەرجەم پڕۆژەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی ڕاپەڕینەوە سەرپەرشتی دەکرێن، لە ئێستادا سەرجەم ئەو پڕۆژانە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەوڵدەدرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی بە کارەکانیان بێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,933
Donnez votre avis sur ce produit!